ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید 18/04/2022 288 جار خوێنراوەتەوە

تونێلە تاریکەکە



ماوەی چەند رۆژێکە بە شاندێک لە بەغدادین و کۆمەڵێک دیداری تایبەت و گشتیمان ئەنجام داوە، لەگەڵ زۆرینەی پێکهاتەکانی عێراق و زۆرێک لە بابەتی کۆبونەوەکان، پێکهێنانی حکومەت و چۆنییەتی شکاندنی ئەو چەقبەستە سیاسیە بوو، کە لە ئێستادا لە پرۆسەی سیاسیدا هەیە، وا دەردەکەوێت کۆمەڵێک دەستپێشەخەری دەبێت لەم روەوە، بۆ دەربازبوون لەو چەقبەستوییە.
هەندێک لەو هەوڵانە، بەدروستکردنی درز لە نێو جەستەی هاوپەیمانی سێقۆڵیدا هاتوونەتە ئاراوە و هەوڵی تریش هەیە، کە لە ئەنجامی لێکگەشتنی هەردوو فراکسیۆنی سەدرییەکان و بەرەی هاماهەنگیەوە هاتونەتە ئاراوە، بەبڕوای ئێمە هەر هەوڵێک لە ئەنجامی دروستکردنی درز لە نێو جەستەی هاوپەیمانی سێ قۆڵیدا بێتە ئاراوە، دۆخەکە ئاڵۆز تر دەکات و پێکهاتەی کوردی زیانی گەورەی بەردەکەوێت، خۆ ئەگەر  هەوڵەکانی نزیکبوونەوەی بەرەی سەدرو چوارچێوەی هەماهەنگی ببێتە رێگە چارە، رەنگە بۆ هەموان باشتر بێت، لە ئەمڕۆوە گۆڕانکارییەکان و هەوڵەکان رووناکی دەبینن، پاش ئەوە لە چەند رۆژی رابوردودا لە تونێلە تاریکەکاندا بوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەتا