عیماد مهحمود
09/11/2022
279 جار خوێنراوەتەوە
سینارۆکانی بەردەم گۆڕانی بەهای دیناری عێراقی
لە گرنگترین، پایەکانی متمانەی ئابووری بۆ هەر دەوڵەتێک،
جێگیربوونی بەهای دراوەکەیەتی، لە مێژووی ئابوری
عێراقدا چەندین جار گۆڕانکاری بەسەر بەهای دیناری عێراقیدا هاتووە، لەپاش کۆتایی
هاتنی دەسەڵاتی عوسمانی، سەرەتای ئینتیدابی بەریتانی، بانکی نیشتیمانی دروستبوو له
ساڵی 1931 یەکەمین کاری دەرکردنی یەکەم چاپی دراوی عێراقی بوو لە ساڵی 1932 دا، یەک دیناری عێراقی بەهاکەی بەرامبەر
4,86 چوار دۆلار هەشتاو شەش سەنت بووە، تا ساڵی 1989 لە نێوان بەهای ئاماژە پێکراو
تا 3,20 سێ دۆلارو بیست سەنت، بووە.
شکاوترین بەهای دیناری عێراقی لە مێژوودا
له نیوەی یەکەمی ساڵی پاردا ۲۰۲۱ بانکی ناوەندی عێراق بە ڕاوێژ لەگەڵ سندقی دراوی نێودەوڵەتی، بانکی نێو
دەوڵەتی، یەکێتی ئابووری جیهانی، کەسانی ئەکادیمی لە بواری ئابووری و دراودا، بڕیارە
قورس و ناجاریەکەیدا، هەستا بە دابەزاندی بەهای دراوی نیشتیمانی عێراق، دینار بەرامبەر
دۆلار بە رێژەی سەدا23 .
ئەم گۆڕانکارییە کۆمەڵێ کاردانەوەی ئابووری بە
دوای خۆیدا هێنا لە گرنگترینیان شڵەژانی بازاڕەکان و کارو پرۆژەکان، جووڵە بازرگانیەکان
بوو، کە ئەمانەش شانبەشانی گۆڕانکارییەکه هەڵاوسانی نرخی تۆختر کردەوە بە ڕێژەی سەدا23
بۆ سەرجەمی نرخی کاڵاو شمەک و خزمەتگوزارییەکان، لە گرنگترین بیانوەکانی بانکی ناوەندی،
کەمبوونەوەی یەدەگی عێراق بوو لە دراوی بیانی، دۆلار، وە کەمبوونەوەی دراوی ناوخۆی
سیولە لە خەزێنەی دەوڵەتداو ویستراو وە توانرا یەدەگی لە دراوی بیانی و زیادکردی
سویلەی خۆی بۆ خەزێنەی دەوڵەت، بەڕێژەی سەدا 23 زیاد بکات. بەو گۆڕانکارییە .
ئەگەر ئابوریانە تەماشای ئەم گۆڕانکاریە بکەین،
عێراق باشترین بژاردەی هەڵبژارد لە نێوان خراپ و خراپتریندا، بۆ دەربازبوون لەو قەیرانەو
داڕوخانی ئابوری
کاریگەرییەکانی ئەم گۆڕانکاریە لە سەر بژێوی
هاوڵاتیانی عێراق
ئەم گۆڕانکارییە راستەوخۆ بە هەمان بڕی داشکێنراو
کاریگەری لەسەر ژیانی هاوڵاتیان بە جێهێشت، بە تایبەت ئەو کەس و خێزانانەی کە
داهاتیان سنوردارە، ئاشکرایە کە عێراق بە گشتیی بە هەرێمی کوردستانیشەوە، پشت بە
ستون بە هاوردەی شمەکی دەرەکی بە ڕێژەی سەدا 90 بۆیە هەرداشکانێک لە دراوی نیشتیمانی بەرامبەر
دۆلار بەو ڕێژەیە دەبێتە هۆی هەڵاوسانی نرخ لە سەر کاڵا و شمەک و خزمەتگوزاریەکان لە
سەر هاونیشتیمانیان .
پێشبینی نەتەوەیەگرتووەکان و رێخراوە ئابوریەکان
بۆ زیاد بوونی ڕێژەی هەژاری لە عێراق بۆ دوو هێندە بووە، پێش گۆڕنکارییەکە
رێژەی هەژاری لە عێراق 2,700,000 واتە، ئەم
ڕێژە پێشبینی کراو بووە بۆ سەروو پێنچ هاوڵاتی عێراق، هەرچەندە عێراق کۆمەڵێ رێوشوێنی
گرتە بەر بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ئەو حاڵەتەو کەمبوونەوەی کاریگەرییەکانی وە زیاد
کردنی بەشە خۆراکی هاوڵاتیان، بیمەی کۆمەڵایەتی خێزانە هەژارو کەمدەرامەتەکان، بەڵام
کۆمەککردنەکە لە ئاست بارگرانی دۆخەدا نەبووە، وە نەتوانرا بەر بە هاڵاوسانی نرخ بە
گشتیی بگرێت، وە ئاماژەمان پێدا، کە وڵاتی ئێمە وڵاتێکی بە کاربەر و تاک سەرچاوەیە،
بۆیە هەوڵەکان لەو بارەوە ناگات بە ئامانچ.
