24/01/2026 581 جار خوێنراوەتەوە

فلیک کێشەیەکی سەرەکی بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

هانسی فلیکی ڕاهێنەری بەرشەلۆنەیە ڕایگەیاند، پێویستە کێشەی گۆڵ لێکرانیان لە سەرەتادا چارەسەر بکەن.

 لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرانبەر ڕیاڵ ئۆڤیدۆ، سەرەتا ڕاهێنەرەکەی بلاوگرانا ئاماژەی بەوەدا، لە یاریگای کامپنو یاری دەکەن و دەیانەوێت براوە بن، لە چەند یاری ڕابردوو یەکەمجار گۆڵیان لەسەر تۆمار کراوە، بۆیە دەیانەوێت لەوە دوور بکەینەوە و چارەسەری بکەن.

سەبارەت بەو گۆڵانەی لەسەریان تۆمار دەکرێت لە تۆپە وەستاوەکانەوە، بە تایبەت لە دوایین یاریدا، فلیک ئاشکرای کرد، نایەوێت بیانوو بهێنێتەوە، بەڵام لە پڕاگ کەشو هەوا لەڕادەبەدەر سارد بووە و ئەوان یاریزانی باڵابەرزیان هەبووە، بەڵام لە بەرشەلۆنە بە گشتی یاریزانی زۆر باڵابەرزیان نییە، بۆیە تاوتوێی ئەم بابەتەیان کردووە و لەگەڵ ئەوەشدا هەمیشە توانیویانە مامەڵە لەگەڵ ئەم تۆپانەدا بکەن.

هاوکات هانسی وتیشی: فێرمین لۆپێز دەتوانێت ئاراستەی یارییەکانمان بگۆڕێت، ڕەنگە کەمێک زیاتر پێویستی بە ئارامی هەبێت لە کاتی هەبوونی تۆپ لای، بەڵام ئەوە شێوازی یاریکردنی ئەوە و ئەو لەبەردەم گۆڵدا بێوێنەیە و هەمیشە فشار دەکات، ڕێک هاوشێوەی ڕافینیا.

لە کۆتایدا ڕاهێنەرەکەی بەرشەلۆنە ئەوەی خستەڕوو، پاو کوبارسی لە بەرزترین ئاستدا یاری دەکات و توانایەکی گەورەی هەیە و ئەو یەکێکە لە باشترین بەرگریکارەکانی ئیسپانیا، پێویستە بە وریاییەوە خولەکەکانی یاریکردنی ئاراوخۆش ڕێکبخەن، تاکو ئێستا ئاستی زۆر باش بووە و دەکرێت وەک یاریزانی سەرەکی لەم یارییەوە دەست پێبکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 3 هەفتە

    ڤینیسیۆس یاریزانێکی بەرشەلۆنە و یاریزانێکی لیڤەرپووڵ وەک دوو نزیکترین هاوڕێی ئاشکرا دەکات

  • پێش 4 هەفتە

    پەیوەندیکردنی هێرشبەرێکی گەورە بە بەرشەلۆنەوە یەکلا کرایەوە

  • پێش 4 هەفتە

    دەیڤد ئانچلۆتی هۆکاری سەرکەوتوو نەبوونی ئالۆنسۆ ئاشکرا دەکات

  • پێش 4 هەفتە

    مانەوەی دیبالا لە ڕۆما پەیوەستە بە مەرجێکی قورسەوە

  • 07/02/2026

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت مێژوو دژی بەرشەلۆنە دووبارە بکاتەوە

  • 05/02/2026

    سەرۆکی ئەتلەتیکۆ مەدرید چارەنووسی سیمۆنی یەکلا کردەوە

  • 03/02/2026

    هۆکاری ئەنجامنەدانی گرێبەست لە لایەن ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا دەبێت

  • 31/01/2026

    دادگا داوایەکی ڕیاڵ مەدریدی ڕەت کردەوە و لاپۆرتاش هاتە دەنگ

سەرەتا