سهركۆ یونس
13/08/2022
314 جار خوێنراوەتەوە
بێکاری، هەژاری، گەندەڵی، سێکوچکەی نەهامەتییەکانی گەلانی عێراق.
سەرکۆ یونس
لە دوای هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئۆکتۆبەری ساڵی
پار، بردنەوەی رەوتی سەدر و سووربوونی سەدر لەسەر پێکهێنانی کابینەی زۆرینەی نیشتمانی،
پاشان کشانەوەی ڕەوتی سەدر لەئەنجومەنی نوێنەران و دەست لەکێشانەوەی بەکۆمەڵی ئەندامانی
سەدر، لەپاش هەوڵەکانی چواچێوەی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی کابینە و بەربژێکردنی
سودانی بۆ سەرۆک وەزیران. خۆپیشاندانی جەماوەری ڕەوتی سەدر و نوێژی بەکۆمەڵی لایەنگرانی
سەدر، چوونەناوەوەیان بۆ ناو ئەنجومەنی نوێنەران، ڕەوشی سیاسی و ئەمنی عێراق بەگشتی
و بەغدای پایتەخت بەتایبەتی ئاڵۆزو مەترسیدارە.
هۆکارەکانی پشت پێکنەهێنانی کابینەی نوێ لەعێراقدا،
زۆرن، هۆکاری سیاسی وئابوری و فشاری وڵاتانی ئیقلیمی بەگشتی و کۆماری ئیسلامی بەتایبەتی.
لێرەدا، باس لەهۆکارە ئابورییەکان و قەیرانە بێ
کۆتاکانی گەلانی عێراق دەکەین، لەدوای پرۆسەی ئازادییەوە.
بێکاری:
وەک دەردێکی کۆمەڵایەتی و ئابوری لەدوای پرۆسەی
ئازادی عێراقەوە ساڵ لەدوای ساڵ قەبارەکەی گەورەتر و زیاتر دەبێت، بەپێی ئامارەکان،
ڕێژەی بێکاری لەئێستادا نزیک دەبێتەوە (%30 بۆ 40%) لە هەندێ پارێزگای باشور، ڕێژەی
(50%) بێکارن، هەرێمیش بێ بەش نییە لەم دیاردەیە، قەبارەی بێکاری ساڵانە بەرزتر دەبێتەوە،
بەتایبەتی دوای ئەوەی نزیکەی نۆ ساڵە، یاسای بودجەی هەرێمان نییە.
بێکاری لە عێراقدا، زیاتر لەچینی گەنجاندایە،
ساڵانە 180 هەزار گەنج لە کوڕان و کچان، لەزانکۆو پەیمانگاکان لەسەرتاسەری عێراق دەبنە
خاوەن بڕوانامە و ئامادەن بۆ کارکردن، بەڵام نە کەرتی گشتیی و نەکەرتی تایبەت
توانای وەڵامدانەوەی ئەم قەبارەگەورەییەی دەستی کاری نییە، هەربۆیە ئەم ژمارەیەش دەچێتە
سەر قەبارەی بێکاری لە عێراقدا.
هەژاری:
لە راستیدا هەژاری، وەک دیاردەیەکی ئابووری و کۆمەڵایەتی
لەعێراقدا بەردەوامە و ساڵ و لە دوای ساڵ، قەبارەی هەژاری زیاترو زیاتر دەبێت،
ئامارەکانی ئەم دیاردەیە ترسناک و جێگای هەڵوێستەکردنە.
لە زانستی ئابووریدا، هەژاری پێناسە دەکرێت بەوەی
کە تاکی کۆمەڵگە، دەستیان بەدەرامەتی دارایی و پێداویستییە سەرەکییەکان، بۆ نزمترین
ئاستی ژیان نەگات، لەلایەکی ترەوە هەژاری بەواتای ئەوە دێت کەئاستی داهاتی رۆژانەی
تاک بە پێی ستانداردەکانی یونیسێف نزمە، بەشێوەیەک ناتوانێت پێداویستییەبنەڕەتیەکانی
پڕبکاتەوە.
لە راستیدا، کەسان وخێزانەکان، لە هەژاریدا دەژین،
بەبێ یەکەی نیشتەجێ بوونی گونجاو و ئاوی پاک و خۆراکی تەندروست و چاودیری پزیشکی،
بێگومان بۆ هەر کۆمەڵگایەک پێوەری تایبەت هەیە بۆ دیاری کردنی ڕێژەی هەژاران لەدانیشتوانیان،
لەئێستادا ژمارەیەکی زۆری مرۆڤ هەوڵی بەدەستهێنانی خەرجییەکانیان دەدەن.
بە پێی بانکی نێودەوڵەتی، نزیکەی 711 ملیۆن کەس
لەهەژاری قورسدا دەژین، ژیان بەسەر دەبەن بەکەمتر لە1.90 دۆلار لەڕۆژێکدا لەساڵی
2021، ئەمە دەکاتە نزیکەی 10% لەدانیشتوانی جیهان.
