1 کاتژمێر پێش ئێستا
124 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق: به لێبوردنی گشتی نزیكه‌ی 40 هه‌زار زیندانی ئازادكراون
په‌یام
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق ڕایگه‌یاند به جێبه‌جێكردنی یاسای لێبوردن نزیكه‌ی 40 هه‌زار زیندانیان به‌رداوه، هه‌روه‌ها توانیویانه 81 ملیار دینار به‌و یاسایه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ داهاتی گشتی.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق ئامارێكی نوێی تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی یاسای هه‌مواركراوی لێبووردنی گشتی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، به‌پێی یاساكه 38 هه‌زار و 787 كه‌س له زیندان و بنكه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردن ئازاد كراون.
هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه ژماره‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن یان بانگهێشتكردنیان هه‌بووه، یان به كه‌فاله‌ت ئازاد بوون و به غیابی حوكم دراون و سوودمه‌ند بوون له یاساكه، گه‌یشتووه‌ته 155 هه‌زار و 553 كه‌س.
له‌باره‌ی داهاته گه‌ڕێنراوه‌كانیشه‌وه بۆ خزێنه‌ی ده‌وڵه‌ت، ئه‌نجوومه‌نه‌كه ئاشكرای كردووه كه كۆی گشتیی پاره‌ی گه‌ڕێنراوه به دیناری عێراقی بریتییه له زیاتر له 81 ملیار و 35 ملیۆن دینار، كه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی به دۆلاری ئه‌مریكی گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بریتییه له 34 ملیۆن و 347 هه‌زار دۆلار، كه ئه‌مانه‌ش له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی ڕێكاره‌كانی یاسای لێبووردنی گشتیدا وه‌رگیراونه‌ته‌وه، ئه‌وه له كاتێكدا ملیاران دۆلار له ڕێی دزی و سپیكردنه‌وه‌ی پاره براوه‌ته ده‌ره‌وه و دیار نه‌ماون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە