سهردار عهزیز
15/10/2019
853 جار خوێنراوەتەوە
خوێندنەوەی ڕێککەوتنی پەیەدە و سوریا
پەیەدە و سوریا لە سەر قۆناغی یەکەم، کە دەکرێت
بە قۆناغی سەربازی ناوی بەرین ڕێککەوتون. هەردوو ئێران و ڕوسیا چالاکانە لە پشت ئەم
ڕێکەوتنەوە بون.
ئەم ڕێکەوتنە دەرئەنجامی یاری هێزە گەورەکانە:
ئەگەر ئەمریکا ڕێگەی بە تورک نەدایە، ئەگەر تورک هێرشی نەکردایە، ئەم ڕێکەوتنە نەدەبو.
بۆیە مامەڵەی روس و ئێران لە گەڵ تورکیادا وەک فاکتەرێکی سەرەکی لە هاتنەئارای ڕێکەوتنەکە
مامەڵەیەکی ستراتیژی دەبێت بە ئاراستەی ئەوەی کە، کورد ناچار بە ئەسەد بکات، بەڵام
تورک نەبێتە خاوەن هیچ پێگەیەک لە سوریا.
ئەمە بە ڕونی لە لێدوانەکانی پوتیندا دەبینی،
کاتێک دەڵێت نابێت هیچ هێزێکی ناشەرعی لە سەر خاکی سوریا بێت. لە هەمانکاتدا روسیا
و ئێران ئامانجیان ئەوەیە کە ئەمریکا زیاتر لاوازبێت لە ناوچەکە و هەروەها وێنایەکی
وەهای بۆ دروست بکەن کە لایەنێکە ناتوانرێت پشتی پێببەسترێت. کەواتە ئەمریکا، تورکیا،
روسیا، ئێران، کورد لە گەڵ سوریا هەمو بەشێکن لە هاوکیشەکە بە شێوەیەکی راستەوخۆ.
ئەوروپا و عێراق و بەشەکانی تری کوردستان و ئیسرائیل بەشێکی تری هاوکێشەکەن بەڵام
هەندێک بە ناڕاستەوخۆ.
لە ئێستادا رێککەوتنەتەکە لە قۆناغی یەکەمدایە،
کە دەکرێت بە قۆناغی سەربازی ناوی بەرین، گرنگ قۆناغی دوەمە کە قۆناغی سیاسیە. هەر
سێ سوریا و ئێران و روسیا دەیانەوێت ئەم ڕێکەوتنە ببێت لە بەر کۆمەڵێک هۆکار، یەکەم،
دەرکردنی ئەمریکا، دوەم، هەبونی دەسەڵات بە سەر زۆرینەی خاکی سوریادا، سێیەم، دابینکردنی
زەمینەیەکی ئابوری بۆ ئەەی ڕژێمی ئەسەد لیی سودمەند بێت چونکە ناوچەی کوردستان لە ڕوی
سامانی سروشتی و کشتوکاڵ و ئاوەوە بۆ سوریا ئێجگار گرنگە. هەردوو ئێران و روسیا نایانەوێت
کە سوریا بۆ ماوەیەکی درێژ ببێت بە باری ئابوری بە سەریانەوە، بە تایبەتی کە هەردوو
وڵات لە ژێر ئابوری سەختتدا دەژین و بەردەوام ڕوبەڕوی ئابلۆقە دەبنەوە.
ئایا ئەم قۆناغە چەند دەخایەنێت؟ ئایا قۆناغی سیاسی
کەی دەست پێدەکات، یان هەر دەست پێدەکات هەموو ئەگەرن و پەیوەستن بە دۆخەکەوە.
وەک لە ئێستادا ئاماژەی پێدەکرێت کە قۆناغی سیاسی
جۆرێک لە ئۆتۆنۆمی دابیندەکات. بەڵام ئەسەد ئێستا دۆخەکە وەها دەبینێت کە فشاری هێزی
دەرەکی و ناوەکی لە سەر نەماوە. دەتوانێت لە قۆناغی خۆ ڕزگارکردن بەرەو قۆناغی خۆپتەوکردن
بڕوات.
لە ئیستاوە کاری کورد دەبێت بەو ئاراستەیەدا بێت
کە چۆن پێگە بۆ قۆناغی سیاسی دابڕێژێت. ئەم سۆز و پشتیوانەی نێودەوڵەتییە سەرمایەیەکی
باشە، بەڵام ئەگەر بتوانرێت وەبەرهێنانی لە سەر بکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی سهردار عهزیز