لە عێراقدا، ژمارەی فەرمییەکان لە ڕێژەی هەژاری
راستەقینە ناتەواون، بەتایبەت ئەم ژمارانە لایەنی فەرمی حکومی ئیحراج دەکات.
لە چوارچێوەی پێوەرەکانی ساڵی 2021 دا، وەزارەتی
پلاندانانی عێراق، دەڵێت، تێکڕای هەژاری گەشتوەتە 27% بەزیادەی 3% تێکڕای بنەڕەتی،
دەرئەنجامی بڕیاری حکومەت بەدابەزاندنی بەهای دینار لەکۆتاییەکانی 2020دا.
بەڵام راپۆرتی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی(فاو)
لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی وبەرنامەی خۆراکی جیهانی، دەڵێت، ڕێژەی هەژاری لەنێوان (7%
بۆ 14%) زیاتر بووە لەدوای بڕیاری گۆڕینی بەهای دینارەوە.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە دەدات، بڕیاری دابەزاندنی
بەهای دیناری، لەماوەی کورتدا دەبێتەهۆی زیادبوونی ژمارەی هەژاران لەوڵاتدا لەنێوان
(2.7 ملیۆن کەس بۆ 5.5 ملیۆن کەس) ئەمە جگەلەوەی دەرئەنجامی کۆرۆناڤایرۆسیش ڕێژەکەی
گەورەتر کردووە.
لە ساڵی 2020دا، تێکرای هەژاری لەعێراقدا، گەورەتر
بوو، بەشێوەیەک نزیکەی (%40) دانیشتوان کەژمارەیان (40) ملیۆن دەخەمڵێنرێت، بەهەژار
ئەژمار دەکرێن بەپێ ی بانکی نێودەوڵەتی.
گەندەڵی:
گەندەڵی بەدیاردەیەکی ڕۆژگاری ئەمڕۆی حکومڕانانی
دەوڵەتی عێراق دادەنرێت، کەچەندین کاریگەری خراپی لەسەر ئابوری هەیە، لەهەمووی
قورستر دەبێتە ڕێگر لەبەردەم پەرەپێدانی ئابوری، هەروەها دەبێتەهۆی زیادبونی ڕێژەی
هەژاری و بەرزکردنەوەی تێکرای بێکاری.
گەندەڵی، کێشەکۆمەڵایەتییەکان زیاد دەکات و دەبێتەهۆی
ناسەقامگیری سیاسی، ئەمەش لەعێراقدا ڕەنگیداوەتەوە.
گەندەڵی، بەهەڵسوکەوتی دوور لەبنەما ئایینیەکان
و بەهائەخلاقییەکان ئەژمار دەکرێت، دەرکەوتنی ئەم دیاردەیە دەگەرێتەوە بۆ هۆکاری سیاسی
و ئابوری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی کۆمەڵگا، لەوانەیە سەرچاوەکەی ناوخۆیی بێت یان دەرەکی،
ئەمەش کاریگەری خراپی هەیە لەسەر ژێرخانی ئابوری وکۆمەڵایەتی.
بەفیرۆدانی سامانی نیشتمانی لەعێراقدا، لەئاستێکی
بەرزدایە، لەماوەی بیست ساڵی ڕابردودا بەسەدان ملیار دۆلار، بەفیرۆدراوە.
گەندەڵی، لەسەرجەم ئاستەکانی حکومەتدا بڵاوبووەتەوە،
لەساڵی 2021 بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار، ئاشکرای کرد، کەنزیکەی 150 ملیار دۆلار لەداهاتی
نەوت، براوەتە دەرەوەی وڵات، لەمیانەی گرێبەستی گەندەڵ، لەدوای 2003ەوە.
لە ماوەی ساڵی 2013 تا 2021، پێوەرەکانی گەندەڵی
لەلایەن ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتیەوە ئاشکرای کرد، کەکەرتی گشتی عێراقی گەندەڵی
بڵاوبووەتەوە بەشێوەیەکی مەترسیدار، لەپێوەری (0تا 100) ژمارەی خاڵەکانی عێراق، کەلەنێوان
(16 بۆ 23) خاڵدایە. ئەم خاڵانەش زۆر نزمن، ئەمەش مانای نەبوونی شەفافیەت دێت.
لەڕیزبەندی 180 وڵات، عێراق پلەی 157 گرتوە،
واتە لەخراپترینەکانە.
گەندەڵی لەعێراقدا، لەدیاردەی تاکەکەسیەوە دەرچووە
و لەئێستادا دیاردەیەکی گشتیە، زۆربەی کوتلەپەرلەمانییەکان و لایەنەبەشداربووەکانی
حکومەت، لەئاستی وەزیر و کاربەدەستان دەستیان بەگەندەڵییەوە گلاوە، بەشێوەیەک سیمای
سەرەکی ئیدارەدانی دەوڵەتی عێراقی، بەگەندەڵی دەناسرێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێک لەساڵی 2021 دا، کەلەلیژنەی دەستپاکییەوە
دە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی سهركۆ یونس