سۆران عومهر
06/06/2022
244 جار خوێنراوەتەوە
سیاسەتی نەوتی هەرێم زیانی گەورەی لە خەڵکی کوردستان داوە
سیاسەتی نەوتی هەرێم و داهاتەکەی، خراپترین و ناشەفافترین پرۆسەیەو زیانی گەورەی خەڵکی کوردستان داوە
دەوترێ عێراق گەندەڵی گەورەی تێدایە، ئاوەدان نەکراوەتەوە خزمەتگوزاری خراپە، قەبارەی گەورەی گەندەڵی بوونی هەیە، هەموو ئەمانە ڕاستە، بەڵام ئەوەی لەعێراق بوونی هەیەو جیاوازە داهاتی نەوت و ڕاپۆرتی چۆنێتی و چەندێتی هەناردەو فرۆش و داهاتەکەیەتی، هەموو هاوڵاتییەک دەتوانێت دەستی بگات بە زانیاری هەناردەی نەوت و بڕی داهاتەکەی.
هاوڵاتی عێراق جگە لەهەرێم، سودمەندن لە هەرزانی نرخی بەنزین و گاز، ئەمە لە هەرێم بونی نییە.
تەماشای ئەم سێ خشتە بکەن دەتوانن بزانن لەساڵی ۲٠٠٥ ەوە تاکو کۆتایی ساڵی ۲٠۲۱عێراق چەند بەرمیل نەوتی هەناردە کردووەو بەچەند فرۆشتویەتی و داهاتی چەند بووە.
من دوو خول لە پەرلەمانی کوردستان ئەندام بووم لەلیژنەی دارایی و لیژنەی سامانەسروشتیەکان ئێستەش بەفەرمی نازانم هەرێم رۆژانە هەناردەی نەوتی چەندەو بەچەند نەوت دەفرۆشێ و داهاتی چەندە!
بەڵام دەزانم سەدا ٦٠ی داهاتی نەوت بەناڕونی و ناشەفافی نایەتەوە دارایی حکومەت.
دەزانم حکومەتی هەرێم بەرمیلێ نەوت نادات بەهاوڵاتیان و بەنزینیش بازرگانیەو خەڵک لیترێ بەنزینی ژەهراوی دروستکراو لە نەفتاو مادەی باشکەری بەنزین دەکڕێ بە ۱٠٠٠ دینار!
حکومەتی هەرێم بۆ ئەوەی زانیاری هەناردەو داهاتی نەوت زیاتر بشارێتەوەو بەڕای گشتیش بڵێ شەفافیەت هەیە کۆمپانیایەکی وەک دیلۆیتی هێناوە ملیۆنان دۆلاری پێ دەدات تاکو وردبینی لەداهاتی نەوتی هەرێم بکات!
هەموو ئەو ڕاپۆرتە ناڕونانەی دیلۆیت کە ملیۆنان دۆلاری لەسەر وەردەگرێ سەدا یەکی سایتی سۆمۆ زانیاری لەسەر نەوت تێدا نییە کە بێ بەرامبەر ئەو زانیاریانەی نەوتی عێراق بۆ ڕای گشتی بڵاودەکاتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی سۆران عومهر