23/01/2026 409 جار خوێنراوەتەوە

بریکارەکەی هەموو شتێک لەسەر چوونی ئالڤارێز بۆ بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

فێرناندۆ هیدالگۆی بریکاری کارەکانی جولیان ئالڤارێز وەڵامی دەنگۆکانی ڕۆیشتنی هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە بۆ بەرشەلۆنە دەداتەوە.

 هیدالگۆ بۆ ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی قسەی کرد و وتی: هەر یانەیەک ئارەزووی جولیان دەکات، دەبێت پەیوەندی بە کارگێڕی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە بکات، چونکە یاریزانەکە گرێبەستی لەگەڵ یانەکە تاکو هاوینی 2030 هەیە و پێوەی پابەندە.

فێرناندۆ جەختی کردەوە، ئێستا کاتێکی گونجاو نییە بۆ قسەکردن لەسەر ئەم بابەتانە و هیچ پەیوەندییەکیان لەلایەن بەرشەلۆنەشەوە پێنەگەیشتووە و لە ماوەی ڕابردوودا نە چاوی بە دیکۆ کەوتووە و نە هیچ کەسێکی دیکەی ناو یانەی بەرشەلۆنە.

ئالڤارێز جێگەی بایەخی بەرشەلۆنەیە، چونکە بە بژاردەیەکی نموونەیی دادەنرێت بۆ شوێنگرتنەوەی لیڤاندۆڤسکی ئەگەر لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ڕیزەکانی یانە کەتەلۆنییەکە جێبهێڵێت و هەرچەندە ئەتلەتیکۆ نایەوێت جولیان بفرۆشێت، ڕەنگە تەنیا لەو حاڵەتەدا بیر لە فرۆشتنی بکاتەوە کە پێشنیارێکی 120 ملیۆن یۆرۆیی بۆ بێت یاخوود هێرشبەرەکە بیەوێت بڕوات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 3 هەفتە

    ڤینیسیۆس یاریزانێکی بەرشەلۆنە و یاریزانێکی لیڤەرپووڵ وەک دوو نزیکترین هاوڕێی ئاشکرا دەکات

  • پێش 4 هەفتە

    پەیوەندیکردنی هێرشبەرێکی گەورە بە بەرشەلۆنەوە یەکلا کرایەوە

  • پێش 4 هەفتە

    دەیڤد ئانچلۆتی هۆکاری سەرکەوتوو نەبوونی ئالۆنسۆ ئاشکرا دەکات

  • پێش 4 هەفتە

    مانەوەی دیبالا لە ڕۆما پەیوەستە بە مەرجێکی قورسەوە

  • 07/02/2026

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت مێژوو دژی بەرشەلۆنە دووبارە بکاتەوە

  • 05/02/2026

    سەرۆکی ئەتلەتیکۆ مەدرید چارەنووسی سیمۆنی یەکلا کردەوە

  • 03/02/2026

    هۆکاری ئەنجامنەدانی گرێبەست لە لایەن ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا دەبێت

  • 31/01/2026

    دادگا داوایەکی ڕیاڵ مەدریدی ڕەت کردەوە و لاپۆرتاش هاتە دەنگ

سەرەتا