ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید 25/01/2026 50 جار خوێنراوەتەوە

هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار گەمەیەکی دیکە

چوار خولی پەرلەمانە کاندیدی سەرۆک کۆمار کێبڕکێی تیدایە، خولی سێهەم لە نێوان دوو کاندیدی یەکێتی، و خولی چوارەم دوکاندیدی یەکێتی و پارتی و خولی پێنجەم دوکاندیدی یەکێتیەکی فەرمی ویەکێتیەکی نافەرمی، ئەم خولە دوو کاندیدی یەکێتی و پارتی و کاندیدێکی هاوپەیمانی دەرەوەی پارتی و چەند کاندیدێکی دیکە هەیە.
گەمەکە چۆن دەبێت:
1. لەو کۆبونەوانەی تائێستا کراون لە باشتریندا نزیکەی 160 پەرلەمانتار ئامادە بوون بۆیە ئەگەر هەیە لەوژمارەیە کەمترئامادەبن بۆ کۆبونەوە، کەواتە ئەگەری بەکارهێنانی سێیەکی پەکخەر هەیە چونکە بۆ تەوابونی نیساب پێویستە 220پەرلەمانتار لەژورەوە بن.

2. لەگەڕی یەکەمدا ئەستە ئەگەر نیسابیش دروست بێت هیچ کام لە کاندیدەکان زۆرینەی ڕەها بەدەست بهێنن کەواتە کێبڕکێکە دەکەوێتە گەری دووەم.

3. لەگەڕی دووەمدا کێبڕکێکە زۆر توند دەبێت و قۆڵبادانیشی تێدا دەبێت و ئەگریش هەیە بەو گەڕە تەواو نەبێت ئەگەر بەدانوساتنی هەردولا کۆتایی نەیەت .

4. هەڵبژاردنەکە کۆتایی دێت گرنگە لێکەوتەکانی وا نەکات کەنەتوانین بەیەکەوە سیاسەت بکەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەتا