ئهحمهد حاجی ڕهشید
02/02/2023
266 جار خوێنراوەتەوە
بانگەوازێک بۆ هێزە سیاسییەکان
بانگەوازێک بۆ هێزە سیاسییەکان
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان
لای هەموان ئاشکرایە کە سیستەمی بەڕێوەبردن دیاری دەکات، کە هەر وڵات و مەملەکەتێک چەند گرنگی بە تاکی هاوڵاتی دەدات و بەشداری پێدەکات لە بڕیاردان لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا، هەربۆیە لەدەوڵەتە شمولییەکاندا هاوڵاتی نابێتە سەنتەرو ڕۆڵێکی ئەوتۆی نییە، بەڵام لەو وڵاتانەی کە سیستەمی بەڕێوەبردنی وڵات ناناوەندییە (لامرکەزیە) هاوڵاتی دەبێتە سەنتەرو ڕۆلی کاریگەری هەیە لە بڕیاردان.
لە دوای روخانی ڕژێمی پێشوو و کۆتا هاتنی سیستەمی تاک حزبی و پەیڕەوکردنی سیستمی فیدڕاڵی و جێگیرکردنی سیستمی بەڕێوەبردنی ناناوەندی (لامرکزی ئیداری) دۆخێکی تازە هاتە کایەوەو حکومەتە نێوخۆییەکان دەستبەکار بوون و یاسای نوێ و هەمواری چەند بارە بۆ گەشەکردنی ئەو سیستمە تازە هاتنە بوون، بەداخە لەمەشدا هەرلەدواوە بووین بەوەی دوای (۲٠٠٨) یاسا دەرچوو بۆ ئەنجومەنەکانی پارێزگاکانی هەرێم و یاساکەش شمولی خولی یەکەمی نەدەکرد و لەوەش خراپتر پرۆسەی هەڵبژاردن ناوبەناو دوادەخرا، ئەوەتا لە ساڵی ٢٠٠٥ کە یەکەم هەڵبژاردن بوو بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان تا ئێستا کە ٢٠٢٣ دەکاتە (١٨) ساڵ تەنها دوو هەڵبژاردن کراوە بۆ (٤) خول و نیوی ئەنجومەنەکان ئێستەش تەنها باس لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت، هەربۆیە لەم بانگەوازەدا بۆ هێزە سیاسیەکان و جەماوەر، داواکارم کە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانیش هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستاندا بەئەنجام بگەیەنرێت باچیتر ئەوسیستەمەی کە بووەتە بابەتێکی دەستوری فەرامۆش نەکرێت پارێزگاکانیش بە ئەرکی خۆیان هەستن و بەشداری هاوڵاتیان بە کرداری جێبەجێ بکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی ئهحمهد حاجی ڕهشید