ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید 25/01/2026 48 جار خوێنراوەتەوە

هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار گەمەیەکی دیکە


چوار خولی پەرلەمانە کاندیدی سەرۆک کۆمار کێبڕکێی تێدایە
خولی سێیەم لە نێوان دوو کاندیدی یەکێتی و خولی چوارەم دوو کاندیدی یەکێتی و پارتی و خولی پێنجەم دوو کاندیدی یەکێتیەکی فەرمی و یەکێتیەکی نافەرمی و ئەم خولەش، دوو کاندیدی یەکێتی و پارتی و کاندیدێکی هاوپەیمانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی و چەند کاندیدێکی دیکە، (ئەگەر کاندیدەکەی پارتی نەکشێتەوە)
ئەگەری گەمەکە چۆن دەبێت؟
1. لەو کۆبوونەوانەی تا ئێستا کراون لە باشتریندا نزیکەی 160پەرلەمانتار ئامادە بوون، بۆیە ئەگەر هەیە لەو ژمارەیە کەمتر ئامادە بن بۆ کۆبوونەوە، کەواتە ئەگەری بەکارهێنانی سێیەکی پەکخەر هەیە، چونکە بۆ تەوابوونی نیساب پێویستە 220 پەرلەمانتار لەژورەوە بن.
2. لە گەڕی یەکەمدا ئەستە ئەگەر نیسابیش دروست بێت، هیچ کام لە کاندیدەکان زۆرینەی ڕەها بەدەستبهێنن، کەواتە کێبڕکێکە دەکەوێتە گەری دووەم.
3. لەگەڕی دووەمدا کێبڕکێکە زۆر توند دەبێت و قۆڵبادانیشی تێدا دەبێت و ئەگریش هەیە بەو گەڕە تەواو نەبێت، ئەگەر بەدانوساتنی هەردوولا کۆتایی نەیەت.
4. هەڵبژاردنەکە کۆتایی دێت، گرنگە لێکەوتەکانی وا نەکات کە نەتوانین بەیەکەوە سیاسەت بکەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەتا