عارف قوربانی
17/10/2019
756 جار خوێنراوەتەوە
كورد له‌به‌رده‌م سته‌مكاری دوژمنه‌كانی چی بكات؟
پیته‌ر گالبرێس له كتێبى (كۆتایى عێراق) باس له
هه‌وڵێكى شكستخواردووى خۆى و دوو هاوڕێى ده‌كات له كۆنگرێسى ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به
قه‌ده‌غه‌كردنى جینۆسایدى كورد. ده‌یگێڕێته‌وه ساڵى 1988 له ساتى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه
و به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ئه‌نفالدا ئه‌مان هاتوونه‌ته عێراق و گه‌شتێكیان بۆ ناوچه‌كانى
سلێمانى كردووه. به‌چاوى خۆیان رووخاندنى گونده‌كانى گه‌رمیان و گواستنه‌وه‌ى ژن و
منداڵیان له گونده‌كانه‌وه به‌ره‌و كه‌مپه‌كان بینیوه.
گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌مریكا و پرۆژه‌یه‌كیان به‌ناوى
قه‌ده‌خه‌كردنى جینۆسایدى كورد گه‌ڵاڵه كردووه تا به‌هۆیه‌وه كۆنگرێس رێگه له
ده‌وڵه‌تى عێراق بگرێت كورد جینۆساید نه‌كات، به‌ڵام له به‌رانبه‌ر هه‌وڵه‌كه‌ى ئه‌ماندا
نوێنه‌رى ئه‌و ویلایه‌تانه‌ى برنجیان به‌رهه‌م هێناوه، پرۆژه‌یه‌كى تر ئاماده ده‌كه‌ن
به‌ناوى جینۆسایدى برنج. له كۆنگرێس دواى مشت‌ومڕ و گفتوگۆیه‌كى چه‌ند رۆژه، ئه‌و
ئاراسته‌یه زاڵ ده‌بێت كه پێویسته چاو له تاوانه‌كانى عێراق بپۆشرێت و پرسى جینۆسایدى
كورد نه‌وروژێت، چونكه ده‌بێته هۆى نیگه‌رانیى سه‌دام و به‌هۆیه‌وه سه‌دام برنج
له ئه‌مریكا ناكڕێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته جینۆسایدى برنجى ئه‌مریكا. بۆیه زۆرینه‌ى هه‌ره‌زۆرى
ئه‌ندامان ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌ى دووه‌م ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى ناردنی برنجه‌كه‌یان بۆ
عێراق به‌رده‌وام بێت.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌یت، مێژووى مرۆڤایه‌تى پڕن
له نموونه‌ى هاوشێوه. ده‌وڵه‌ته گه‌وره و به‌رژه‌وه‌ندیخوازه‌كان خوێن و قوربانیى
گه‌لانیان كردووه به كاڵاى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان. ئه‌وه‌ى پڕوپاگه‌نده‌شیان بۆ
كردووه به‌ناوى مافى گه‌لان و ئازادى و دیموكراسى و مافى مرۆڤه‌وه، میلله‌ت و گه‌له
بێ پشت و په‌ناكانیان پێ فریوداوه تا به‌رده‌وامى به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیان
بده‌ن. له چوارچێوه‌ى ئه‌م سیاسه‌ته‌دا گه‌لى كورد زۆرجار بووه‌ته قوربانى. هه‌ر
له بنه‌ڕه‌ته‌وه دروستكردنى كێشه‌كه‌ى بۆ وزه‌ى ئه‌و سیاسه‌ت و گه‌مه نێوده‌وڵه‌تییه
بووه. ئه‌گینا هیچ میلله‌تێك له‌سه‌ر رووى زه‌وى به ئه‌ندازه‌ى كورد مرۆڤدۆست نییه،
هیچ گه‌لێك وه‌ك كورد لێبورده نییه. به‌ڵام ئه‌م خه‌سڵه‌ته نه‌یگه‌یاندووه‌ته هیچ،
بگره له‌لایه‌ن نه‌یاره‌كانییه‌وه قۆستراوه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه كۆمه‌ڵكوژ كراوه.
هه‌میشه‌ش زلهێزه‌كانى جیهان و پڕوپاگه‌نده‌كارانى مرۆڤایه‌تى چاویان له ئاستى تاوانه‌كان
نوقاندووه و گوێى خۆیان له هاوارى كورد كه‌ڕ كردووه.
