عارف قوربانی
29/10/2019
572 جار خوێنراوەتەوە
هه‌ڵگرتنى به‌رپرسیارێتیى تاوان
گه‌لى كورد له مێژووى دووردا زۆر جار رووبه‌ڕووى كۆمه‌ڵكوژى بووه‌ته‌وه، ئه‌م تاوانكارییانه به‌شێكیان هه‌ر له مێژووشدا تۆمار نه‌كراون و ته‌نیا وه‌ك گێڕانه‌وه‌ى ده‌ماوده‌م گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌وه‌كانى ئێستا. له مێژووى نزیكیشدا له‌سه‌ر ده‌ستى توركه عوسمانییه‌كان و دواتر له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌تاتورك، چه‌ند جارێك كورد كه‌وتووه‌ته به‌رده‌م شاڵاوى كۆمه‌ڵكوژى. له هه‌ریه‌ك له به‌شه‌كانى رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتى كوردستانیش ئه‌و تاوانانه‌ى به‌رانبه‌ر به كورد كراون به پێوه‌ر و رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌چنه چوارچێوه‌ى تاوانى جینۆسایده‌وه. به‌ڵام كه‌س وه‌ك به‌رپرسیارێتیى تاوان باجى كۆمه‌ڵكوژییه‌كانى كوردى نه‌داوه.
له باشووریش به‌ده‌ر له‌و سیاسه‌تانه‌ى له لكاندنى به عێراقى عه‌ره‌بییه‌وه به‌ئامانجى له‌ناوبردنى كورد په‌یڕه‌و كراون، له ساڵى 1968 تا 1988 پێنج جار تاوانى جینۆسایدى به‌رانبه‌ر كراوه. (سیاسه‌تى پاكتاوى ره‌گه‌زى، پاكتاوكردنى كورده فه‌یلییه‌كان، كۆمه‌ڵكوژیى هه‌شت هه‌زار بارزانى، ئه‌نفال، هه‌ڵه‌بجه). ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵكوژییه‌كانى كورد له باشوورى كوردستان له به‌شه‌كانى دیكه جیا ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه كه له عێراق ئه‌م تاوانانه وه‌ك تاوانى كۆمه‌ڵكوژى له‌لایه‌ن دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراقه‌وه دانی پێدانراوه. هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراق و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراقه‌وه دان به بڕیارى دادگادا نراوه و ئه‌و پێنج تاوانه‌یان وه‌ك جینۆسایدى كورد په‌سه‌ند كردووه.
هه‌رچه‌نده كورد له عێراق نه‌یتوانیوه كه‌ڵك له‌و بڕیارانه‌ى دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق ببینێ بۆ به‌جینۆساید ناسینى ئه‌و تاوانانه، به‌ڵام لانیكه‌م داننان به‌وه‌ى كه ده‌وڵه‌تى عێراق به‌رپرسیارێتى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كانى له‌ئه‌ستۆیه، ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكى كه‌م نییه. به‌تایبه‌ت به به‌راورد به‌و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ى له رابردوودا یاخود له به‌شه‌كانى تر‌ى كوردستان به‌رانبه‌ر به كورد كراون. واتا سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كورد هیچى له ناساندنى تاوانه‌كانى نه‌چنیوه‌ته‌وه، به‌ڵام دیاریكردن و هه‌ڵگرتنى به‌رپرسیارێتى تاوانه‌كه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه وه‌ك قه‌رزێك له‌سه‌ر ئه‌م ده‌وڵه‌ته هه‌ر ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌گه‌ر بڕوانینه ئه‌و كۆمه‌ڵكوژی و تاوانانه‌ى له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌رانبه‌ر به كورده ئێزدییه‌كانى شه‌نگال كراون، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى هه‌موو خه‌سڵه‌ته‌كانى تاوانى جینۆسایدى به‌سه‌ردا ده‌چه‌سپێت و به ئه‌ندازه‌ى هه‌موو كۆمه‌ڵكوژییه‌كانى رابردووى كورد له ئاست و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌نگیدایه‌وه، به‌ڵام به نه‌مانی داعش، ئیتر بابه‌تى هه‌ڵگرتنى به‌رپرسیارێتى تاوانیش كۆتایى دێت. كه‌سێك نییه به‌رپرسیارێتى قانوونى و مادى و مه‌عنه‌ویى ئه‌و تاوانه‌ى بخرێته ئه‌ستۆ.
مه‌به‌ستم له هێنانه‌وه‌ى نموونه‌ى كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ى شه‌نگال، بۆ خستنه‌ڕووى ئه‌و مه‌ترسییه‌یه كه ئه‌گه‌رى به‌رده‌وامى و چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى هه‌یه. ده‌سه‌ڵاتدارانى نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كانى ناوچه‌كه كه هه‌ریه‌كه به‌شێكى كوردستانیان داگیر كردووه، ئامانجیان روونه له‌وه‌ى كه ده‌یانه‌وێ كورد له‌ڕووى ژماره و له‌ڕووى پێگه و هێزه‌وه له قاڵب بده‌ن. ئه‌وه‌ى به‌نده لێى ده‌ترسم كه‌ڵكوه‌رگرتنیانه له ئه‌زموونى داعش بۆ ئه‌نجامدانى كۆمه‌ڵكوژى به‌رانبه‌ر به كورد. له برى ئه‌وه‌ى راسته‌وخۆ تاوانه‌كان له‌ژێر شاڵاوى سوپا و له‌شكرى خۆیاندا بێت، به دروستكردنى رێكخراوى تیرۆریستى له ده‌ستى دووه‌مه‌وه تاوانه‌كه ده‌كه‌ن و پاشان رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه خۆى هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و به‌مه‌ش كه‌سێك نامێنێ به‌رپرسیارێتى تاوان هه‌ڵبگرێت.
ئه‌وه‌ى ئێستا ئه‌ردۆغان له رۆژاواى كوردستان ده‌یكات ئه‌زموونكردنى ئه‌و سیاسه‌ته‌یه. توركیا له‌ڕووى تواناى سه‌ربازییه‌وه به هێزه‌كانى په‌یه‌ده به‌راورد ناكرێت. تواناى سه‌ربازى و ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ربازیى توركیا له ئاستێكى زۆر پێشكه‌وتوودایه. ئه‌ى كه‌واتا توركیا چ پێویستى به‌و گرووپگه‌له چه‌كداره جیهادییه‌ى ناوچه‌كه‌یه تا بیانخاته پێش سوپاكه‌ى خۆى بۆ داگیركردنى رۆژئاواى كوردستان؟ ئامانجه‌كه روونه كه توركیا ئه‌و چه‌كداره تیرۆریستانه‌ى ته‌نیا بۆ ئه‌وه نییه له كوشتارى سه‌ربازه‌كانى خۆى كه‌م بكاته‌وه، ده‌شێ ئه‌وه به‌شێكى بچووكى ئامانجه‌كه‌ى بێت و له ترسى كاردانه‌وه‌ى ناوخۆى وڵاته‌كه‌ى نایه‌وێ سه‌ربازێكى زۆرى به كوشت بچن، به‌ڵام ئاماجه راسته‌قینه شاراوه‌كه بۆ ئه‌نجامدانى تاوانى كۆمه‌ڵكوژییه. توركیا ده‌یه‌وێ كورد كۆمه‌ڵكوژ بكات، به‌ڵام له‌ترسى كاردانه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌ڵگرتنى به‌رپرسیارێتیى تاوان، نایه‌وێ راسته‌وخۆ ئۆباڵى تاوانه‌كه بكه‌وێته ئه‌ستۆى خۆى. ده‌یه‌وێ به‌م گرووپانه تاوانى كۆمه‌ڵكوژى ئه‌نجام بدات و دواتر ئه‌م رێكخراوانه هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه و شتێك به ناوى سوپاى ئازاد و سوپاى ئه‌حراری شام و سوڵتان موراد و به‌ره‌ى نوسره و هێزى چى و چى نامێنێ.
