28/05/2025 444 جار خوێنراوەتەوە

لامین یەماڵ دوو داواکاری قوڕسی لە هانسی فلیک کردووە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

لامین یەماڵی ئیسپانی و بە ڕەچەڵەک غینی پێش نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دوو داواکاری لە هانسی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنەوە هەبووە.

  یەماڵی 17 ساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە تاکو هاوینی 2031 نوێ کردەوە، ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆڕتیڤۆی نزیک لە یانە کەتەلۆنییەکەش ئاشکرای دەکات، یەماڵ پێش ئەوەی گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە کۆبوونەوەی لەگەڵ هانسی فلیکی ڕاهێنەر ئەنجام داوە  و دوو داواکاری لەو ڕاهێنەرە ئەڵمانییە هەبوو.

سەرچاوەکە زانیاری زیاتری ئاشکرا کردووە و دەنووسێت؛ داواکاری یەکەمی یەماڵ ئەوە بووە کە هانسی فلیک بۆ داهاتوو لە نیوەی دووەمی یارییەکان کەمتر گۆڕانکاری پێ بکات، یاریزانەکە بە ڕاهێنەرەکەی وتوە لەو خولەکەکانی کۆتایی تیپی بەرانبەر ماندوو دەبێت و دەیەوێت لە خولەکانەدا زیاتر یەکلایی کەرەوە بێت.

داواکاری دووەمی ئەوە بوو، بۆ لیستی ئەو یاریزانانە زیادی بکات کە لێدانی سزا و ڕاستەوخۆکان جێبەجێ دەکەن، تائەوەی ژمارەی گۆڵەکانی زیاتر ببێت و ململانێی خەڵاتە تاکەکەسییەکان بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 3 هەفتە

    ڤینیسیۆس یاریزانێکی بەرشەلۆنە و یاریزانێکی لیڤەرپووڵ وەک دوو نزیکترین هاوڕێی ئاشکرا دەکات

  • پێش 4 هەفتە

    پەیوەندیکردنی هێرشبەرێکی گەورە بە بەرشەلۆنەوە یەکلا کرایەوە

  • پێش 4 هەفتە

    دەیڤد ئانچلۆتی هۆکاری سەرکەوتوو نەبوونی ئالۆنسۆ ئاشکرا دەکات

  • پێش 4 هەفتە

    مانەوەی دیبالا لە ڕۆما پەیوەستە بە مەرجێکی قورسەوە

  • 07/02/2026

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت مێژوو دژی بەرشەلۆنە دووبارە بکاتەوە

  • 05/02/2026

    سەرۆکی ئەتلەتیکۆ مەدرید چارەنووسی سیمۆنی یەکلا کردەوە

  • 03/02/2026

    هۆکاری ئەنجامنەدانی گرێبەست لە لایەن ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا دەبێت

  • 31/01/2026

    دادگا داوایەکی ڕیاڵ مەدریدی ڕەت کردەوە و لاپۆرتاش هاتە دەنگ

سەرەتا