پێش 1 هەفتە
234 جار خوێنراوەتەوە
ڕووسیا ته‌رمی شه‌ش هه‌زار سه‌ربازی ئۆكرانی هێناوه‌ته سه‌ر سنور و هێشتا ئۆكرانیا وه‌رینه‌گرتوه‌ته‌وه
ڕووسیا ڕایگه‌یاند ئۆكرانیا له ئاڵوگۆڕكردنی ته‌رمی شه‌ش هه‌زار سه‌رباز په‌شمیان بووه‌ته‌وه و ده‌ستی ده‌ستی ده‌كات.
ماریا زاخارۆڤا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی ڕایگه‌یاند هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك له جیهاندا نییه كه ڕه‌تی بكاته‌وه سه‌ربازه كوژراوه‌كانی خۆی بنێژێت، به‌ڵام ڕژێمی كیێڤ وادیاره پێویستی به هاووڵاتیانی خۆی نییه.
زاخارۆڤا ڕایگه‌یاند كێڤ ئایدۆلۆژیایه‌كی نامرۆڤانه‌ی هه‌یه و جینۆساید دژی گه‌له‌كه‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌دات و نایه‌وێت ته‌رمی سه‌ربازه كوژراوه‌كان ئاڵوگۆڕ پێ بكات.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ڤلادیمێر مێدینسكی سه‌رۆكی شاندی ڕووسیا بۆ دانوستانه‌كانی ئیسته‌نبوڵ داوای له لایه‌نی ئۆكرانی كرد ته‌رمی شه‌ش هه‌زار سه‌ربازه‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان بتوانن به شێوه‌یه‌كی دروست بیاننێژن وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له دانوستانی ئه‌یسته‌نبوڵ له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون.
بڕیاربوو له شه‌شی حوزه‌یران پڕۆسه‌یه‌كی مرۆیی بۆ ئاڵوگۆڕی ته‌رمی زیاتر له شه‌ش هه‌زار ئه‌ندامی سه‌ربازی ئۆكرانی و ڕووسی به‌ڕێوه بچێت، جگه له ئاڵوگۆڕكردنی زیندانیانی بریندار و نه‌خۆشی سه‌خت كه سه‌رجه‌میان ته‌مه‌نیان له خوار 25 ساڵه‌وه‌یه.
مه‌دینسكی دووپاتیكرده‌وه كه تیمێكی په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا له‌سه‌ر سنووری ئۆكرانیا ئاماده‌بوون، به‌ڵام لایه‌نی ئۆكرانی به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری ڕوون ئاشكرا بكات، پڕۆسه‌كه‌ی دواخستووه به پاساوی جیاواز.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە