عیماد مهحمود
11/12/2023
173 جار خوێنراوەتەوە
وەبەرهێنان لەکوێی گەشەی ئابووری و بوونیادی ژێرخانی ئابوری هەرێمدایە؟
وەبەرهێنان، بریتییە لە زیادکردنی پارە لەڕێی
خستنەگەڕی بەرهەمهێنان و بازرگانییەوە، هەر وڵاتێک بیەوێت، بوونیادی ژێرخانی ئابووری پێکبهێنت و لە ڕیزبەندی
گەشەی ئابووری وڵاتان دوانەکەوێت، دەبێ وەبەرهێنان لە پێشینەی کارەکانی بێت، لە پێناو
زیاترکردنی گەشەی ئابووری و زیادکردنی بەرهەمی خۆماڵی و رەخساندنی هەلی کارو نەهێشتنی
بێکار، رێژەیی هەژاری.
لە هەرێمی کوردستان، سێکتەری وەبەرهێنان بەلای
ئەم ئامانجە ئابووریانەدا نەڕۆشتووە، بەڵکو هۆکارێک بووە، بۆ زیاتر بەلاڕێدانی گەشەیی
ئابووری و زیادبوونی جیاوازی جینایەتی لەڕێی دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێ بوونەوە.
بوونیاتنانی باڵەخانەکان و یەکەکانی نیشتەجێ
بوون یەکێک بوون، لە پێداویستییەکانی خەڵکی ئەم هەرێمەی ئێمه، بەشێکی زۆر له سەرمایەدارە
نیشتیمانیەکان هەرێم لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراق، ڕوویان لێ کردو دەستیان بە بونیادنانی
کرد، کە ژمارەیان لە عێراقدا بە هەرێمی
کوردستانیشەوە سەرو ١٥٠٠٠٠٠یەک ملوێن و پێنج سەد هەزاری تێپەڕاندبوو، تاوەکو سەرەتای
ساڵی ٢٠٢٣، حاڵەتەکە تا ئێرە ئاساییە سەرە ڕای کەموکورتییەکانیان، بەڵام ئەوەی
گرنگە دەبێ لێرە بە دواوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەزگای وەبەرهێنان بەرنامەڕێژی،
پلانێکی وردی ئابووریانەو زانستیانەی هەبێت، سەبارەت بە پێداچوونەوە بە دروستکردن
و بونیادنانی ئەم پرۆژانە، کۆمەڵێک مەرجی ئابوریانە بسەپێنێت، بە
سەریاندا، تا ڕێگر بێت لەو فەوزاییەی کە لەم کایە بە ناوی بونیادی ئابوورییەوە هەیە:
ناوەرۆکی بابەتەکە ئەمەیە:
بێکاری لە کوێی ئەم فەوزایەدا؟
چۆن هەنگاو بۆ چارەسەری بنرێت؟
ئامارە فەرمیەکان، بۆ بێکاری ، ئاماژەی مەترسیدارن،
ڕێژەی بێکاری ئاشکرا بەپێی ڕووپێوکی ڕێخراوی کاری نێو دەوڵەتی ، کە لە مانگی چواری
ساڵی ٢٠٢٢ ئەنجامی داوە لە هەرێمی کوردستان و عێراق .
وەک نموزج ١٦٫٦٠٠ خێزانی وەرگرتووە، دەرئەنجامەکان
بۆ هەر سێ پارێزگاکەی هەرێم بەم جۆرەیە بووە.
پارێزگای دهۆک ٪ ٢٤٫٦٥
پارێزگاێی هەولێر ٪١٧٫٧
پارێزگای سلێمانی ٪ ١١٫٩
بە گشتی ڕێژەی بێکاری لە هەرێم بە گشتی ٪١٨
سەرەڕای ئەوەی هیچ ئاماژەیەکی بە بێکاری شاراوە
نەکردوە،لە نێو فەرمانگە دامو دەزگاکانی حکومەتی هەرێمدا، کە ئامارە نافەرمیەکان
ئاماژە بۆ بێکاری شاراوە دەکەن بە ڕێژەی ٪٧٥واتە لە هەر چوار فەرمانبەرێک سێ فەرمانبەر
بێکارە.
