سۆران عومه‌ر 19/01/2022 378 جار خوێنراوەتەوە

حوکمڕانی چەتەکان


ئێستە کە زستانە، نەوت گەشتۆتە ٨٦ دۆلار، بەڵام لە ھەرێمی کوردستان ١٩ کاتژمێر کارەبا نییە! ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە ھەموو مانگێ زیاد دەکات! 

بەرمیلێک نەوتی سپی گەشتوە بە ١٨٠ ھەزار، غاز لەلایەن ھەندێ کۆمپانیای حزبیەوە بڕێکی کەم دەخرێتە بازاڕ تاکو بەگرانتر بیفرۆشن! لەھاوین لیتری غاز چووە ٦٠٠ دینار! 
نەوت بەرز بۆتەوە داھاتەکەی دیار نییە، خەڵک دۆخی ھەر خراپتر دەبێ و نەوت و بەنزین و گازو غاز لەسەر خەڵک گران دەبێ! 

نەوت ھەرزان دەبێ موچەی دەبڕن، زستان دێ کارەبای نامێنێ نەوت گرانتر دەبێ، ھاوین دێ کارەبا نامێنێ و ئاو دەکڕێ! ئەمانە سزایەکی گەورەن بەسەر ژیانی خەڵکەوە! 
ئێستە نزیک دەبینەوە لەمانگی دوو، حکومەتی ھەرێم ھێشتا موچەی مانگی ١٢ی نەداوە! 

ھۆکاری ھەموو ئەم دۆخە گەندەڵی تاقمێکی باڵادەستی حزبییە لە ناو حوکمڕانی دا کە باشترین پێناسە بۆیان حوکمڕانی چەتەکانە! 
ھێزەکانی دەرەوەی ئەم حوکمڕانییە ناشیرینەش بێدەنگ و ڕازین!

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەموو وتارەکانی سۆران عومه‌ر

سەرەتا