ئیبراهیم محهمهد عهزیز
07/05/2020
925 جار خوێنراوەتەوە
کابینەکەی موستەفا کازمی متمانەی وەرگرت!
پێکهێنانی
ئەم کابینەیە زۆر لە کابینەکانی پێش خۆی دەچێت لەڕووی گفتووگۆی لایەنەکان و جۆری
پێکاهەتەکەی کەهیچ جیاوازیەکی بەرچاوو گەورەی نیە. چونکە ئەو ڕێژەیەی کە
پێکهاتەسەرەکیەکان هەیان بووە بەهەمان شیواز بۆیان دانراوەو هەریەکەیان پشکی خۆی
بۆ دیاری کراوە، شیعە ١٢ وەزارەت، سوونە ٦، کورد ٣، یەک وەزارەتیش بۆ کەمینەکان
ئەگەر لەو ٧ وەزارەتەی ماونەتەوە گۆرانکاری نەکرێت و وەزارتی دەوڵەت زیاد نەکرێت،
ئەم دابەشکارییە بەهەمان شیواز لە کابینەکەی عادل عبدالمهدیشدا بوونی هەبوو،
بەشیوازیک کە دابەش کارییەکە لە هەموو جۆری وەزارەتەکاندا هەبووە ئەوەی کە پێی
دەوترێت سیاددی و خەدەمی و. ..هتد. بۆنمونە کورد وەزارەتێکی سیادی لابووە لە پێشدا
ئیستاش وەزارەتێکی سیاددی دەدرێتەوەو بەهەمان شێوەش بۆ شیعەو سوونەش هەروایە.
تەواونەکردنی کابینە وەزارییەکەشتێکی نوێ نیە لە دوای ٢٠٠٣ ەوە
بەدەگمەن دەبینرێت کابینەیەکی وەزاری بەیەک جارو بەتەواوەتی لە یەک کۆبوونەوەی
پەرلەمان هەموو پۆستە وەزارییەکان پڕکرابێتەوە.
بۆنموونە لە خوولی دووەمی مالکی لە ٢٠١٠دا وەزارەتەکانی بەرگری
وناوخۆ وئاسایشی نیشتمانی مایەوە ومالکی خۆی بەرێوەی دەبردن بۆماوەی زیاتر لە
دووساڵ. بەهامان شیوە لەسەردەمی حەیدەر عەبادیدا حکومەتەکەی پێ تەواو نەکرا نەک
هەرئەوەندە بەڵکو هێندە پەلەی بوو چاوەڕێی کوردی نەکرد کە لە کۆبوونەوەدا بوون لە
گردەکەی سلێمانی وەلامی کۆتایی وەرگرێت ئەو لە پەرلەمان لە٨ی٩ی ٢٠١٤ متمانەی بۆ
حکومەتەکەی وەرگرت بەناتەواوی پاشان کابینەکەی لە ١٨ی١٠ی٢٠١٤ تەواوکرد. کابینەکە
عادل عبدالمهدی ١٤ وەزیری متمانەیان وەرگرت پاشان کابینەکەی لەچەندین کاتی تردا
تەواوکرد کە تەواویش بوو نەیتوانی کابینەکەی کابینەیەکی کاراو تەواوبێت. ئێستاس
بەهەمان شێوە کازمی توانی متمانە بۆ ١٥ وەزیری وەربگرێت. هەموو ئەم ناتەواوی
کابینانە لە سەرەتای کاریانەوە بەڵگەیەکی تەواوی ناسەقامگیری پرۆسەی سیاسیە لە
٢٠٠٣ وە کە نەتوانراوە تەنانەت سەرکردەی پێکهاتە ساسیەکان پێکەوە لەچوارچێوەی
ڕێکەوتنی خۆیان پرۆسەی متمانەی کابینەکان بەتەواوەتی بەرێوەبەرن. بۆیە تەنانەت لە
دواساتەکانی بەر لە دەنگدان لە سەر کابینەکان کاندیدی وەزارەتەکان گۆرانکاری تێدا
کراوە. مالکی ووتی لە ناوپەرلەمان بووم زۆرم نەما بوو بگەمە ناو هۆڵی پەرلەمان بۆ
متمانە وەرگرتن ودەنگدان لەسەر کابینەکەم لایەن هەبوو ئەوکاتە ناوی کاندیدی
وەزارەتی پێداوم. ئەمەش لەهەموو کابینەکان بینراوە ودەبینرێت!!
کەواتە چۆنیەتی دروست بوونی ئەم کابینەیە بەهەمان شێوازی ئەوانی
پێش خۆی دروست بووەودەبێت. ئەمەش ئەوەمان پێ دەڵێت کە داهاتووی ئەم کابینەی کازمی
هەمان بەرئەنجامی کابینەکانی پێشووی دەبێت لەڕووی کارکردن بۆ سەرپێخستنی پرۆسەی
سیاسی بەتایبەتی یەکێک لەو گریمانانەی کە لەوەدەچێت ببێتەخاڵی لاوازی کازمی ئەوەیە
کە خاوەن کوتلەی پەرلەمانی نیەو کەهەمان کێشەش رووبەڕووی عادل عبدالمهدیش بوویەوە
بۆیە دەبێت بەردەوام لەبەردەم فشاری کوتەلە به هێزەکان و کوتلەسەرەکی یەکاندا بێت.
هەرچەندە مالکی کەخاوەنی کوتلەی بەهێزو گەورەش بوو بەرئەنجامیکی پۆزەتیفی نەبوو
بۆ پرۆسەی سیاسی بگرە بەپێچەوانەشەوەبوو.
بۆیە گرنگە ئەوەبزانرێت سەرەرای قەیرانە کەڵەکەبووەکانی کابینەکانی
ڕابردوو کازمی لەبەردەم گەرم بوونی قیرانی نوێی ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتیدایە
لەم کاتەدا. هەرچەندە کازمی مقبولیەتێکی هەیە لە لای ئەمریکی یەکان و بەریتانیەکان
بەڵام کارەکانی داهاتووی و سیاسەتەکانی لەبەرامبەر ئیران و پرۆکسیەکانی لەعێراق
سەنگی مەحەکە.
سەبارەت بەکوردیش تائێستا ڕوون نیە کە لەداهاتوودا دەیەوێت چۆن
ڕەفتار بکات چونکە حکومەتی هەرێم لەم قۆناغەدا لەڕووی دارایی و مەلەفی نەوت و
کێشەی کەرکوکەوە گرفتی گەورەی هەیە و چاوەڕوانی بەغدایە هاوکاری بێت لەبەرامبەردا
بەغداد خۆی و کازمی وکابینەکەی ڕوو بەڕووی قەیرانی گەورەی دارایی دەبنەوە و لەو
باوەڕەدا نیم کازمی بتوانێت زۆر هاوکاربێت لەوبابەتاندا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی ئیبراهیم محهمهد عهزیز