05/12/2025 343 جار خوێنراوەتەوە

ئیدارەی ترەمپ بازنەی قەدەغەی گەشتكردن بۆ ئەمریكا بۆ زیاترلە 30 وڵات فراوان دەكات

پەیام 

لە چوارچێوەی سیاسەتی توندی كۆچبەراندا ئیدارەی ترەمپ كار لەسەر فراوانكردنی قەدەغەی گەشت بۆ ئەمریكا بۆ زیاتر لە 30 وڵات دەكات. 

كریستی نۆیم وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریكا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی سیاسەتی توندی كۆچبەراندا، كە ئیدارەكەی دۆناڵد ترەمپ پەیڕەوی دەكات، كار لەسەر فراوانكردنی لیستی ئەو وڵاتانە دەكرێت، كە بڕیاری قەدەغەی گەشتكردن بۆ ئەمریكا دەیانگرێتەوە، بەجۆرێك ژمارەیان لە 19 وڵاتەوە بۆ زیاتر لە 30 وڵات بەرز دەبێتەوە.

نۆیم لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ژمارەكە بە وردی دیاری ناكەم، بەڵام لە 30 وڵات زیاترە و ترەمپیش بەردەوامە لە هەڵسەنگاندنی وڵاتەكان.

ڕاگەیاندنەكەی وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریكا دوای دوو ڕۆژ لە بڕیاری ئیدارەكە بۆ ڕاگرتنی داواكارییەكانی كۆچ دێت، كە مانەوەی هەمیشەیی و ڕەگەزنامە بۆ هاوڵاتیانی 19 وڵاتە، كە لەنێویاندا (ئەفغانستان، یەمەن، هایتی، ڤەنزوێلا، سوودان و سۆماڵ) هەن.

لەم چوارچێوەیەدا و لە ڕێكارێكی پەیوەندیداردا، ئیدارەكە ماوەی كارپێكردنی مۆڵەتەكانی كاری بۆ پەنابەران، پەناخوازان و توێژەكانی دیكە، لە پێنج ساڵەوە بۆ تەنها 18 مانگ كەمكردەوە، ئەمەش وەك بەشێك لە زنجیرەیەك هەنگاو كە ئامانجیان توندكردنەوەی چاودێرییە بەسەر دۆسیەی كۆچ و چوونە ناو ویلایەتە یەكگرتووەكانەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌ریتانیا پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانی ده‌كات

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا.. فڕۆكه‌یه‌ك له‌ ڕێڕه‌وی خۆی لایدا و پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای سێ ڕۆژ له‌ ڕاگیرانی؛ هێرشه‌كانی ڕووسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستیان پێ كرده‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    واشنتن پێشنیازی ڕەوانەکردنی دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران بۆ ئەنجومەنی ئاسایش دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    قوربانیانی لافاوەكەی نیپاڵ تادێت بەرزدەبێتەوە و هۆشداری بڵاوبوونەوەی پەتاش دەدرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا.. نێردراوانی تایبەتی ترەمپ لەگەڵ زیلینیسكی كۆبوونەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی لایەنگری بۆ ئیسڕائیل كۆمپانیای ئادیداس ڕووبەڕووی بایكۆت دەبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێكی ڕوسیا: دیدارەكەی پوتین و نێردراوەكانی ترەمپ بنیاتنەر بووە

سەرەتا