ئیبراهیم محه‌مه‌د عه‌زیز 26/02/2025 359 جار خوێنراوەتەوە

ماکرۆن نەیتوانی گەرەنتی ئەمریکا وەربگرێت

* ئەوەی ماکرۆنی بردە کۆشکی سپی ترس بوو لە نەمانی پاڵپشتی ئەمریکا بۆ ئەوروپا بەگشتی وئۆکرانیا بەتایبەتی وگەرەنتی کردنی پاڵپشتی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیایەکی سەربەخۆی خاوەن سەروەری وئاسایشی خۆی. بەڵام پاش کۆبوونەوەیان لەپرێس کۆنفراسەکەیشدا ئەمە بەدی نەکرا.

* سەبارەت بە ئەوروپا ترەمپ ووتبوی ئەوروپیەکان دەبێت بەرپرسیارێتی ئاسایشی خۆیان بگرنە ئەستۆ، ماکرۆن لەکۆشکی سپی ڕایگەیاند ئەروپیەکان بەرپرسیارێتی ئەگرنە ئەستۆ وپارەی زیاتر بۆ لایەنی بەرگری تەرخان دەکەن وئەگەر ئێمە ئاسایشی ئەروپادابین نەکەین ناتوانین ئاسایشتی دەوڵەتی خۆشمان بپارێزین بەڵام پێویستمان بەئەمریکا وسەرۆک ترەمپ دەبێت لەم بوارەدا. ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە کەئەوروپا لەڕووی بەرگری وئاسیشەوە سەرەڕایی پێشەکەوتنیان لەبەرمبەر ڕووسیادا بەبێ پاڵ پشتی ئەمریکا لاوازن، بەکورتی بونەتە پیاوەنەخۆشەکە و پیربوون یەخەی گرتوون بەڵام ئەگەر بیانەوێت دەتوانن لە٤ ساڵی داهاتوودا خۆیان بەهێزبکەن وئاسایشی خۆیان لەدەستی خۆیاندا بێت.

* سەبارەت بە ئۆکرانیا ترەمپ ڕایگەیاند کە ئەوروپا بەشدار دەبێت لە دابین کردنی ئاشتی بەڵام ماکرۆن داوای گەرەنتی ئەمریکای دەکرد بۆ دابین کردنی ئاشتی. بەڵام لەهەمان کاتدا ترەمپ بەهیچ شێوەیەک ئاماژەی بەوە نەکرد کە ئەوروپا بەشدار دەبن لە گفتوگۆی نێوانیان بۆ کێشەی ئۆکرانیا. ئەمەش واتەی ئەوەیە ئەمریکا لەسەرپلانی خۆیەتی وبەتەنها ئەوگفتوگۆیە دەگەیەنێتە ئەنجام بەڵام پاش هەموو شتێک ئەوکات لەپرۆسەی گشتی ئاشتیدا بائەوروپیەکان دەوری خۆیان ببینن و دەکرێت ئەوەی بەریتانیا وفەرەنسا داوای دەکەن سوپایان بچێتە ناوئۆکرانیا بابیکەن!!

* ئەوەی جێگەی سەرنج بوو ماکرۆن زۆر باسی ئەوەی دەکرد کە پێویستیان بە ئەمریکا وسەرۆک ترەمپە دووپاتی دەکردوە لەپێناو گەرەنتی ئاشتی بەڵام تەنها جارێکیش ترەمپ خۆی نەدا لەوبابەتەو نەبەباش یان خراپ وەڵامی نەدایەوە !! پێدەچێت ترەمپ ئیتر پارە لەدابین کردنی ئاسایشی ئەوروپا خەرج نەکات وەک خۆی ووتی دەبێت بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ وماکرۆنیش ووتی دەیگرینەئەستۆ.

* ماکرۆن زۆر پەرۆشی پێوەدیاربوو ئەم قۆناغەی بە خاڵی وەرچەرخان دانا. بەکورتی ترەمپ پشتی لەئۆکرانیا کردوە ودیار بوو لە پرێس کۆنفراسەکەدا کە بەهیچ شێوەیەک پاڵپشتی ئەوەی نەکرد کە ماکرۆن داوای گەرەنتی دەکرد لەگەڵ بەرقەرابوونی ئاشتی بەڵام ترەمپ ووتی لەچەند هەفتەی داهاتوودا ئاگربەست دەبێت نەک کۆتای جەنگ !! ئەمەش خواستی ئەوروپیەکان نیە وپێیان خۆش نییە.

* ئەوەی خۆش بوو لەدانیشتنەتایبەتەکەدا ترەمپ ووتی ئەوروپیەکان قەرزیام داوە بەئۆکرانیا ولێی وەردەگرنەوە (وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە ئەمریکا ٣٥٠ ملیاری پێداون) بەڵام ماکرۆن قسەکەی پێ بڕی و ووتی نا ئێمە ٪٦٠ یارمەتی دارایمان داوە بە ئۆکرانیا بەشێوەی هاوکاری ..هتد، واتە ئەوەی تۆ دەیڵێی وانیە وئێمە وەک ئەوروپا زیاترمان داوە کە لە ٪٦٠ بەڵام دوای کۆبوونەوەکەیان و لەپرێس کۆنفراسەکەدا ترەمپ دووبارە باسی ٣٥٠ ملیارەکەی کردەوە بەڵام ئەمجارە ماکرۆن هیچ تێبینی نەبوو لەسەری ئیتر نازانم لەدانیشتنەکەدا چی گوزەرابوو واماکرۆن بێدەنگی هەڵبژارد وبۆی راست نەکردەوە!!!

بەکورتی ترەمپ سیاسەتی خۆی لەگەڵ روسیا ناگۆرێت وئەوروپیەکان دەبێت خۆیان بگۆڕن و سیاسەتی ئەمری واقیع لەگەڵ ئەمریکا پەیڕەوبکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەموو وتارەکانی ئیبراهیم محه‌مه‌د عه‌زیز

سەرەتا