سۆران عومه‌ر 18/12/2023 192 جار خوێنراوەتەوە

کەرکوکیەکان قوربانی ململانێی هەردوو لایەنی دەسەڵات بوون

کەرکوکیەکان قوربانی ململانێی هەردوو لایەنی دەسەڵات بوون کەلەسەر کارگوزارێک شەڕیان دەکرد، کاتێک پێشمەرگە خوێنی دەڕشت بۆ پارێزگاری لەو شارە ئەوان نەوتەکەیان بەتاڵان دەبرد، کەپارێزگارو دەسەڵاتیان هەبوو نەیانتوانی نمونەیەک پێشکەش بکەن ئەو شارە لەدەست نەدەن.

ئێستە کە لەسەر ئەرز و لەڕوی سەربازی و ئیداری و کارگێڕی ئەو شارەیان دۆڕاندووە دەیانەوێ بەدەنگدان بەدەستی بهێننەوە، دۆخی کەرکوک جیاوازە، ململانێیەکی توندی نەتەوەیی تێدایە کەهیوادارم ئەمجارە سود لەشکستی ڕابردوو وەرگیرێت،
کەرکوکیەکان ٢٠ ساڵە بەدەس ستەمی جۆراوجۆرەوە گیرۆدەن زەوی و گوندو خاکیان داگیرکراوە، ئێستەش تەعریب دەکرێن، شارێکی نەوتیە بەڵام بێ خزمەتگوزاریە، پڕکراوە لەکێشەو ناکۆکیی، دەنگیان پێ هێناون و لەبیرین کردون.
هەرچەندە تاکو ئێستە هەڵبژاردن میکانیزمێکی دیاریکردنی نوێنەری خەڵکە، خەڵکیش تەنها بەدەنگی دەتوانێ سزای لایەنەکان بدات یان پاداشتی بداتەوە.

ئێستە لەبەردەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای ئەو شارەین، ئەگەر لەڕابردوو گلەییەکتان ئەوەبووە بۆچی کۆمەڵ و یەکگرتوو کەدوو حزبی ئیسلامین بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردنەکان ناکەن، ئەوە ئەمجارە هەردوو لایەن یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری لەشاری کەرکوک بەهاوپەیمانی مەشخەڵی کەرکوک بەژمارە (١٦٣)بە دوو کاندید بەشداریان کردوە، چاوەڕوانی هەڵوێستی خەڵکی کەرکوکین بۆ دەنگدان بە هاوپەیمانی مەشخەڵی کەرکوک ژمارە ١٦٣ کاندیدی ژمارە (٢) کە مامۆستا فەرحان غەریب.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەموو وتارەکانی سۆران عومه‌ر

سەرەتا