04/12/2025 713 جار خوێنراوەتەوە

ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئاڕنۆڵدی پشتڕاست کردەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

ئالیکساندەر ئاڕنۆڵدی بەرگریکاری ڕیاڵ مەدرید بەهۆی پێکانەوە دوو مانگ لە یاریکردن دوور دەکەوێتەوە.

 بەرگریکارەکە لە یاری بەرانبەر بیلباو لە خولەکی 55 بەهۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت، لە بەیاننامەیەکی فەڕمیدا، یانە شاهانەییەکە ئاشکرای کرد، ئاڕنۆڵد لە ماسولکەکانی ڕانی چەپیدا دووچاری پێکان بووە.

هەرچەندە مەدرید ماوەی دوورکەوتنەوەی بڵاو نەکردووەتەوە، بەڵام میدیاکانی نزیک لەو یانەیە ئاماژە بە دوورکەوتنەوەی ئاڕنۆڵد دەکەن بۆ ماوەی دوو مانگ و تاکو سەرەتای مانگی دوو ناگەڕێتەوە.

بەو هۆیەوە ئاڕنۆڵد ناتوانێت لە نزیکەی 10 یاریدا بەشداری بکات، کە گرنگترینی بەرانبەر مانچستەر سیتی و دێربی مەدریدە و ئالۆنسۆ ناچارە جارێکی دیکە پشت بە تواناکانی ڤاڵڤێردی ببەستێتەوە لە شوێنەکەیدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 4 هەفتە

    ڤینیسیۆس یاریزانێکی بەرشەلۆنە و یاریزانێکی لیڤەرپووڵ وەک دوو نزیکترین هاوڕێی ئاشکرا دەکات

  • 10/02/2026

    پەیوەندیکردنی هێرشبەرێکی گەورە بە بەرشەلۆنەوە یەکلا کرایەوە

  • 09/02/2026

    دەیڤد ئانچلۆتی هۆکاری سەرکەوتوو نەبوونی ئالۆنسۆ ئاشکرا دەکات

  • 08/02/2026

    مانەوەی دیبالا لە ڕۆما پەیوەستە بە مەرجێکی قورسەوە

  • 07/02/2026

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت مێژوو دژی بەرشەلۆنە دووبارە بکاتەوە

  • 05/02/2026

    سەرۆکی ئەتلەتیکۆ مەدرید چارەنووسی سیمۆنی یەکلا کردەوە

  • 03/02/2026

    هۆکاری ئەنجامنەدانی گرێبەست لە لایەن ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا دەبێت

  • 31/01/2026

    دادگا داوایەکی ڕیاڵ مەدریدی ڕەت کردەوە و لاپۆرتاش هاتە دەنگ

سەرەتا