ئهحمهد حاجی ڕهشید
20/12/2020
466 جار خوێنراوەتەوە
نووسينەکانم بۆ لایک و کۆمێنت نییە
۱_ لە ۲٠۲٠/۹/۱٥ بابەتێکم نوسیبوو لەسەر ڕێکەوتنی هەردوو دەسەڵاتی دارایی و نەختێنەی، کە لەسەر گۆڕانکای نرخی دۆلار بەرانبەر بەدینار ڕێکەوتوون.
۲_ لە ۲٠۲٠/۱۲/۱٤ واتە (٥) ڕۆژ پێش ئێستا پۆستێکی دیکەم کرد، کە سێ سیناریۆ هەیە بۆ گۆڕانکاریی لەنرخی دۆلار بەرانبەر بە دینار، کە یەکێک لەو سیناریۆیانە ئەوەی وەزارەتی دارایی بوو.
۳_ چەند سەعاتێک پێش ئێستەش، کۆتا پۆستم کرد کە کە بانکی ناوەندی کەس بۆی نییە دەستکاری ئیش و کارەکانی بکات لە بڕیاردان لە گۆڕانکاری نرخی دۆلار بەرانبەر دینار دا.
٤_ بۆ زانیاری هەموو لایەک پێش (٦) مانگ وەرەقەیەکی بەحسیم نووسیوە لەژێر ناونیشانی (رؤى وحلول حول الازمة الاقتصادية الحالية) کە باسم کردوە بانکی ناوەندی بەناچاری پەنا دەبات بۆ گۆڕانکاریی لە نرخی دۆلار بەرانبەر بە دینار.
بەرێزان هەموو ئەوانەم بۆیە نووسیوە کە ئیوە ئاگاتان لە دراوەکانتان بێت بە چ دراوێک دایدەنێن، ئێستەشی لەگەڵ بێت هەندێ برا تەلەفون دەکات هەواڵی نرخی دۆلار دپرسێت بەرانبەر بە دینار، لەلایەکی دیکەوە کۆمەڵێک برا باس لەوە دەکەن کە نەدەبوایە باسی ئەم بابەتە بکەم تا بڕیارە دەردەچێت، برایانی عەزیزم: من لەشوێنێکی حەساسدام، بۆیە دەبێت پێشوەخت هەندێ هەواڵ و ئەگەرتان پێبڵێم.
سەبارەت بە نووسین لەسەر بابەتەکان:
لانی کەم (۳) بڕوانامەی زانستیم هەیە لەبوارەکەدا، لە ۲٠٠٦ تا ۲٠۲٠ ئەوەی لەسەر بوجەو ئابووری عێراق و هەرێم وتراوە بەدۆکۆمێنت لامە، یان پارێزراوە یان خۆێندومەتەوە.
بۆیە:
ئەوەی دەیڵێم بێ زانیاری نایڵێم، دەشزانم کەی دەیڵێم بە پێی ئەزمونی خۆم، بەدڵنیایەوە بۆ سودوەرگرتنی ئێوە دەیڵێم
کۆتا زانیاریش بەیاننامەکەی بانکی ناوەندیە کە ئەمڕۆ دەریان کردوە پشتڕاستی قسەکانم دەکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی ئهحمهد حاجی ڕهشید