2 رۆژ پێش ئێستا
134 جار خوێنراوەتەوە
خۆڵبارین هه‌ڕه‌شه له ئابووری و ژینگه‌ی عێراق ده‌كات
خۆڵبارین له حاڵه‌ته‌وه بووه‌ته دیارده و هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی ئابووری و ژینگه‌یی عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات.
ڕوانگه‌ی سه‌وزی عێراق، پێشبینی كرد كه ژماره‌ی ڕۆژه خۆڵبارینه‌كان له عێراقدا تا ساڵی 2050 بگاته 300 ڕۆژ له ساڵێكدا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا له 243 ڕۆژه‌وه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 272 ڕۆژ، كه بووه‌ته هۆی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان و تۆماركردنی هه‌زاران حاڵه‌تی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی، به‌تایبه‌تی له نێوان ساڵانی 2022 و 2025.
ڕوانگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه،گه‌رده‌لووله خۆڵبارینه‌كان ده‌بنه هۆی زیانی ئابووری كه به زیاتر له 150 ملیار دۆلار له ساڵێكدا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا ده‌خه‌مڵێنرێت، هاوكات له‌گه‌ڵ زیانه ته‌ندروستییه‌كان و په‌كخستنی كه‌رتی گواستنه‌وه و وزه‌ی خۆر.
لێكۆڵینه‌وه ته‌ندروستییه‌كان دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، كه خۆڵبارینه‌كان په‌یوه‌ندییان هه‌یه به به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی داخلكردنی نه‌خۆشخانه و مردن به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و دڵ، جگه له زیادبوونی بیابانبوون، پیسبوونی ئاو و زیادبوونی سوێرییه‌كه‌ی، كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی خۆراك و ئاو ده‌كات.
ڕوانگه‌ی سه‌وزی عێراق ڕوونیشی كرده‌وه، كه زۆرترین دووباره‌بوونه‌وه‌ی شه‌پۆله خۆڵبارینه‌كان له ماوه‌ی 30 ساڵدا به 278 جار له زیقار تۆماركراوه ، له‌كاتێكدا كه‌مترین له خانه‌قین بووه ته‌نها سێ دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌بووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە