ئیبراهیم محه‌مه‌د عه‌زیز 22/07/2026 11 جار خوێنراوەتەوە

حکومەتێک لەهەناوی قەیرانەکانەوە

ئەمرۆ ئاندی برنام بوبەسەرۆکی نوێی حکومەتی بەریتانیا و کابینەکەی تەشکیل دەکات، ئەم حکومەتە لەهەناوی کۆمەڵێک قەیرانەوە دێتەبوون کە بەریتانیایەکان بەدەستیەوە گیرۆدەن بەتایبەت لەسەر ئاستی ناوخۆی وقەیرانی سێکتەرە جیاوازەکان ئەمە سەرەڕای ئەوەی بەریتانیا لە سەر ئاستی دەرەکی وسیاسەتی نێودەوڵەتی وپەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا ویەکێتی ئەوروپا گرفتی قوڵی هەیە. بەدەرلەمانە لە سەر ئاستی ناوخۆیی حزبی کرێکاران سەرکردایەتیەکەیان ڕووبەڕووی گرفتی گەورە بوونەتەوە.

لێرەوە ئاندی دەبێت لەسەر چوار ئاستی جیاواز هەوڵی چارەسەری قەیرانەکان بدات:

یەکەم: هەنگاوی بەپەلە وگەڕان بەدوای چارەسەری قەیرانە هەنوکەییەکان لەسێکتەرە جیاوازەکاندا وپێشکەش کردنی پرۆژەی بەپەلە.

دووەم : بوونی دیدگایەکی ڕوون لەسیاسەتی دەرەوەدا و پارێزگاری لەپێگەی بەریتانیا لەسیاسەتی نێودەوڵەتیدا.

سێ یەم: ڕووبەڕووبوونەوەی ئۆپۆزسیۆن بەتایبەت ڕاستڕەوە توندڕەوەکان وحزبی ریفۆرم بەسەرۆکایەتی نایجل فەڕاج.

چوارەم : ڕێکخستنەوەی ناوخۆیی حزبی کرێکاران بەهۆی گرفتی سەرکردایەتی وفەشەلیان لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی شارەوانیەکاندا.

ئەوەی جێگەی سەرنجە ئاندی برنام لەدەرەوەی بازنەی کابینەی حکومەت بوو تەنانەت ئەندام پەرلەمانیش نەبوو بەڵام کەزانیان گرنگە بۆ قۆناغەکە کردیان بەئەندام پەرلەمان ، پاشان سەرۆکی حزب ولەئێستاشدا سەرۆکی حکومەت. ئەمە جۆرێکە لە جورئەت وستراتیژ کە بزانیت هەنگاوەکان دەخوازێت لەدەرەوەی بۆکسەکەوە بیر بکەیتەوە وچارەسەر بدۆزیتەوە.

ئەمە ئاستێکی باڵایی پێگەیشتوویی سیاسی وڕۆشنبیری سیاسیە کە زۆر بەباشی توانیویانە وەربەرهێنانی تێدابکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەموو وتارەکانی ئیبراهیم محه‌مه‌د عه‌زیز

سەرەتا