سه‌ردار عه‌زیز 30/03/2020 1280 جار خوێنراوەتەوە

کۆرۆنا و لە دایک بونی جڤات

کۆمەڵگای کوردی، بەو جۆرە کە کۆمەڵگا دەبێت هەبێت، بونی نیە. هێشتا بە زۆری بە دەست پەرتەوازەیی و دژایەتی و نەبونی توانای بۆ وێناکردنی هەموو وەک یەک یەکە، دەناڵێنێت. ئەمە قەیرانی زۆرێک لەو کۆمەڵگایانەیە کە بە خواستی خۆیان یان بە ناچاری خراونەتەوە سەر ڕێگای گواستنەوە لە فۆرمێکەوە بۆ فۆرمێکی تر.

قەیرانی کۆرۆنا یەکێکە لەو ساتەوەختانەی کە دەکرێت سودی لێببینرێت بۆ تەکاندان بەم پرۆسەی دروستبونی کۆمەڵگا و جڤاتە.

ئێمە زۆربەمان لە شاردا دەژین، نزیک بە یەکتر و لە زۆر دۆخی ئاسایشی و ئابوری و تەندروستی و کۆمەڵایەتیدا بەخۆشی و بە ناخۆشی پێکەوەین. بۆیە ناچارییە کە دەبێت فۆرمێکی پێکەوەبون دروست بکەین. لە کۆمەڵگای کوردیدا فۆرمەکانی نوێ و کۆن لە ململانێدان. هێشتا فۆرمە کۆنەکان تۆکمەن و فۆرمە نوێکا لاوازن. زۆرجاریش فۆرمە نوێکان لە چوارچێوەی فۆرمە کۆنەکاندا دەبینرێت.

بەڵام ئێستا ساتیەتی کە ئێمە کۆمەڵایەتی و جڤاتی خۆمان بۆ یەکتر پێشان بدەین.

بۆ نمونە:

یەکەم، ڕاوەستانی وەرگرتنی هەموو کرێیەک. کەسی کرێچی ئەو کەسەیە کە لە هەموو کەسێک زیاتر لە قەیراندایە. ئێستا کاتیەتی کە بۆ چەند مانگێک کرێ بوەستێنرێت.

دووەم، ڕاوەستانی وەرگرتنەوەی هەموو قەرزێک.

سێیەم، کەمکردنەوەی خۆراک. کەمکردنەوەی خۆراک زۆر پێویستە، نەک تەنها بۆ ئەوەی خۆراک زۆربێت، بەڵکو لە ڕوی تەندروستیشەوە کە کەسەکان ناتوانن بجوڵێن. وەک ڕاپۆرتەکانی بانکی نێودەوڵەتی پێشانی ئەدات قەڵەویی کێشەیەکی ئێجگار گەورەیە لە کۆمەڵگاکانی ئێمەدا.

چوارهەم، تەرخانکردنی زۆرترین کات بۆ خوێندنەوە. نەک خوێندنەوەی نوسینە پوچەکانی فەیسبوک، بەڵکو کتێب.

پێنجەم، هەوڵدان بۆ تێگەیشتن لە داهاتوو، کە پڕی دەبێت لە قەیران و ململانێی و ناسەقامگیریی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەموو وتارەکانی سه‌ردار عه‌زیز

سەرەتا