21/01/2026 635 جار خوێنراوەتەوە

چەند مەرجێکی سەیر لە گرێبەستەکەی شتیگن بۆ یانەی جیرۆنا جێگیر کراوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

مارک ئاندریا تێر شتیگنی ئەڵمانی هەر لە کەتەلۆنیا دەمێنێتەوە، بەڵام ڕیزەکانی یانەی بەرشەلۆنەی بەجێهێشت.

 بە شێوەیەکی فەڕمی یانەی جیرۆنا لە پێگەی تایبەتی خۆیان هاتنی گۆڵپارێزەکەی بەرشەلۆنەیان بە خواستن و تاکو کۆتایی ئەم وەرزە ئاشکرا کرد.

بەپێی زانیاریی ڕۆژنامەکان بێت، چەند مەرجێک لە گرێبەستەکە جێگیر کراوە، لەوانە ئەگەر جیرۆنا بیەوێت شتیگن لە بەرانبەر بەرشەلۆنە یاری پێ بکات، دەبێت بڕی 300 هەزار یۆرۆ وەک سزا بدات، هاوکات بەرشەلۆنە داوای کردووە کە جیرۆنا بەشێکی زۆری مووچە بەرزەکەی شتیگن بگرێتە ئەستۆ، ئەمە یارمەتی بەرشە دەدات کە کۆی مووچەی تیپەکە کەم بکاتەوە و بتوانێت یاریزانی نوێ تۆمار بکات، چونکە شتیگن یەکێکە لەو یاریزانانەی بەرزترین مووچەیان هەبوو.

خاڵێکی دیکە ئەوەیە بەرشەلۆنە داوای کردووە کە جیرۆنا ئاسانکارییان بۆ بکات لە گواستنەوەی هەندێک لەو یاریزانانەی کە بەرشە چاوی لێیانە (بۆ نموونە یاریزانی وەک میگێل گوتێرێز یان هەندێک لە بەهرەمەندە لاوەکان)، یان لانی کەم بەرشەلۆنە مافی هەبێت لە کڕینیان ئەگەر یانەیەکی دیکە داوای کردن.

دواتر شتیگن لە پەیامێکی ماڵئاوایی وتی: بۆ ماوەی نزیکەی 12 ساڵ بەرشەلۆنە ماڵی من بووە و شوێنێک کە تێیدا وەک یاریزان و وەک مرۆڤ گەشەم کرد و ساتگەلێکی لەبیرنەکراوم تێدا بەسەر برد، هەست بە سوپاسگوزارییەکی زۆر دەکەم.

لە کۆتایدا گۆڵپارێزەکە وتیشی: شانازییەکی گەورەم پێ بڕا کە شارەی کاپتنی بپۆشم، ئێستا ڕێگاکەم هەر لە کەتەلۆنیا بەردەوام دەبێت و هیوای باشترینتان بۆ دەخوازم بۆ ئەوەی لە وەرزەکە ماوە و هیوادارم ببینم نازناوی زیاتر بەرز دەکەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 3 هەفتە

    ڤینیسیۆس یاریزانێکی بەرشەلۆنە و یاریزانێکی لیڤەرپووڵ وەک دوو نزیکترین هاوڕێی ئاشکرا دەکات

  • پێش 4 هەفتە

    پەیوەندیکردنی هێرشبەرێکی گەورە بە بەرشەلۆنەوە یەکلا کرایەوە

  • پێش 4 هەفتە

    دەیڤد ئانچلۆتی هۆکاری سەرکەوتوو نەبوونی ئالۆنسۆ ئاشکرا دەکات

  • پێش 4 هەفتە

    مانەوەی دیبالا لە ڕۆما پەیوەستە بە مەرجێکی قورسەوە

  • 07/02/2026

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت مێژوو دژی بەرشەلۆنە دووبارە بکاتەوە

  • 05/02/2026

    سەرۆکی ئەتلەتیکۆ مەدرید چارەنووسی سیمۆنی یەکلا کردەوە

  • 03/02/2026

    هۆکاری ئەنجامنەدانی گرێبەست لە لایەن ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا دەبێت

  • 31/01/2026

    دادگا داوایەکی ڕیاڵ مەدریدی ڕەت کردەوە و لاپۆرتاش هاتە دەنگ

سەرەتا