عارف قوربانی
11/01/2022
350 جار خوێنراوەتەوە
هه‌رێمی كوردستان له ناوخۆ و وێنای كوردستان له ده‌ره‌وه
هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی
له‌به‌ركردنی جلی پرته‌قاڵی بۆ چه‌ند خۆپێشانده‌رێكی پیره‌مه‌گروون له پارێزگای
سلێمانی و ده‌رخستنیان له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن وه‌ك تاوانبار، بۆ جارێكی دیكه
هه‌رێمی كوردستان له ناوخۆ و له ئاستی دونیای ده‌ره‌وه كه‌وته‌وه به‌ر ره‌خنه و
لۆمه‌كردن و وه‌ك پێشێلكاریی مافی مرۆڤ ناوی كه‌وته ناو راپۆرته جیهانییه‌كانه‌وه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و له میدیا ناوخۆییه‌كانیشدا رووبه‌ڕوی ناڕه‌زایه‌تی
و ره‌خنه‌ی زۆر بووه‌وه، به‌تایبه‌تی به‌هۆی ئه‌وه‌ی جلوبه‌رگی پرته‌قاڵی كرابووه
به‌ر ده‌ستگیركراوه‌كان، چونكه ئه‌و ره‌نگ و شێوازی جل له‌به‌ركردنه له ئه‌مریكا
بۆ زیندانیكراوانی گوانتانامۆ و داعش‌یش بۆ پێشمه‌رگه دیله‌كان به‌كاریان هێناوه
و وێنایه‌كی سامناكی وه‌رگرتووه.
هه‌رچه‌نده ئه‌مه یه‌كه‌مجار
نییه رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی جیهانی سه‌ركۆنه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، به‌درێژایی
چه‌ند ساڵێكه له راپۆرتی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ناوی هه‌رێمی
كوردستانیش له ریزی ئه‌و گرووپ و وڵاتانه‌دایه كه به‌پێشێلكاریی مافی مرۆڤ و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی
ئازادیی راده‌ربڕین و سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ رۆژنامه‌نووسان ناوی ده‌برێت.
رێكخراوی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ (هیومان رایتس وۆچ) و زۆر ناوه‌ندی دیكه‌ی
كاریگه‌ر ره‌خنه له ده‌سه‌ڵاتدارێتیی كوردستان ده‌گرن.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج و
هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه ئه‌وه‌یه كه هیچ كات ئه‌و ره‌خنه و لۆمه‌كردنانه له
هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌بایه‌خه‌وه وه‌رنه‌گیراوه و نه‌بووەته هۆكاری راچڵه‌كین
و به‌خۆداچوونه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرتانه هیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر
ناو و ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت و كارنه‌كاته سه‌ر سیاسه‌تی نێووده‌وڵه‌تی
له تێڕوانینیان بۆ داهاتووی كوردستان، بگره هه‌ندێجار به زمانی تووند و زبر (به
چه‌واشه‌كار و ناڕاست و بوونی ده‌ستی دووژمنكارانه) وه‌ڵامی رێكخراوه نێووده‌وڵه‌تییه‌كان
دراونه‌ته‌وه.
ئایا هه‌ر به راستی
راپۆرتی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ،
رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی ناوخۆی و جیهانی له وێناكردنی هه‌رێمی كوردستان به (بوونی
زیندانی نایاسایی، پێشێلكردنی مافی مرۆڤ، كوشتنی رۆژنامه‌نووس، سزادانی خه‌ڵك له‌سه‌ر
ئازادیی راده‌بڕین و كوشتن و زیندانیكردنی خۆپێشانده‌ر) هیچ كاریگه‌رییه‌كی نابێت
بۆ داهاتووی كوردستان؟ ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت و له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌رێمی
کوردستان بۆ ئه‌و راپۆرتانه ده‌خوێندرێته‌وه بێ‌باك بوونێتی به‌رانبه‌ر به‌و
كاردانه‌وه نێووده‌وڵه‌تییانه. بێگومان ئه‌مه‌ش وا لێكده‌درێته‌وه كه تێگه‌یشتنی
هه‌رێمی کوردستان به‌و جۆره‌یه كه خودی راپۆرته‌كان و بگره ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش
كه راپۆرته‌كان به‌ناویانه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه، رۆڵ و كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆیان
نییه. چونكه ئه‌گه‌ر تێگه‌یشتنه‌كه به‌و جۆره بووایا كه ئه‌م راپۆرتانه مه‌ترسی
و هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ده‌بوو هه‌ڵوێسته‌كانی هه‌رێمی
كوردستانیش له به‌رانبه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرتانه جۆرێكی دیكه بووایا.
