سۆران عومهر
05/12/2021
334 جار خوێنراوەتەوە
لەکوێیە ئەو چەک و زرێپۆشانە؟
ئەمریکاو ١٧ وڵات ٨ ساڵە چەک و پارە بەناوی پێشمەرگەوە بەحکومەتی ھەرێم دەدەن!
لەساڵی ٢٠١٤ لەسەرەتای شەڕی داعش ئەمریکا بەبڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار کەرەستەی سەربازی و ١٢ ھەزار چەک و ١٠٠٠ موشەکی جۆری ھێلفایەر و ٥٠ زرێپۆشی ھەڵگرەوەی مین و ٥ ملیۆن کەل و پەلی سەربازی رەوانەی ھەرێمی کوردستان کردوە.
ھەمان ساڵ وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وتی لەو چەک و پێداویستیە سەربازیانە بەعێراقمان داوە ، عێراق ٣٠٠ تەن پێداویستی سەربازی رەوانەی ھەرێمی کوردستان کردوە.
ئاشتن کارتەر وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند پلانی دووەمی ئەمریکا لەشەڕی داعش پڕچەک کردنی ھێزە عێراقیەکانە لەنێویاندا ھێزی پێشمەرگە، لەوکاتەوە ئەمریکا پارەی بە پێشمەرگە داوەو سەرقاڵی پڕ چەک کردنی پێشمەرگەو مەشق پێکردنیانە، لەساڵی ٢٠١٦ دیڤد فلیپ ڕایگەیاند؛ ئەمریکا بڕی ٤١٥ ملیۆن دۆلاری بەپێشمەرگە داوە!
وڵاتانی دیکەی ھاپەیمانی جەنگی تیرۆر ١٧ وڵاتیان بەھەمان شێوە ھاوکاری پێشمەرگەیان کردوەو تیمی مەشقیان لە ھەرێمی کوردستانەو بەردەوام چەکیان بە پێشمەرگە داوە.
ئەمریکا بڕی ١ ملیارو ٦٠٠ ملیۆن دۆلاری سەرف کردوە بۆ مەشقی ھێزە عێراقیەکان و پێشمەرگە.
ساڵی ڕابردوو ئەمریکا بە بڕی ٢٥٠ ملیۆن دۆلار چەک و ئۆتۆمبیلی زریپۆشی پیشکەش بەپێشمەرگە کرد، جگە لەوە دوو لیوای بەھەموو پێداویستی چەک و تەقەمەنی و ئۆتۆمبیلەوە پڕ چەک کرد!
ئەو چەک و زرێپۆش و تەقەمەنی و پێداویستیە سەربازیانە لەکوێن؟ بۆ لەسەنگەرەکانی پێشەوە نین؟ بۆ لەبازاڕی چەکفرۆشان ھەیە؟ بۆ لەلای بەرپرسە حزبیەکانە؟ بۆچی پێشمەرگە ھێشتا قوربانی گەورە دەدات و دوو ھێزی سەر بە حزبن؟ بۆچی چەکە پێشکەوتوو زرێپۆشەکان لەسەر شەقام و ناو شارو پارێزگاری ماڵەکانتان بەکاردەھێنرێن و لای ھێزەکەی فڵان و فیسارن؟
پێشمەرگەش لەسەنگەرەکان بەچەکی خۆی و ئۆتۆمبیلی خۆی ئێوەو کوردستان دەپارێزێ و بەردەوام قوربانی دەدات لەسایەی شکستی حوکمڕانی ئێوە!
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی سۆران عومهر