ئهحمهد حاجی ڕهشید
11/03/2026
672 جار خوێنراوەتەوە
نرخی دۆلار لەنێوان دەسەڵاتی نەختینەیی و دەسەڵاتی داراییدا
هەموان دەزانن کە سەرچاوەی
دراوی قورسی دەوڵەتی عێراق کە دۆلارە بەشێوەیەکی
سەرکی لەئەنجامی هەناردەکردنی نەوت و فرۆشتنیەتی و گەڕانەوەی پارەکەی لە رێگەی
بانکی فیدرالی ئەمریکەوە بۆ حسابی وەزارەی دارایی کە لەبانکی ناوەندی دادەنرێت.
بۆ ئەوەی بزانین کام لەو
دوو دەسەڵاتە بڕیار دەدەن لەسەر نرخی دۆلاو
کامیان کارئاسانی بۆ ئەکەن پێویستە پێناسەو ئەرکەکانیان بەکورتی باس بکەین تابزانین
کێ بڕیار لەسەر نرخی دۆلار دەدات.
یەکەم: دەسەلاتی نەختینەیی
بەرپرسە لە چاپ کردنی پارە و دیاری کردنی رێژەی سودی قەرزەکان و پێدانی قەرز بەناراستەوخۆ
بەحکومەت لەڕێگەی کرینی قەواڵەی خەزینەو هێشتنەوەی
ئیحتیاتی نەختێنەیی و وەبەرهێنانی لە کرینی ئاڵتون و کانزاکان و دراوەکانی دیکە و
سەرپەرشتی و چاودێری بانکەکان بۆ ئەوەی بتوانێت سەقامگیری نەختێنەیی بپارێزێت بەکۆمەڵە
ئامرازێک کەپێیان دەوترێت ئامرازەکانی سیاسەتی
نەختینەیی.
بەڵام گرنگترین کاری
بانکی ناوەندی دیاری کردنی نرخی دراوەکانە، بەڵام بەتەنها خۆی ناتوانێت ئەو نرخە دیاری
بکات چونکە سەرچاوەی دراوی قورس موڵکی
بانکی ناوەندی نییە.
دووەم: دەسەڵاتی دارایی بەرپرسە لە بەڕێوەبردنی دارایی حکومەت و سەرپەرشتی
کۆکردنەوەی داهاتەکان و خەرجیەکان دەکات لەڕێگەی کۆمەڵە ئامرازێک کەپێیان دەوترێت ئامرازەکانی سیاسەتی دارایی، گرنگترین کاری دەسەلاتی
دارایش بریتیە لە دانانی بوجەی ساڵانەی حکومەت و زیادکردن و کەمکردنی باجەکان بۆ ئەوەی
بتوانێت سەقامگیری دارایی دەستە بەربکات. کەواتە
داهاتەکان موڵکی وەزارەتی داراییە و سەرجەم پارەی فرۆشتنی نەوت و داهاتەکانی دیکە
دەچنەوە خەزێنەی دەسەڵاتی دارایی کەخۆی لەوەزارەتی دارایدا دەبینێتەوە.
لەئێستادا:
دەسەڵاتی نەختینەیی دەیەوێت
نرخی دراو بەجێگیری بمێنێتەوە و ١٣٢ هەزار
دینار بەرانبەر بە ١٠٠ دۆلار بێت.
دەسەڵاتی دارایش دەیەوێت
لەرێگەی فرۆشتنی دۆلارەکانیەوە بڕی ئەو کورتهێنانەی کەهەیەتی پریبکاتەوە و داهاتەکانی
بەوە زیاد بکات.
لەراستیدا دەسەڵاتی
دارایی (کابینەی نوێ) دەیەوێت نرخی دۆلار بەرانبەر دینا بگۆرێت، بەپێی ئەو هەواڵانەی
کە دەستم کەوتن، لانی کەم ئەو جیاوازەی کە ئێستا هەیە لە نێوان نرخی فەرمی دۆلار لەبانکی
ناوەندی و نرخی دۆلار لە بازاری هاوتەریبدا، وەزارەت دۆلارەکانی بەو نرخە یان نزیکتر
لەو نرخە بفرۆشێت.
بەدڵنیایی دیاری کردنی
نرخەکەش بەهەماهەنگی هەردوو دەسەڵاتەکە دەبێت. چونکە دراوی وڵات لای دەسەلاتی نەختینەییە و دراوی قورسیش
موڵی دەسەڵاتی داراییە.
دەسەڵاتی دارایی پێویستی
بە دینارە و لە دەسەڵاتی نەخینەیی وەری دەگرێت و دۆلارەکان دەبنە موڵکی دەسەڵاتی نەختینەیی
و ئیحتیاتی فیدراڵی پێ دەپارێزێت.
بۆیە ئەگەر هەیە وەزارەتی
دارایی ئەو نرخە بەرزکاتەوە و ئەگەریش هەیە دەسەڵاتی نەختینەیی رازی نەبێت و ئەگەری
رێکەوتنیشیان حەتمیە لەکابینەی داهاتودا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی ئهحمهد حاجی ڕهشید