پێش 1 هەفتە
122 جار خوێنراوەتەوە
كۆمیسیۆن: 21 ملیۆن كه‌س كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدانیان هه‌یه
كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند تا ئێستا 21 ملیۆن كه‌س كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدانیان هه‌یه له كۆی 29 ملیۆن ده‌نگده‌ر.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كۆمسیۆن ڕایگه‌یاند: زیاتر له 21 ملیۆن و 24 هه‌زار عێراقی تا ئێستا له زانیاریه‌كانی بایۆمه‌تری تۆماركراون، ئه‌مه‌ش له كۆی 29 ملیۆن كه‌س كه مافی ده‌نگیانیان له هه‌ڵبژاردا هه‌یه.
ئه‌م ژماره‌ی كۆمسیۆن ده‌ریده‌خات كه یه‌ك ملیۆن 600 هه‌زار كه‌س تۆماركه‌ری نوێی بایۆمه‌تری و نوێكردنه‌وه هه‌یه، له كاتێكدا له هه‌ڵبژاردی پێشووی 19 ملیۆن كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان هه‌بووه.
به‌م شێوه‌یه نزیكه‌ی هه‌شت ملیۆن كه‌س هێشتا زانیارییه‌كانیان نوێنه‌كردۆته‌وه، له‌كاتێكدا ڕێژه‌ی به‌شداری و بایكۆت له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وانه هه‌ژمار ده‌كرێت كه زانیارییه‌كانیان نوێكردۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی زانیارییه‌كانیان نوێنه‌كردۆته‌وه له هیچ ئامارێكدا كه په‌یوه‌ندی به بایكۆت و به‌شداریه‌وه هه‌یه حساب ناكرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە