سۆران عومهر
19/04/2021
725 جار خوێنراوەتەوە
لەسایەی ئەم حوکمڕانێتیەدا چاوەڕێی تاوانی مەترسیدارتر دەکرێ
لەسایەی ئەم حوکمڕانێتیە شکست خواردوەدا
چاوەڕێی تاوانی مەترسیدارتر دەکرێ
ڕوداوی کێشە کۆمەڵایەتیەکانی ئەم چەند ڕۆژە لە کوشتنی ھاوسەرو کەسی پلەیەکی خێزان، خۆ کوشتن و تاوانی جۆراوجۆر ڕووی لەھەڵکشان کردووە، دەرەنجامی مەترسیدارتری لێ چاوەڕوان دەکرێ.
کاتێک پەروەردە خاڵی ئەبێ لە پێگەیاندن و دادگا دەبێتە شوێنی سزادانی بێ دەسەڵات و داردەستی دەسەڵاتدار، ھەژاری وەک کوشندەترین دەرد ڕوو لەزۆرینەی کۆمەڵگە دەکات کێشەکان زیاتر دەبن و پەنا بۆ تۆڵەکردنەوە زۆر دەبێ.
کاتێک چەندین کەناڵ ڕەواج بە ھەوەشاندنەوەی خێزان و بێ بەھا کردنی سنورەکانی رەوشت دەکەن و ھانی گەنجان دەدەن بۆ مەستی و ھۆشبەری و خیانەت و بەلاڕێدا ڕۆشتن.
ئەمەی ڕۆژانە ڕودەدات دەرەنجامی کەڵەکەبوونی ئەم دەردە کوشندانەنن کە دەسەڵاتی سیاسی لێی بەرپرسیارە.
دۆخێکی بەرھەمھێنا کۆمەڵگەو خێزان و تاکی توشی ئەم ھەموو نەھامەتی و لادان و تاوانە کردووەو چەکیشی داوەتە دەستی زۆرینەی خەڵک.
ڕۆژانە چەندین خێزان لێک دەترازێ، منداڵ سەرگەردان ئەبێ، گەنج بێ کارەو توشی مادەی ھۆشبەرو تاوان دەبێ.
وابڕوات ڕۆژانی غەمناکتر چاوەڕێ دەکرێ ئەگەر خەڵک بەھۆش نەیەتەوەو تەوبە لەو ھەموو گوناح و سەرکەشیە نەکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی سۆران عومهر