سهردار عهزیز
21/06/2026
111 جار خوێنراوەتەوە
ڕۆژی باوک قەیراناویی بونی باوک
جارێکیان لە کوردستان مامۆستایەکی
ئاینی پێی گوتم زۆربەی ئەو کێشانەی کە لە کۆمەڵگادا هەن لە ئێستادا هۆکارەکەی
ئەوەیە کە باوک ڕۆڵی نەماوە لە خێزاندا. هۆکاری ئەوەی کە باوک ڕۆڵی نەماوە
فیمینیست و ڕێکخراوەکانە.
بۆ من ئەم سەرنجە جێگای سەرنج بوو. لە
ڕۆژئاوا ئەم دیدە باوە، وەک ڕەخنەیەک لە لایەن پارێزگارەکانەوە دژ بە چەپەکان.
ئەمڕۆ لە هەندێک وڵاتی ئەوروپی و
ئەمریکا ڕۆژی باوکە. کاتێک لە کۆگا و مارکێتەکان دەڕوانیت کە چۆن یادی باوک
دەکەنەوە، هەر زوو هەست دەکەیت چیدی باوک خاوەن هەیبەت و پێگەو و ڕۆڵی جاران نیە.
زۆربەی ئەو دیارییانەی کە بۆ باوک دانراون مایەی گاڵتەن وەک گۆرەی، دەرپێ، یاری
گۆڵف، دی ئای وای و زۆر شتی تر.
بێگومان نەمانی ڕۆڵی باوک کاریگەری
گەورەی هەیە لە سەر کەسایەتی منداڵ و بونیادی خێزان. بەڵام ئەمە مانای ئەوەی نیە
کەسێک تەنها لە بەر ئەوەی باوکە ئەو کێشانە چارەسەر دەکات.
لە هەمانکاتدا گۆڕانی ڕۆڵی باوک
هۆکارەکەی بیروباوەڕ و ئایدەلۆژیا نیە، هێندەی گۆرانی سروشتی ژێرخانە، نەک سەرخان.
گۆرانی سروشتی کار، بەشاربوون، سروشت داهات و خاوەندارێتی پارە، هاتنی ئافرەت بۆ
ناو کایەی کار و بەمێینەبونی بواری کار.
کاتێک بیر لە باوک دەکەمەوە، لەم
ڕۆژانەدا ناچارین بیر لە کەسێک بکەینەوە کە زۆر جەخت لە سەر ئەو پرسە دەکاتە و
کێشێی هەیە، ئەویش جەی دی ڤانسە. ڤانس سێ باوکی هەیە، دانیان خراپ، یەکێکیان باش.
بەڵام ئەوەیان کە باشە باوەپیارەیە نەک باوکی ڕاستەقینە. نازانم لە دونیای کوردید
اچەمکی باوکی بایەلۆژی و باوکی یاسایی و باوکی کۆمەڵایەتی بونیان هەیە.
باوک زۆر پێویسەت نەک تەنها بۆ خێزان
بەڵکو بۆ سەرتاپا کۆمەڵگا. بەڵام باوکی جاران نا. باوکێک کە سەرچاوەی ئارامیی و
سەقامگیریی و دڵنیایی بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی سهردار عهزیز