پرسیار ئه‌وه‌یه له دۆخێكى وادا كورد چى بكات؟
نه كتێبه ئاسمانییه‌كان بوونه‌ته هۆكارى ئه‌وه‌ى نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كانى ئه‌م
ناوچه‌یه ده‌ست له تاوان و سڕینه‌وه‌ى جیاوازى هه‌ڵگرن، نه یاسا و رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
بوونه‌ته له‌مپه‌ر، نه لێبورده‌یى كورد و قبوڵكردنى پاشكۆیه‌تییه‌كه‌شى شه‌فاعه‌تى
بۆ كردووه. ئه‌ى روو له كوێ بكات؟ ئه‌گه‌ر پێشتر له هه‌ر سه‌ده‌یه‌كدا به چه‌ند
جارێك دووباره‌بوونه‌وه‌ى جینۆساید به‌خوێن به‌رگریى كردووه و ماوه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته
ئه‌مڕۆ، ده‌بێت به‌رچاومان روون بێت داهاتوو وه‌ك رابردوو نابێت. ئه‌گه‌ر جاران به‌چه‌ند
تفه‌نگێكى ژه‌نگاوى رووبه‌ڕووى سته‌مى داگیركه‌رانى بووه‌ته‌وه و جۆرێك له هاوسه‌نگیى
هێز له نێواندا بووه، یا به هۆى چیاكانه‌وه وه‌ك پشت و په‌نا له كاتى ته‌نگانه‌دا
په‌ناى بۆ بردووه و دوژمنه‌كانى توانایان به‌سه‌ر شكاندنیدا نه‌شكاوه و كورد ماوه‌ته‌وه.
ئێستا به‌هۆى گه‌شه‌كردنى ته‌كنه‌لۆژیاوه هاوكێشه‌كان گۆڕاون. كورد چى هه‌یه خۆى
پێ بپارێزێت؟
ئه‌م له‌شكركێشییه‌ى چه‌ند رۆژى رابردووى سوپاى
توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان، هه‌ڵوێستى هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا و روسیا و چین
بۆ رێگری له ئیدانه‌كردنى توركیا له‌و تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌ى ده‌یكات، چیمان پێده‌ڵێت؟
ئایا ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ى ئه‌و وێنا دزێوه‌ى مرۆڤایه‌تى نییه كه جگه له به‌رژه‌وه‌ندیى
ده‌وڵه‌ته‌كان له‌م چه‌رخه‌شدا هیچ شتێكى تر به‌هاى نییه؟ كورد چى ده‌كات نه‌ك بۆ
ئه‌وه‌ى وه‌ك نه‌ته‌وه‌كانى تر به ئامانجه‌كانى بگات، لانیكه‌م بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر
خاكه‌كه‌ى خۆى بمێنێته‌وه؟ له چه‌ند ساڵى رابردوودا كورد له سێ پارچه‌ى كوردستان
گه‌شه‌ى كرد، له توركیا به‌هۆى پرۆسه‌ى ئاشتییه‌وه گه‌یشته دۆخێك به‌بێ كورد نه‌توانن
حكومه‌ت پێكبهێنن. له رۆژئاواى كوردستان گه‌یشته ئاستێك حوكمى جوگرافیاكه‌ى خۆى بكات
و به‌شێك له خاكى عه‌ره‌به‌كانیش بكه‌ونه ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وى كورد، باشووریش ده‌ستى
گه‌یشت به‌جوگرافیاكه‌ى و به‌دواى ده‌روازه‌ى رزگاریدا گه‌ڕا.
نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كانى ناوچه‌كه بڕیاریانداوه
له كورد بده‌ن. جیهانیش بڕیاریداوه چاوى خۆى دابخات و گوێى خۆى كه‌ڕ بكات، ئه‌ى خۆمان
بڕیارى چى ده‌ده‌ین؟ ئه‌و بژارانه‌ى له‌به‌رده‌ستمانن كه دڵنیایى مانه‌وه‌ى كورد ده‌ده‌ن،
كامانه‌ن؟ چى ده‌كه‌ین ئه‌م قۆناغه مه‌تسیداره تێپه‌ڕێنین؟
ئه‌وان خاوه‌ن چه‌كى پێشكه‌وتووى ئه‌لیكترۆنین،
خاوه‌ن فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان و ئێف شازده‌ن، خاوه‌ن كاتیۆشاى دوورمه‌وداى زیره‌ك و
چه‌كى لێزه‌رن. خاوه‌ن دڵێكى ره‌ق و گروپگه‌لى دڕه‌نده‌ن. ئێمه به‌م هه‌ستى مرۆڤدۆستی
و بیروباوه‌ڕى چه‌مكى هاووڵاتیبوونه‌وه چۆن ده‌توانین به‌ره‌نگاریان ببینه‌وه، كه
ئه‌وه سه‌روه‌ریى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هه‌ڵوێستى زلهێزه‌كانى جیهان بێت. ئه‌وانه‌ى
له دووره‌وه هه‌ستى ئینساندۆستى به میلله‌ته‌كه‌مان ده‌فرۆشنه‌وه و پێیانوایه
پێویسته كورد به كلینكسێكى ته‌ڕه‌وه رووبه‌ڕووى جه‌لاده‌كه‌ى بێته‌وه تا ناوچه‌وانى
گه‌رمى بكوژه‌كه‌ى پێ سارد بكاته‌وه، ئه‌و بڕیاری داوه تۆ بكوژێت.
ئایا نابێت بیرێك له خۆمان بكه‌ینه‌وه هیچ نه‌بێت
به ئه‌ندازه‌ى ئه‌و دڕكانه‌ى گوڵێك بۆ پارێزگارى له‌خۆى له په‌لكه‌كه‌ى ده‌ریدێنێت،
دڕكمان هه‌بێت؟
ئه‌ركى ئێمه خستنه‌ڕووى ئه‌و مه‌ترسی و خوێندنه‌وه‌ى
ئه‌و پێشهاتانه‌یه كه هه‌ستیان پێده‌كه‌ین، ئه‌ركى عاقڵمه‌ندانى ناو هێزه سیاسییه‌كانیشه
رێگه‌چاره‌ى دوورخستنه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كان بدۆزنه‌وه. ئێستا كورد له رۆژئاوا له‌به‌رده‌م
په‌لامارى دڕنده‌ترین له‌شكردایه، له باشوور گه‌له‌كۆمه و هه‌ڕه‌شه‌ى مه‌ترسیدارى
له‌سه‌ره. ته‌ماشاى توركیا بكه‌ن گه‌وره‌ترین پرۆژه‌كانى ئێستاى كه له جێبه‌جێكردندان
و بودجه‌ى زه‌به‌لاحیان بۆ ته‌رخان كراوه، دروستكردنى سه‌تان زیندانى گه‌وره‌یه كه
شوێنى ملیۆنان مرۆڤى تێدا ده‌بێته‌وه. ئه‌مانه‌ى بۆ شوێنى دابه‌سته‌كردنى ئاژه‌ڵ نییه،
بۆ ئه‌وه‌یه‌تى ساڵانى داهاتوو نێرینه‌كانى كوردى بۆ ئه‌به‌د تێدا به‌ند بكات. ئایا
خستنه‌ڕووى ئه‌م مه‌ترسییانه تاوانه؟ ختوكه‌دانى میلله‌ته‌كه‌ى خۆت بۆ ئاگاداربوون
له‌و ته‌گه‌ره گه‌ورانه‌ى له‌سه‌ر رێن، هاندانى توندوتیژی و خراپه‌كارییه؟
پێویسته كورد له خه‌ونه خۆشه‌كه‌ى خه‌به‌ر بكرێته‌وه.
بیهێنێته پێش چاوى خۆى له‌كوێ ده‌ژی، به‌رانبه‌ره‌كانى كێن، نیازى چی‌یان هه‌یه؟ تواناى
خۆی و دوژمنه‌كانى هه‌ڵسه‌نگێنێ، چۆن و به‌چى ده‌توانێت به‌ره‌نگاری پلانه دوژمنكارییه‌كانیان
بێته‌وه؟ له‌كوێدا ده‌رفه‌تى سه‌ركه‌وتنى لۆژیكى ماوه ده‌ستى بۆ به‌رێت. له كوێدا
ده‌توانێت راى گشتى وڵاتانى ناوچه‌كه و جیهان بوروژێنێت، په‌ناى بۆ به‌رێت.
له‌كوێى ناوه‌نده‌كانى ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كاندا
نووزه‌یه‌كى مرۆڤانه ده‌دۆزێته‌وه به‌پیرییه‌وه بچێت. له كوێشدا ده‌توانێ ئیستێك
به ملهوڕ و سته‌مكاران بكات بۆ ئه‌وه‌ى سڵ له كوشتنى ژن و منداڵ و بێتاوانى كورد
بكه‌نه‌وه، ده‌بێت بیكاته چه‌كى ده‌ستى خۆى. ئه‌وه‌ى باپیرانمان زوو گوتوویانه،
مشت له دره‌وشه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی عارف قوربانی