ناوە ناوە دەبینین و دەبیستین کە جارێکی کە گۆڕانکاری
بە سەر بەهای دراوی عێراقی دێتەوە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، هەرچەندە شتێکی فەرمی
نییەو بەردەوام بانکی ناوەندی ئەو هەواڵانە بە درۆ دەخاتەوە، وە دڵنیایی دەدا لە بەردەوامی
ئەو گۆڕانکاریەکان، بە هەمان مەودا
فشارەکانی شەقامی عێراقی، بەشێک لە سەرکردەو کوتلە سیاسیەکان، ئەندامانی پەرلەمانی
عێراقیش بەردەوامە بۆ گۆڕانکاری بەسەر بەهای دینار بەرامبەر دۆلار.
له گرنگترین سینارۆکانی بەردەم ئەم گوڕانکاریە
کامانە؟
کامیان لە بەرژەوەندی
سیاسەتی نەختینەی و دارایی عێراقە؟
سینارۆی یەکەم: گەڕانەوەی بەهای دیناری عێراقیە
بۆ پێش گۆڕانکارییەکان.
سینارۆی دووەم: دەسکاری نەکردنی ئەو گۆڕانکاری
کە کراوە ، واتە هەر وە ئێستا بمێنێتەوە.
سیناریۆی سێیەم: دەسکاری و گۆڕانکارییە لە بەهای
دیناری عێراقیە بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بە ڕێژەی ٪ ٨ بەرز بکرێتەوە، واتە 100$ بەرامبەر 135 هەزار بکرێت.
کامیان بۆ دۆخی عێراق گونجاوە، یان ئەگەری کامیان
زیاترە بۆ جێبەجێ کردنی؟
ئەوەی بۆ ئێستای ئابووری عێراق گونجاوە، هێشتنەوەی
بەهای ئێستایە بەو جۆرەی کە هەیە، لەڕووی ناوخۆییەوە کاریگەری لەسەر زیادبوونی
داهاتی عێراق کردووە بە ڕێژەی سەدا 23 لە لایەک، وە هۆکار بووە بۆ پاراستنی عێراق
لە دارووخانی ئابوری و زیاد کردنی یەدەگی دۆلار، لە رووی دەرەکیشەوە تا رادەیەک عێراقی
لە ناوچەی متمانەی بازنەی خۆڵەمێشی هێشتۆتەوە، واتە لە ئاستێکی متمانەی مام ناوەندیا
گیرساوەتەوەو متمانەی زیاتری بە سەرمایەدارو وەبەرهێانی دەرەکی داوە، تا بەردەوام
بن و سەرمایەی خۆیان لە هەرێم و عێراق بە گەڕ بخەن، سەرەڕای ئەمانە عێراق وڵاتێکی تاک سەرچاوەیە
لە کۆکردنەوەی داهاتدا، کە ڕێژەی سەرو سەدا 90ی لە نەوتەنەوتیش کاڵایەکی بەردەوام نییە، چ لە ڕووی بڕەوە،
چ لە ڕووی نرخەوە، بۆیە گرنگە عێراق و هەرێم لە ئێستادا کار لەسەر پاشەکەوت کردنی سەرڕێژی
زیادەی فرۆشتنی نەوت بکرێت، بۆ ڕۆژکارێک کە دەستیان بە هیچ نەگات، ڕەنگە ئەم هەواڵ
و تێڕوانینیە دڵی خوێنەرو هاونیشتیمانیانی عێراق خۆش نەکات، بەڵام ئەمە وێنە ڕوون
و گونجاوکەی ئابوری عێراق و هەرێمم.
سیناریۆی دووەم: زۆر دوورە لە واقیعەوە، هەرگیز
عێراق ناگەڕێتەوە دۆخی پێش گۆڕانکاریەکە.
سێیەم سیناریۆ: ئێستا زۆرترین چاوی لەسەرەو تا ڕادەیەکیش
بە واقیعی و گونجاو دادەنرێت، بۆ گەلی عێراق و سیاسەتی نەختینەی عێراق، واتە به
چارەسەرێکی باش و مام ناوەندی دەژێرێت، کە ئەویش جێگیرکردنی بەهای 100$ لە بەرامبەر
١٣٥ هەزار دیناری عێراقی، گومان و پێشبینی دەکرێت گەر بۆ ئەمساڵیش نەبێت لە بودجەی
خەمڵێنراوی ساڵی 2024 دا ئەوە جێگیر دەکرێت.
عیماد مەحمود
ئابوریناس
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی عیماد مهحمود