09/06/2025 356 جار خوێنراوەتەوە

یابان.. تەقینەوەیەك لە بنكەیەكی ئاسمانیی هێزەكانی ئەمریكا ڕوویدا

پەیام 

تەقینەوەیەك لە بنكەیەكی سەربازی هێزەكانی ئەمریكا لە یابان ڕوویدا و بەو هۆیەوە چوار هاووڵاتی یابانی سەربە هێزە ناوخۆییەكانی ئەو وڵاتە بە سووكی برینداربوون.

میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویان كردەوە، بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەك لە شاری ئۆكیناوا و لە بنكەی كادینای ئاسمانی تایبەت بە هێزەكانی ئەمریكا ڕوویداوە و بەو هۆیەوە چوار هاووڵاتی یابانی كە لە بنكەكە كاریان كردووە برینداربوون.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی یابان، تەقینەوەكە لە كۆگایەكی تەقەمەنی بنكەكە ڕوویداوە كە تایبەت بووە بە هێزە ناوخۆییەكانی یابان و دەنگی تەقینەوەكەش لە دوورەوە بیستراوە، بەڵام هێشتا نازانن كە هۆكاری تەقینەوەكە چی بووە.

لە بەرامبەردا تەندروستی سەربازی بنكەكە رایگەیاندووە، برینی بریندارەكان سووكە و مەترسی بۆ سەر ژیانیان نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌هۆی ڤیزاوه‌؛ گه‌شتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ ئه‌مریكا هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    فاینانشاڵ تایمز: بەپێی لێکتێگەیشتنی ئەمریکا و ئێران ئاگربەست بۆ ٦٠ ڕۆژی دیکە درێژ دەکرێتەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆكرانیا.. له‌ هێرشێكی ڕووسیادا ٨٣ كه‌س بوونه‌ قوربانی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: تا ڕێككەوتنێكی باش گەمارۆكانى سەر ئێران وەك خۆیان دەمێننەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆبیۆ: ڕەنگە هەر ئەمڕۆ هەواڵی خۆش لەسەر كردنەوەی گەرووی هورمز ببیستین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: یان ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران دەکەین یان بە توندی لێیان دەدەین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    میدیاكانی ئەمریكا: ساعدی پلانی هەبووە ئیڤانكای كچی ترەمپ تیرۆر بكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی جەنگی ئێران 27 وڵات داوای پاڵپشتی دارایی لە بانكی نێودەوڵەتی دەكەن

سەرەتا