ئه‌وانه‌ی به چاوی كه‌م
و بێبایه‌خانه له‌و راپۆرت و ره‌خنانه ده‌ڕوانن، پێده‌چێت هێشتا هه‌ستیان به
كاریگه‌رییه‌كانی نه‌كردبێت، ره‌نگدانه‌وه‌كانی نه‌بینن بۆ ئه‌و وێنایه‌ی كه خه‌ریكه
له دونیای ده‌ره‌وه بۆ كوردستان دروست ده‌بێت. هه‌رێمی كوردستان دروستبوون و
مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ی وایكردووه
له‌ناو بازنه‌یه‌كی ئاگردا بۆ سێ ده‌یه به‌پێوه بمێنێته‌وه، ئه‌و سیاسه‌ته
نێوده‌وڵه‌تییه‌یه كه به چاوێكی جیاواز له كورد ده‌ڕوانێت و هیوای له‌سه‌ر هه‌ڵچنیوه
وه‌ك ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی نه‌بێت. ئه‌گه‌ر خوانه‌كرده رۆژگارێك بێت ئه‌و سیاسه‌ته
نێوده‌وڵه‌تییه پشت بكاته كورد، به‌رگه‌ی هه‌فته‌یه‌كی ململانێی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی
ناگرێت. بۆیه ده‌بێت ئه‌و راستیه هه‌میشه له‌به‌رچاو بگیرێت بوون و مانه‌وه‌ی
قه‌واره‌ی كوردی به‌ستراوه به پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه و، ئه‌ركه له‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام به‌دوای به‌هێزكردنی ئه‌و رایه‌ڵانه‌وه‌بن
كه به‌جیهانیان ده‌به‌ستێته‌وه.
بۆ هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی
نێوده‌وڵه‌تیش به‌هێزترین ئامرازێك كورد بتوانێت ده‌ستیان پێوه بگرێت بۆ وابه‌سته‌كردنی
جیهان به‌خۆیه‌وه، دروستكردنی كۆمه‌ڵگەیه‌كی دیموكراسییه كه ئازادی و پاراستنی
مافی مرۆڤ و سه‌روه‌ربوونی یاسا تێیدا به‌رقه‌راربێت. به‌ڵام ئایا دۆخی ناوخۆی
كوردستان یارمه‌تیده‌ره بۆ دروستبوونی ئه‌و وێنایه بۆ كۆمه‌ڵگەی كورد؟ بینینی
بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئیداری كوردستان ئومێدبه‌خش نییه، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانێت سه‌رنجی ده‌ره‌وه‌ی خۆی رابكێشێت، به‌ڵكو ناتوانرێت ئومێدی ئه‌وه‌شی له‌سه‌ر
هه‌ڵبچنێت كه ئه‌گه‌ر هیچ نه‌یار و دووژمنێكیشی نه‌بێت، بتوانێت به‌رده‌وامی به‌خۆی
بدات. ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له هه‌رێمی كوردستان دروستبووه ئه‌گه‌ر به‌ری پێنه‌گیرێت،
به‌رگه ناگرێت و ده‌ڕووخێت.
ساده‌ترین هۆكاریش ئه‌وه‌یه
هه‌ستی خۆبه‌خاوه‌نزانین و به‌رپرسیارێتیی گشتی نه‌ماوه. حیزب و حكومه‌ت، ده‌سه‌ڵاتدار
و بێده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌ركه‌س خه‌ریكی خۆیه‌تی و وه‌ك ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی قه‌ده‌رێك
بكه‌ن، رۆژ به‌ڕێ ده‌كه‌ن. كه‌س نییه خه‌م له باشكردنی بخوات و هه‌ڵه و چه‌وتییه‌كانی
راستبكاته‌وه. بێمتمانه‌ییه‌كی زۆر له‌نێو خه‌ڵك و له خه‌ڵكه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی
دروستبووه. شیرازه‌ی په‌یوه‌ندییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تێكچووه، نایه‌كسانی
و نادادپه‌روه‌ری، لاوازبوونی رۆڵی دادگە و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی
دیارده‌ی عه‌شیره‌تگه‌ری و دیوه‌خانی پیاوماقوڵان، په‌ره‌سه‌ندنی تاوان و زۆربوونی
دیارده‌ی كوشتن بوونه‌ته سیما دیاره‌كانی كوردستان.
