سهردار عهزیز
09/11/2020
477 جار خوێنراوەتەوە
ئالنگەرییەکانی کابینەکەی بایدن!
جۆ بایدن بە ئاسانی کابینەکەی بۆ دەستنیشان ناکرێت. هەرچەندە قسەی زۆر هەیە لە سەر زۆر کەس، بەڵام چەندین ئالنگاریی لە ڕێگەدایە.
یەکەم، کاتێک بایدن پەیمانی ئەوە دەدات کە سەرۆکی ئەمریکا بێت، نەک تەنها دیموکراتەکان، ئەوا دەبێت کابینەکەی ڕەنگدانەوەی ئەم پەیمانە بێت. بۆیە دەبێت ئافرەت و ڕەش پێست و خەڵكی پاشخانی جیاواز و تەنانەت کۆمارییەکانیشی تیادا بێت.
دووەم، بایدن ڕێگرێکی سەرسەختی هەیە، کە پیرەمێردێکە لە کەنتاکی ناوی میچ مەکۆنەڵە. ئەم پیرەمێردە کەسایەتیەکی تایبەتی هەیە لە دونیای سیاسەتدا. لە کاتێکدا زۆربەی کەسانی سیاسی هەتا ئاستی نەخۆشی حەز بە ئەوە دەکەن کە خەڵك خۆشی بوێن، ئەو بە پێچەوانەوەیە. بایدن ئەگەر نەتوانێت ئەم ڕازی بکات کاری بە ئاسان بۆ ناکرێت. بۆیە دەبێت چەند کۆمارییەک بخاتە کابینەکەیەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی ناڕەزایی لە لایەن باڵی چەپی دیموکراتەکانەوە.
سێیەم، بۆ ڕازیکردنی باڵی چەپ دەبێت هەندێک لە ئەوانیش بهێنێت. ئەمە وەها دەکات کە کابینەکە پەرت بێت. هەرچەندە بایدن حەزی بە دیدی جیاوازە بەڵام پێویستی بە کەسێکی باشە بۆ چیف ئۆف ستاف.
ڕەنگە سوزان ڕایس ببێتە وەزیری دەرەوە. من خەیاڵم بۆ جاک ئۆسۆلیڤان چوو، بەڵام ناوی زۆر ناهێنرێت.
بۆ ئێمەی کورد چەند پۆستێک گرنگە پەنتاگۆن، دەرەوە، ئاسایشی نیشتمانی لە گەڵ نێردەی سەرۆک بۆ کاروباری تیرۆر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی سهردار عهزیز