سۆران عومه‌ر 18/04/2020 591 جار خوێنراوەتەوە

کابینەیەک چارەکی یەکەمی ساڵێك تێپەڕێ نەیتوانیبێ موچەی مانگی یەک بدا پێویستە ئیفلاسی ڕاگەێنرێ!

 

ئەم کابینەی نۆیەمە! لە کەرەنتینەوە تاکو ئەمڕۆ ٢٤٢ ڕێنمایی و بڕیارو ڕونکردنەوەی دەرکردووە، لە ٨/٣/٢٠٢٠ یشەوە موچەی مانگی ١٢ی وەزارەتی تەندروستی دابەش کردووە، بە ٣٨ ڕۆژ موچەی وەزارەتەکانی دیکەی داوە!
ئەمڕۆ ١٨/٤/٢٠٢٠ دەکاتە ٤١ ڕۆژ بەسەر دابەشکردنی موچەی مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردودا گوزەری کردووە ھێشتا چارەنوسی موچەی مانگی ١ی ئەمساڵ دیار نیە! ساڵێک کە چارەکی یەکەمی تێپەڕی موچەی موچەخوراوان نەدراوە!
ئەمە ئەو موچەدانەبوو کە وتتان دەسکاری ناکرێ؟
کوا ئەوانەی ئەیانووت موچە نافەوتێ و پابەندین بەوەی ٣٠ ڕۆژ جارێک موچەیەک بدەین!
ئەمە حکومەتدارییە؟ حکومەتداری ھەر بردنی داھات و وەرگرتنی سەفقەی پارە نیە بۆ کۆمپانیاکانی خۆتان!
ئەمەی ئێستە ھەیە چەوساندنەوەی خەڵک و لەژورنانیان و بێ کارکردنی کۆمەڵگەیە!
ئەمە ئێستە ھەیە سەرکەوت و دەمکوت و برسیکردنە!
کوا موچەکەتان کە وتتان دەیدەین بەکەمدەرامەتان؟
کوا لێخۆش بوون لەکرێی ئاوو کارەبا؟ کوا ھاوکاریتان بۆ ھەژاران؟
چەند عەیبەیەکی گەورەیە ٢٠ ملیۆن دۆلار لە سەرمایەداران وەرگری ھێشتا دینارێکیت نەدابێ بە خەڵک بڵێی ١٧ ملیار دینارمان بۆ تەندروستی و پۆلیس سەرف کردووە!
ئەوەی بۆ پۆلیس و ئاسایش کردوتانە بۆ نان خواردن بووە! ئەوەی بۆ تەندروستی کردوتانە بۆ پشکنین بووە!
چیتان سەرف کردوە لە ھەموو داھاتە ناشەفاف و نادیارەی نەوت و ناوخۆ؟
سەیرێکی ژیانی شاھانەی خۆتان بکەن و شەرم داتانگرێ کە میلەت ئاوا بژی!
جاران خەڵکیان ناچارکردبوو موچە لەکاتی خۆی بدرێ بەپاشەکەوتیشەوە مەمنون بن! ئێستە موچە گۆڕی ونە! خەڵکیان ناچار کردووە مەمنون بێ دوکان و بازاڕ بکرێتەوە حەماڵی و کرێکاری بکات تا لەبرسا نەمرێ! حکومەتی ئاوا دەبێ ئیفلاسی ڕاگەیەنرێ نەکئیدامەی ھەبێ بەدەرکردنی ٢٤٢ بڕیارو رونکردنەوەو ڕێنمایی!

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەموو وتارەکانی سۆران عومه‌ر

سەرەتا