به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی
بێكاری و هه‌ژاری، په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی وازهێنان له خوێندن و رووكردنه نێرگه‌له‌خانه‌كان،
زۆربوونی تلیاك و حه‌شیش، پڕبوونی زیندانه‌كان له ئاڵوده‌بووانی مادده‌ی هۆشبه‌ر،
دابه‌زینی ئاستی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان له كه‌رته‌كانی په‌روه‌رده
و ته‌ندروستی، زیادبوونی رێژه‌ی شێرپه‌نجه، نائومێدی گه‌نجان له ئێستای وڵات و
بێهیوابوونیان بۆ دواڕۆژێكی باشتر، سه‌رهه‌ڵگرتنی رۆژانه‌ی پۆل پۆل لاوه‌كان و بوونه
خۆراكی ماسی و قرشی ده‌ریاكان.
به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر
فراوانكردنه‌وه‌ی هێزی چه‌كدار، دروستبوونی گرووپی جیاجیای چه‌كداری خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی
و ده‌ستخستنه بازاڕ و قووتی خه‌ڵكی. تاڵانكردنی سه‌روه‌ت و سامانی گشتی و سه‌رچاوه‌كانی
داهات، سه‌پاندنی هه‌ژموونی كه‌سی و حیزب به‌سه‌ر سامان و سه‌رچاوه‌ی سرووشتی
وڵاته‌وه، له هه‌مووی مه‌ترسیدارتر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی و فراوانبوونه‌وه‌ی
ته‌نانه‌ت بۆ ناو داموده‌زگە ته‌ندروستی و دادوه‌رییه‌كان. لاوازكردنی رۆڵی دامه‌زراوه
چاودێری و ده‌زگا دیموكراسییه‌كان. كڕینی میدیا و راگه‌یاندنكاره ئازا و ئازاده‌كان،
ترساندن و كپكردنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی و بایه‌خنه‌دان به ره‌خنه و پڕۆژه‌ی
چاكسازی.
وه‌ك مه‌ترسی ده‌ره‌كیش
به‌رده‌وامبوونی ته‌عریب و ته‌شه‌یوع له‌و ناوچانه‌ی كوردستانی بن ده‌ستی به‌غدا،
هێنانه ناوه‌وه‌ی لێشاوی كۆچی عه‌ره‌ب بۆ ناو شار و شارۆچكه‌كانی كوردستانی بن ده‌ستی
ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد. هاتنی له‌شكری تورك بۆ ناو قووڵایی هه‌رێمی کوردستان و
پڕكردنی بازاڕی كوردستان له خۆراكی بێكوالێتی و ماوه‌به‌سه‌رچووی تورك و ئێران.
ئه‌مانه و ده‌یان هێنده‌ی تر دیارده و دیمه‌نی دزێوی رۆژانه‌ی ناو ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه
و ئه‌و جوگرافیایه‌ن كه پێی ده‌گوترێت هه‌رێمی كوردستان.
لێره‌دا پێویسته خۆمان
بخه‌ینه به‌رده‌م ئه‌و پرسیاره‌ی كۆمه‌ڵگەیه‌ك ئه‌وه دیارده‌ی رۆژانه و سیما
دیاره‌كانی بن، كه بێ هیچ ته‌ڵخییه‌ك له جیهانه‌وه دیاره، چۆن ده‌توانێت ببێته
خاڵی راكێشان بۆ سه‌رنجی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌رده‌وامبوونی پشتیوانییه‌كانیان؟
ئه‌گه‌ر كورد ده‌یه‌وێ له‌ناو ئه‌و بازنه‌ی ئاگره‌دا بمێنێته‌وه و سیاسه‌تی
نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی مانه‌وه‌ی قه‌واره‌كه‌ی بكات، ده‌بێت چاكسازی له‌و خراپه‌كارییانه‌ی
دۆخی ناوخۆی خۆی بكات. رێگەی پشتیوانییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و به‌رده‌وامبوونی
سیاسه‌تی زلهێزه‌كانی جیهان له كورد، به‌ستراوه به حوكمڕانییه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ی
خۆماڵی كوردییه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی عارف قوربانی