هاوکات وەزارەتی پلاندانانی عێراق، بۆ ساڵی
٢٠٢٢ ڕووپێوێکی بۆ ڕێژەی هەژاری ئەنجامداوە، بۆ تەواوی دانیشتوانی عێراق، لە نێویاندا
هەرێمی کوردستان، ڕێژەی هێڵی هەژاری ٪١٥ کەئەم ڕێژەیە تەواو مەترسیدارە.
کەواتە ئەرکە لەسەر حکومەتی هەرێم و دەستەی وەبەرهێنان،لایەنی
پەیوەندیدار پێداچوونەوە بە پێدانی مۆڵەتی دروست کردنی،یەکانی نیشتەجێ بوون بکرێت.
چارەسەر و پێشنیار:
یەکەم: لەگەڵ بونیادی هەر پرۆژەیەکی نیشتەجێ
بوون و باڵەخانەیەک، لەبەرامبەردا کارگەیەک دروست بکرێت، جۆری ئەو کارگانەش بە پێی
پێویستی ڕۆژگار و شوێنەکان و بوونی کەرەستەی خاو لەو ناوچانە زۆری دەستی کار، دەست
نیشان بکرێت.
دووەم: هەڵگرتن یان لێخۆش بوون لە بڕی ئەو باجەی
یان تاریفەی گومرگییەی دەکەوێتە ، سەر ئەو بازرگان و وەبەرهێنەرەی ، کە کار بۆ بونیادی
کارگە دەکەن، لەو جۆرانەی کە خواستی خەڵک و دەستەی وەبەرهێنانی لەسەرە، لە پێناو زیاد
کردنی، بەرهەمی ناوخۆو ڕەخساندنی هەلی کاری ناوخۆیی..
سێیەم: دەستەی وەبەرهێنان بە هەمەهانگی لەگەڵ،
دەستەی ئاماری هەرێم، وەزارەتی پلاندان ، خوێندنی باڵا، لایەنە پەیوەندیدارەکانی دی،
ڕووپێوێکی دروست و مەیدانی ئەنجام بدرێت، سەبارەت بە ڕێژەی هەلی کار، ڕێژی بێ کاری،
پسپۆری دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاو خوێندنە پیشەییەکان، لەسەر ئەو بنەمایە مۆڵەت بە
وەبەرهێن بدرێت، بۆ بونیادی پرۆژەو کارگەکان..
چوارەم: هەمووارکردنەوە یاساکانی وەبەرهێنان،
تایبەت بە دروست کردنی کارگە، تێدا کائاسانی زیاتری لەخۆبگرێت، بۆ وەبەرهێن و هەموو
ئەو ڕۆتینات و بەربەستانە لەڕێی بونیادی کارگەو کارخانەکانە هەڵگیرێت، بە نمونە، هەڵگرتنی،
باج ،ڕسومات،گومرگی، لەسەر ئەو پێداوییستیە سەرەتاییانەی داغڵ دەکرێت، هەم وەک کەرەستەیی
خاو، یان ئەو ئامێرانەی بەکاردێن، لە بونیادی کارخانەکاندا.
پێنجەم: ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ وەبەرهێنی
ناوخۆیی و دەرەکی، ئەو مۆنۆپۆلەی لەسەر وەبەرهێنانە، لەڕێی دەستێوەردانی حیزبی و کەسی
دەست ڕۆشتوە هەڵگیرێت، سەرەڕایی چاودێری ،بە دواداچوون بۆ کارەکانیان.
شەشەم: تایبەت بەو ناوچانەی کە وەبەرهێنان تێدا
لە ئاستێکی لاوازدایە یاخود هەر نیە، هانی وەبەرهێن بدرێت، بە ڕێگاو میکانیزمێک، وەبەرهێن
ناچار بکرێت لەگەڵ ئەنجامدانی هەر پرۆژەیەکی نیشتەجێ بوون، بە ڕێژەی سەرمایە ئەو پڕۆژەیە،
ڕێژەیەکی تەرخان بکرێت بۆ بونیادی کارخانەیە لەو ناوچانە.
بەم ڕێکارو ڕێگایانە، دەتوانرێت، وەبەرهێنان، بەشێوەیەکی
،ئابورییانە بخرێتە خزمەت گەشەیی ئابوری و بونیادی ژێرخانی ئابوری ، ڕەخساندنی هەلی
کاری زیاتر و کەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاری ، زیادبوونی بەرهەمی نیشتیمانی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی عیماد مهحمود