عیماد مه‌حمود 20/02/2023 246 جار خوێنراوەتەوە

ئابووری عێراق و بازاڕی نەخینەیی پێی نایە قۆناغێکی نوێوە

لە بەرواری  ١٩/٢/٢٠٢٣  بانکی ناوەندی بە کاش دۆلار بە فرۆشیارەکانی نادات، گەر پاپەندی سیستەمی سوێفت نەبن، ئەمەش بە مانای ئەوە نایەت، چی دی دۆلار بە کاش لە بازاڕی دراودا بەر دەست ناکەوێت، بەڵکو مەبەست و ئامانج لێی کۆتایی هێنانە بە خستنەڕووی دۆلار لە لایەن بانکی ناوەندییەوە بە شێوەو ڕێگا کلاسیکیەکە.

واتە هەر کۆمپانیاو لایەن و دەستە و بازرگانێک دۆلاری کاشیان بوێت، دەتوانن بەو ڕێگە چەندیان بووێت، بە دەستیبهێنن.

گەر ئەو کۆمپانیاو بازرگان و کەسەکان پابەند نەبن، بێبەش دەبن لە پشکیان لە وە دەستهێنانی دۆلار.

گرنگی ئەم بابەتە چییە؟
ئایا بابەتەکە مەترسیدارە؟

بابەتەکە بێگومان جێ مەترسی و دڵەڕاوکێ نییە، چونکە خواست لەسەر دۆلار خواسێکی بازرگانییە، تا بڕی حەواڵە زیاتر بێت کاریگەری زیاتر لە سەر دراوی عێراق و ئابووری عێراق، بە ئەرێنی بە جێدەهێڵێت، کەواتە خوێندنەوەیەکی هەڵەیە ئێمە پێمانوابێت کە خستنەڕووی دۆلار بە کاش کاریگەری زیاترە، وە بە پێچەوانەشەوە، کەواتە  لەبری ئەوەی بازرگان ڕوو لە بازاڕی دراو بکات ڕوو لە بانکی ناوەندی و ئەو سیستەمە دەکات، کە دواجار  ئەو فشارەی لە  سەر بازاڕی دراو هەیە بە ڕێژەی سەدا  ٪90  ناهێڵێت.
ئەم هەنگاوە نوێیەی بانکی ناوەندی بە باشترین نەشتەرگەری دادەنرێت، بۆ کۆنترۆڵکردنی داهات و نەختینەیی و ئابوری عێراق!

چونکە بەم هەنگاو ڕێکارە دەزانێت بازرگان و کۆمپانیاو ئەوانەی خواستی دۆلاریان هەیە، چۆن و بۆچ مەبەستێک دۆلاریان دەوێت، ڕوونتر بڵێین: چاودێریەکە توندوتۆڵتر دەکات لەسەریان.

ئەم ڕێگا نوێیە بە تەواوی سپی کردنەوەی داهاتی عێراق بە دۆلار  بە تەواوی وشک دەکات، بەڵام دیسان بۆ کورت مەودا کەمتر لێکەوتەکانی بە پۆزەتیڤ دەردەکەوێت، بەڵام هەنگاوێکی پڕ لە جێی خۆیەتی و دوا جار ئابووری و نەختینەی عێراق دەخاتە سەر شا ڕێگا دروستەکەی خۆیی .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەتا