18/07/2025 375 جار خوێنراوەتەوە

سووریا.. ڕووبەڕووبوونەوەی توندی نێوان هۆزە عەرەبیەكان و دروزییەكان بەردەوامە

پەیام 

هۆزە عەرەبییەكانی سووریا ڕاپەڕینی گشتییان دژ بە ژمارەیەك لە گرووپە دروزییەكان ڕاگەیاند و بەڵێنیان دا سەرجەم پارێزگاكان بۆ ژێر ڕكێفی دەسەڵاتی ناوەندی بگێڕنەوە.

دوێنێ، پێنجشەممە، هۆزە عەرەبییەكانی سووریا بۆ بەهاناوەچوونی هۆزە كۆچەرییەكان بەهۆی هێرش و پەلاماری ژمارەیەك گرووپی دروزەكانەوە لە پارێزگای باشوور ڕاپەڕینی گشتییان ڕاگەیاند.

هاوكات وەك خۆیان دەڵێن "لەپێناو فریاكەوتنی كۆچەرییەكان و ڕزگاركردنیان لە كۆمەڵكوژی بە دەستی دورزییەكانی سەر بە حیكمەت هیجری"، لە شەوی ڕابردووەوە ڕووبەڕووبوونەوەی توندی نێوان هۆزەكان و چەكدارانی دروز لە سوەیدا بەردەوامە و هۆزكان توانیویانە دەست بەسەر ژمارەیەك گوند و شارۆچكە و فڕۆكەخانەیەكی سەربازییدا بگرنەوە و درۆنی زایۆنیش بۆردومانی هۆزە عەرەبییەكان دەكات. 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە ئاكامی هێرش و پەلاماری گرووپەكانی سەر بە حیكمەت هیجری سەرۆك و ڕابەری ڕۆحی دروزەكانی سوریا 100 كەس لە كۆچەرییەكان كوژراون و دەیان هەزار كەسیش لە گوند و ناوچەكانیان ئاوارە بوون و ماڵەكانیان سووتێنراوە.

بەپێی زانیارییەكان 41 هۆز و خێڵی عەرەبی لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی ژمارەیەك لە گرووپە دروزییەكان بەشداری دەكەن و لەئێستادا چوونەتە نێو شاری سوەیداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز دەكەینە سەرچاوەی داهات و شكۆمەندی بۆ گەلەكەمان

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    نێردەی تایبەتی ئەمریكا دۆسیەی ئەتۆمیی ئێرانى گەڕاندووەتەوە ناو دانوستانەكان

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    خامنەیی: هێزی سەربازیمان خۆى سەلماندووە و كاتی سەركەوتنمانە لە جەنگی ئابووری دا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئیمارات گەشتى عێراق و دوو وڵاتى دیکە لە هاووڵاتیانى قەدەغە دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    خامنه‌یی: ئه‌مریكا بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی خۆی له‌ ناوچه‌كه‌ پێ ناپارێزرێت چ جای وڵاتانی هاوپه‌یمانی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا تاوتوێی ڕه‌وانه‌كردنی مووشه‌كی هایپه‌رسۆنیك بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پزیشكیان: گه‌مارۆی ده‌ریایی دۆخی ناوچه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ده‌ست به‌سه‌ر 50 به‌له‌می كه‌شتیگه‌لی خۆڕاگریدا گیرا

سەرەتا