ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید 23/07/2019 749 جار خوێنراوەتەوە

حکومەتی هەرێم لەنیوان متمانە و بەڵێندا

لەبیرکاریدا بەڵگە نەویستێک هەیە دەڵێت:هەموو پێشەکیەکی هەڵە دەرئەنجامی هەڵە بەدەستەوە دەدات.

ماوەی چەند ڕۆژیکە بەدوای کارنامەی ئەم حکومەتە تازەیەدا دەگەڕێم لە بەشێک لە پەرلەمانتارانم پرسی کە کارنامەکەم بۆ بنێرن، فەرمویان کارنامەمان بۆ نەهاتووە ، ولە ناوپەرلەمانیشدا لەبرا ڕاویژکارەکانم داوام کرد لایان نەبوو ، بەهەر حاڵ هاورێەکی پەرلەمانتارم دوای دوو ڕۆژ بەسوپاسەوە بۆی ناردم کەواتە ئیستە:
ئەوانەی دەنگیان داوە بەم حکومەتە ناتوانن چەند خاڵێکمان پێبڵێن کە لەناو کارنامەی حکومەتدا هەبێت بۆیە دەنگیان داوە،
لەهەمامن کاتدا ئەوانەشی دەنگیان نەداوە بەم حکومەتە زەحمەتە بڵێن ئەوخاڵانە بوونەهۆی نیگەرانی ئێمە کەوا دەنگمان نەدا بەم کابینەیە و لەسەر ئەم بنچینەیە بوینەتە ئۆپۆزسیۆن و دەنگمان نەداوە بەکابینەکە.

بۆیە کارنامەی حکومەت بریتییە لەگرنگترین بەڵگەنامە (وثیقة) لەنێوان سەرۆکی حکومەت و نوێنەرانی گەلدا کە حکومەت لە رێگەی کارنامەکەیەوە خۆی پابەند دەکات بەوەی،ئەو خزمەتانە پێشکەش دەکات بەهاوڵاتیان، گرنگی بەڵگەنامەکە ئەوەیە دەبێت لە ناو پەرلەماندا بخوێنرێتەوەو دەنگی لەسەر بدرێت تاببێت بە بەڵگەنامەیەکی پابەند بۆ حکومەت.

ئیستا بابپرسین نوێنەرانی گەل ئەوانەتان دەنگتان دا بەحکومەت، ئایا حکومەت چ بەڵگەنامەیەکی لەسەر خۆی تۆمار کرد و خۆی بەچیەوە پابەند کرد تا ئەگەر نەیکرد ئیوە بتوانن بانگهێشتی بکەن، یان پرسیاری زارەکی یان پرسیاری نوسراوی ئاراستە بکەن یان لەسەر چی لێپرسینەوەی لێ دەکەن، خۆ هیچ نوسراوێکی پیش کەش نەکردن لە پێش متمانەدا ئەی چۆن متمانەتان پیدا.

لەماوەی (٦) مانگی داهاتودا کە خولێکی پەرلەمانی تەواو دەبیت داوای جێبەجێ کردنی چی لە حکومەت دەکەن ئەگەر هیچی نەکرد بەڵگەتان چی دەبیت کەوا پیویست بوو بیکات و نەیکردوە خۆ بەراست ئەو خۆی پابەند نەکردوە و ئیوەش لەسەر هیچ خالێک متمانەتان پینەبەخشیوە کە نەیکردبیت.

سەرۆکی حکومەت لە رێگەی وتاریکەوە کەدوای متمانە وەرگرتن باس لە هێڵە گشتیەکانی کابینەکەی دەکات ،کەئەوە پیچەوانەوەی پرۆتۆکۆلی سوێند خواردنە، هەربۆنمونە:

عێراق بەوهەموو نائارامی گرفتانەی کەهەیەتی:
٤۸ سەعات پێش سوێند خواردن لە هاتووی پەرلەمانتاراندا نوسخەیەک کارنامەی حکومەت نێراوە بۆ پەرلەمانتاران
لەڕێگەی بەریدی ئەلکترۆنیەوە نوسخەی ئەلکترۆنیمان وەرگرتوە.
پێش سویند خواردن لەناو هۆڵی پەرلەماندا بە سەدان نوسخە بەرنامەی کار دانراوە.
سەرۆکی حکومەت ئەگەر کاتی هەبوایەزۆربەی بەرنامەکەی دەخوێندەوە کە خۆی لە (۱۲۲) لاپەرەدا دەبینیەوە.
بۆیە کاتیک دەڵێن چاوەڕێی زۆرتان نەبێت لەم حکومەتە مەڵێن رەشبینن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەتا