21/01/2026 660 جار خوێنراوەتەوە

خلێفی پەیامێکی ڕوون بۆ دێمبڵی دەنێرێت

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

ناسڕ خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ڕایگەیاند، لە یانەکەیان سنوورێک بۆ مووچەی یاریزانەکان هەیە و ئەمەش وەک پەیامێک بوو بۆ عوسمان دێمبڵی هێرشبەری یانەکەی.

 لە ماوەی ڕابردوو میدیاکان ئاشکرایان کرد، بەرپرسانی پاریس سانجێرمان لەگەڵ بریکارەکەی دێمبڵی گفتوگۆی سەرەتاییان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان دەست پێکردووە.

سەبارەت بەوە خلێفی بۆ میدیاکان دواو و وتی: لە پاریس سان جێرمان (سنوورێک) بۆ مووچە هەیە، هەمووان ئەوە دەیزان و دەبێت هەمووان ڕێزی لێ بگرن.

لە بەردەوامی قسەکانیدا سەرۆکی یانە پاریسییەکە جەختی لەوە کردەوە، هیچ کەسێک لەسەروو یانەکەوە نییە و هەمووان دەبێت پابەندی یاساکانی یانەکە بن.

لە کۆتای قسەکانیشیدا ناسڕ خلێفی وتی: عوسمان دێمبڵی ئێستا ئەفسانەیەکی یانەکەیە، من خۆشمدەوێت، هەم وەک یاریزان و هەم وەک مرۆڤ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 3 هەفتە

    ڤینیسیۆس یاریزانێکی بەرشەلۆنە و یاریزانێکی لیڤەرپووڵ وەک دوو نزیکترین هاوڕێی ئاشکرا دەکات

  • پێش 4 هەفتە

    پەیوەندیکردنی هێرشبەرێکی گەورە بە بەرشەلۆنەوە یەکلا کرایەوە

  • پێش 4 هەفتە

    دەیڤد ئانچلۆتی هۆکاری سەرکەوتوو نەبوونی ئالۆنسۆ ئاشکرا دەکات

  • پێش 4 هەفتە

    مانەوەی دیبالا لە ڕۆما پەیوەستە بە مەرجێکی قورسەوە

  • 07/02/2026

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت مێژوو دژی بەرشەلۆنە دووبارە بکاتەوە

  • 05/02/2026

    سەرۆکی ئەتلەتیکۆ مەدرید چارەنووسی سیمۆنی یەکلا کردەوە

  • 03/02/2026

    هۆکاری ئەنجامنەدانی گرێبەست لە لایەن ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا دەبێت

  • 31/01/2026

    دادگا داوایەکی ڕیاڵ مەدریدی ڕەت کردەوە و لاپۆرتاش هاتە دەنگ

سەرەتا