سۆران عومه‌ر 28/10/2021 598 جار خوێنراوەتەوە

پێویستە خوێندنی بەپارەی زانکۆ حکومیەکان ھەڵوەشێتەوە

گرفتی دەرچوانی ئامادەیی سیاسەتی مەترسیداری حکومەتە بۆ خوێندن بە پارە!
خوێندنی زانکۆ لە ھەرێمی کوردستان بەرەو خوێندن بە پارە دەڕوات ھەر بۆیە وەرگرتنی دەرچوی ١٢ بەنمرەی زۆرەوە لەزانکۆ حکومیەکان مەحروم دەکرێن و ناچار دەکرێن بە پارالێل واتە بەپارە لە ئێوارانی زانکۆ حکومیەکان بخوێنن، یان لە زانکۆ ئەھلیەکان وەربگیرێن!
تەنھا لە ئاستی زانکۆو بەکالۆریۆس ١٥ زانکۆی حکومی ھەیە کە لەزۆرینەی خوێندنی بەپارەی ئێواران دانراوە لەکاتێک دا ھیچ یاسایەک پشتگیری ئەوە ناکات قوتابی لەزانکۆی حکومی بەپارە بخوێنێ، ئەمە ھۆکارێکی کەم وەرگرتنی قوتابیانە لە زانکۆ حکومییەکان بەبێ بەرامبەر.
جگە خوێندنی بەپارەی ئێواران ١٥ زانکۆی ئەلیش بونی ھەیە کەھەندێ لەو زانکۆیانە بەپارەی حکومەت دروست کراوە کەچی خوێندن تێیدا بەپارەیە! ئەمساڵ لەکۆی ٤٧ ھەزار قوتابی ٢١ ھەزاریان ناویان لەخوێندنی بەپارەی ئێوارانی حکومی ھاتۆتەوە!
ئەمە گرفتی گەورەیە لە کۆی ٣٠ زانکۆ لەھەرێم ١٥ یان ئەھلی و بازرگانی بێت، لە ١٥ زانکۆ حکومیەکەش ئێواران بە پارە بێ!
ئەمە جگە لەپەیمانگای ئەھلی.

بەم سیاسەتەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، خوێندنی زانکۆ لەھەرێم بەرەو دۆخی خراپتر لەمەی ئێستا ھەنگاو دەنێ و وایلێدەکەن بەناچاری ڕوو لەخوێندنی ئەھلی بکەی!

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەموو وتارەکانی سۆران عومه‌ر

سەرەتا