عیماد مه‌حمود 28/12/2022 266 جار خوێنراوەتەوە

ئایا مەترسی لەسەر بەهای دیناری عێراقی هەیە؟

چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە بكەین؟    هەموو ئاماژە ئابوریەكان پێمان دەڵێن ، هیچ مەترسیەك لەسەر بەهای دیناری عێراقی  نیە.
ئەم جۆرە هەڵچونەی دراو ، حاڵەتێكی سروشتی و نۆرماڵە، وەك ئەوەی لە مانگی 3ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٦   ڕوویدا ، كە 100 دۆلار ئەمریكی 146 هەزار دیناری عێراقی تێپەڕاند بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك ، دواتر دۆخەكە ئاسای بوویەوە.
ئەوەی ڕوویدا لە چەند ڕۆژی ڕابوردوودا سەبارەت بە داشكانی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بۆ كۆمەڵێ حاڵەتی نا  ئابوری و تەكنیكی دەگەڕێتەوە، لە گرنگترین هۆكارەكانی.
لە ماوەكانی  ڕابوردوودا عێراق ڕۆژانە بڕی پێویستی لە دراوی دۆلار بۆ بازاڕەكان بە شێوەی كاش و حەواڵە دەخستە بازاڕەوە لە نێوان ١٢٥ بۆ  ١٥٥ دۆلاری دەخستە ڕوو،  بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابوردوودا ئەم بڕە بۆ نیو هێندە دابەزی ، كە هۆكاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هەندێك ڕێوشوێنی ئابوری بە ئاڕاستەی ڕێگری لە چوونە دەرەوەی دۆلار بۆ ووڵاتانی هەرێمی و ناوچەكە، ڕێگری لە سپی كردنەوەی پارەو داهاتی عێراق. هاوشان بە چاودێری و فشاری ئەمریكی چوار لەو بانكانە سزای دارایی زیرەكی كاتیان لەسەر سەپێنراوە كە هۆكاری ناردنە دەرەوەی دراوی ئەمریكی بوون بۆ ووڵاتانی هەرێمی.
 هاوكات لە گەڵ نزیك بوونەی كۆتای ساڵی دارای وەزارەتی دارای تەواوی ماڵە داراییەكانی خۆی ڕا دەگرێت، جگە لە خەرجی بە كاربردن، تا ئەژمێری ساڵی ڕابوردوو لە داهات و خەرجی دەكرت، كە ئەوەش هۆكاری كەمی خستنەڕووی دۆلاری ئەمەریكی نیشان دەدات ، لە لایەكی دی نزیك بوونەوەی پشوكانی سەری ساڵ ، ئەمانە لە گرنگترین هۆكارەكانی كەمی خستنەڕووی دۆلار بووە.
پشت بەستو بە لێكدانەوە ئابوریەكان و  كۆمەڵێ ئاماژەی ڕوون پەیوەست بە ئابوری عێراق. پێمان دەڵێن كە مەترسی لەسەر نەخینەی عێراق و ئابوریەكەی نییە.. لە گرنگترینیان:

1-هەتاوەك و ئەو كاتەی بەهای 100$دۆلار بەرامبەر 146 هەزار دیناری عێراقی بە جێگیریبمێنێتەوە بە شێوەكی فەرمیلە بانكی ناوەندی عێراق.
2-بەپێی تازەترین توێژینەوەی صندوقی دراوی نێو دەوڵەتی بۆ ساڵی 2023 عێراق لە ڕیزبەندی دوومە دەوڵەتی جیهان و لەسەر ئاستی وولاتانی عەرەبیش یەكەم دەبێت.
3-سەرچاوەی سەرەكی داهاتیعێراق نەوتە ، نرخی نەوتیشلە ئاستێكی زۆر باڵادایە.
4-عێراق خاوەنیزیاتر لە ٩٤ملیار دۆلار یەدەگ و ١٣٥تۆن زێڕە، كە گەورەترین پشتیوانی ڕاستەو خۆی ئابوری عێراق و پاراستنی نەختینەییەتی.
5-تاوەك ئێستا بانكی فیدراڵی ئەمەریكی سەپۆرتی دۆلار دەكات بۆ بانكی ناوەندی عێراقی وهاوشان سیاسەتی ئەمەریكی بە ئاڕاستەی پشیوانی لە سیاسەتی ئابوری عێراق هەنگاوی ناوە.
كەواتە ئاماژەكان بەو ئاڕاستەیەن كە دوا بە دوای پشوكانی سەری ساڵ بانكی ناوەندی پاش هەندێك ڕێكاری توندو تۆڵ بۆ ڕێگری لە سپی كردنەوەی پارەو چوونە دەرەوەی دۆلاری ئەمریكی لە عێراق،  ئەو كات عێراق قۆناغ قۆناغ بڕی خستنەڕوی دۆلار زیاد دەكات، بازاڕ دۆخی ئاسایی خۆ وەر دەگرێتەوە.
لەم دۆخەدا گرنگە هاوڵاتیان بە گشتی مامەڵەیەكی تەندروستی ئابوریانە بكەن، خۆیان بە دور بگرن لەم هەڵچونە نا سروشتییەی بازاڕی دراو، زۆرترین مامەڵەیان تا پیان دەكرێت مامەڵەكانیان فەرمی بێت و مامەڵكانیان  بخەنە دوای ئاسای بوونەی بازاڕی دراو، بە تایبەت خۆیان بە دوور بگرن لە كڕینی دراوی دۆلار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەتا