سۆران عومه‌ر 29/02/2020 611 جار خوێنراوەتەوە

حکومەتی ھەرێم ژنێک سەغڵەتی کردووه‌

سۆران عومەر

نە حکومەتداری بەمجۆرەیە!
نە ئۆپۆزسیۆن بوون ئاوایە!
دەسەڵات بە چەوساندنەوەو برسیکردن خەڵکی بەکۆیلە کرد!
ئۆپۆزسیۆنیش بە بەڵێنی بێ کردار ناڕەزایەتی بێ ھیوا کرد.
سەیرکەن میلەتێک کە ئەمانە خاوەندارێتی دەکەن بەدۆخێک گەشتووە بەڕێوەبەرێکی ژن پارەکەی نه‌نێرێ!
ئافرەتێک پلەی بەڕێوەبەری گشتییە لەوەزارەتی دارایی بەغدا، تازە دانراوە نوسراوێکی نەزاھەی عێراقی بۆ چووە دەڵێ ھەرێم پێویستە نەوت ڕادەستی سۆمۆ بکات ئەوکات پارەی بۆ ڕەوانە بکرێ!
لەکاتێکدا سەرۆک کۆمار و جێگری سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دارایی کوردە دەسەڵاتی ڕەونەکردنی ئەو پارەیان نیە ئەو ئافرەتە ڕایگرتووە!
ئیدی شەڕی پۆست لەبەغدا چی بەھایەکی ھەیە؟
باجی ئەم نێوانەی بەغداو ھەرێم خەڵکی کوردستان دەیدات کە نەتیجەی شکستی ئەوانەیە لەبەغدا تەنھا بە شوێن پۆستەوەن، لە خۆپیشاندانەکاندا چونە بەغدا پشتیوانی حکومەتی فاسیدی عێراقیان کرد وایاندەزانی بەوە پارەی ھەرێم کێشەی بۆ دروست نابێ!
لەکاتێکدا حکومەتی ھەرێم بۆخۆی نەوت دەفرۆشێ نیوە زیاتری پارەکەی نادیارە، داھاتی ناوخۆیان دوو ھێندە کردووە ئەوکات موچە نادەن ئەگەر حکومەت داری ئاوابێ ھاوڵاتیەکی دەست پاکی ئەم ھەرێمە باشتری پێ دەکرێ!
تائێستە ئەم لایەنانەی ھەرێم لەگەڵ سەرۆکی ھەرێم و حکومەت و پەرلەمان کۆبونەوەیەکیان لەسەر ژیانی خەڵک لە موچەو بازاڕو نەوت و بێکاری نەکردووەو دەنگیشیان لێ نایە! بەوانەی لەحکومەتن بەوانەش ناویان ئۆپۆزسیۆنە! بەڵام بۆ پۆست لەبەغدا کەی پێویستیان بەیەک بێ کۆدەبنەوە! بۆ پشک پشکێنەی ھەرێم بەنھێنی و ئاشکرا کۆدەبنەوە!
بەڕاستی نە حکومەتداری وایە نە ئۆپۆزسیۆن بوون!


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەموو وتارەکانی سۆران عومه‌ر

سەرەتا