توركیا بۆیه ناوى تایبه‌تى له‌م ئۆپه‌راسیۆنه و سوپاكه‌ى ناوه سوپاى محه‌ممه‌د و له میدیاكانییه‌وه ناوى ئه‌و گرووپانه‌ى تر به‌جیا ده‌بات، ئامانجى ئه‌وه‌یه تاوانه‌كه بخاته ئه‌ستۆى ئه‌وان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ به محه‌ممه‌دییه‌كانیش ئه‌نجامى بدات. له كاتێكدا ئه‌وانه هه‌موویان له خزمه‌تى ئه‌جێندا و ستراتیجى ئه‌ردۆغاندان و هه‌موو جوڵه و هه‌نگاوێكیان له چوارچێوه‌ى نه‌خشه سه‌ربازییه‌كه‌ى توركیادایه. ئه‌م گرووپگه‌له جیهادییانه وه‌ك خه‌سڵه‌تى هه‌میشه‌ییان باوه‌ڕیان به كۆمه‌ڵكوژی و ره‌فتارى دڕندانه‌یه. رووبكه‌نه هه‌ر شوێنێك به كوشتن و تاڵان و به سوتماككردن پێیدا تێده‌په‌ڕن. ئێستا رۆژانه وێنه و ڤیدیۆی تاوانكاریى ئه‌وانه بڵاوده‌كرێته‌وه له كوشتنى كارمه‌ندى ته‌ندروستى و خه‌ڵكی ئاسایى و ژن و منداڵ و ئازاردان و شێوازى ئه‌شكه‌نجه‌دان، له كاتى خستنه‌ڕووى تاوانه‌كانیان، ناوبردنیان وه‌ك هێز و سوپاى ئۆپۆزسیۆنى سووری یان هه‌ر ناوێكى تر، ئه‌مه خزمه‌ته به ئه‌جێنداى ئه‌ردۆغان. چونكه له بنه‌ڕه‌تدا توركیا ئه‌وه‌ى ده‌وێت، تاوانه‌كه ئه‌نجام بدرێت و ئۆباڵه‌كه‌ى بخرێته ئه‌ستۆى هێزگه‌لێكى تره‌وه له ده‌ره‌وه‌ى سوپاى توركیا.
بۆیه پێویسته میدیاى كوردى به‌شێوه‌یه‌كى گشتى و هه‌ر هاووڵاتییه‌كیش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئێستاوه هه‌موو ئه‌و سوپایانه و ره‌فتار و كردارێكیان به هێزه‌كانى ئه‌ردۆغان ناوبه‌رێت. ئه‌و وێنه و گرته ڤیدیۆییانه‌ى بڵاوى ده‌كه‌نه‌وه، پێویسته به‌هه‌موو جیهاندا به‌و جۆره بڵاوبكرێته‌وه كه سوپاكه‌ى ئه‌ردۆغان ئه‌م تاوانه‌ى ئه‌نجامدا. به‌تایبه‌تى كه ئێستا خه‌ریكه له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها راى گشتیى جیهاندا ئه‌ردۆغان به به‌كارهێنانی چه‌كى قه‌ده‌غه تۆمه‌تبار ده‌كرێ.
گرنگه تاوانه‌كان به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌یدا ساغبكرێنه‌وه، هه‌موو ئه‌وه‌ى روویداوه و له داهاتوودا رووده‌ده‌ن، به‌شێكن له ئه‌جێنداى سه‌رۆكى ئاكپارتى، پێویسته هه‌ر به‌ناوى ئه‌ویشه‌وه تۆمار بكرێن و به‌رپرسیارێتى تاوان بخرێته ئه‌ستۆى ئه‌و. ده‌بێت كورد یارمه‌تیده‌ر بێت له‌وه‌ى جیهان باشتر له مه‌ترسى بوون و مانه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان تێبگه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كه‌ین، به‌دڵنیاییه‌وه گه‌لى كورد له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵكوژیى زۆر گه‌وره‌دایه و هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ى ده‌كرێن به‌بێ باج تێده‌په‌ڕن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی عارف قوربانی