ئهحمهد حاجی ڕهشید
10/09/2026
60 جار خوێنراوەتەوە
بۆ پەرۆشم کە هەرێم و حکومەتی فیدراڵ ڕێکبکەون؟
نەپۆستی جێبەجێکردنم هەیە لە هەرێم
و نە لە بەغدادیش بەرژەوەندیم هەیە لەگەڵ حکومەت، بەڵام نوێنەری خەڵکێکم، کە متمانەیان
پێداوم هەوڵیان بۆ بدەم بەپێی توانا، کۆیلە و دەربارەکانیش هەرچی دەڵێن با بیڵێن
جا لەهێزێکی سیاسیدا کۆبونەتەوە ئاراستە دەکرێن بە پارەیەک کە نرخی خۆیان و
کەرامەت و شەرفیانە یان وەک تاک حەزیان لە ڕاستی دروستی نییە یان پێچەوانەی ئێمە
بیر دەکەنەوە .
ئەوەی بڵاوی دەکەمەوە بەڵگە نامەی
فەرمیە و هەندێکی دیکەش شیکردنەوەیە لەسەر زاری بەرپرسانی هەرێم دەوترێت:
1. لەو بەڵگە نامەیەی بەردەستم کە خەرجیەکانی سالی ٢٠٢٥ تێدایە هەرێم لە ٢٠٢٥/١/١ هەتا ٢٠٢٥/١٢/٣١ بڕی ١٠،٤١٧،٣٧٠،٠٤٤،٤٤٩ دە ترلیۆن و چوارسەد و حەڤدە ملیار و سێسەد و حەفتا ملیۆن و چل چوار هەزار و چوارسەد و چل ونۆ دیناری وەرگرتوە لە حکومەتی فیدراڵ.
2. لەزاری وەزیرى دارایی هەرێم لە بەرنامەیەک لە ڕوداو (هەرچەندە کۆنە بەرنامەکە) باسی داهاتی ناوخۆیی دەکات کە کەمترین داهات باسی داهاتی سلێمانی دەکات دەڵێت بری (١٢٠) ملیار داهاتی هەیە ئەگەر لەو سێ پارێزگایە دانەکیان بنێرێت بۆ خەزینەی عێراق و دوانەکەی تر لەخەزێنەی هەرێمدابن ئەوا : لانی کەم (١٢) لێکدانی (٢٤٠) دەکاتە ٢٨٨٠ دوو ترلیۆن هەشسەد و هەتا ملیار دینار.
3. داهاتی فرۆشتنی نەوتی و کرێی موڵکانە و داهاتی هێزەبیانیەکان هەموو ئەوانی دیکە ئەگەر حیزب نەیخوات نزیک دەبێتەوە لە (٤) ترلیۆن دینار ئەگەر زیاتر نەبێت.
4. کەواتە هەرێم لانی کەم ساڵانە (١٤) ترلیۆن دیناری دەست دەکەوێت بۆ خەرجیەکانی کە لە چوارچێوەی بوجەدا سەرفی ناکات، بەڵکو وەک ئاغای گوندی و بەکەیفی خۆی و بەبێ پاڵپشتی یاسایی کە یاسای بوجەیە سەرفی دەکات یەک حسابی هیندەی سەری نینۆکێک بۆ دامەزراوەی یاسادانان ناکات و دیوانی چاودێری هەرێمیش فزەی لێوە نایەت و ڕێگە بەدیوانی چاودێری عێراقیش نادرێت، کە بچێتە وردەکاریەوە.
بۆیە هەموو هەوڵەکانم چڕکردوەتەوە
لەبوجەدا، شایستە داراییەکانی هەرێم بچەسپێنین با ئاغاش رازی نەبێت لە لێژنەی
دارایی بم و ئەوەندەی هەوڵیان داوە من لە لێژنەی دارایی دوربم هێندە هەوڵ بدەن بۆ
شایستە داراییەکانی هەریم مسۆگەری دەکەن .
برادەرێکیش کەسەر بەدەسەڵاتە جوابی
بۆ ناردووم لەڕێی هاورێیەکمەوە دەڵێت، برادەرانی هەرێم خوازیارن بودجە نەیەت کە
دەستی من لەهاتنی بەشێکیدا هەبێت .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی ئهحمهد حاجی ڕهشید