ئیبراهیم محهمهد عهزیز
08/02/2020
823 جار خوێنراوەتەوە
کورد و دانوستانی کابینەکەی عەلاوی
لەدوای ۲٠٠۳ وە لە پێش هەموو کابینەکان گفتوگۆو
دانوستان کراوە لەسەر دابەش کردنی پۆستەباڵاکان وکاری ئەوکابینەیە.ئەمە کاری سیاسی
و پرۆسەیەکە هەموو پارت و لایەنەکان دەیانەوێت بەشداری تێدا بکەن و هاوبەش بن لەودەستەڵاتەدا.
بەڵام ئەوەی جێگەی لێوردبونەوەیە ئەوەیە کە کورد لەهەرێمی کوردستان چۆن مامەڵەیان
لەگەڵ ئەم بابەتە کردوە؟ ئایا کورد دەبێت لەم دانوستانی ئەم کابینەیەی عەلاوی چی
بکات؟
ئەم بابەتە بابەتێکی
ئاڵۆزە و کێشە ئامێزە چونکە لەسەرەتاوە پارتی و یەکێتی هەر لە کابینەکەی ئەیاد عەلاوی ۲٠٠٤ و کابینەکەی ابراهیم جەعفەری ۲٠٠٥ تەنها خۆیان دەچوونە ناو گفتوگۆکانەوەو
دانوستانەکان بۆخۆیان کۆنترۆڵ کردبوو. بەڵام لە کابینەی یەکەمی نوری مالکی لە ۲٠٠٦ دا هەرچەندە لایەنە کوردیەکان لیژنەی
گفتوگۆیان پێک هێنا بەڵام لە کرۆکی هاوبەشی کردنەکە و چۆنیەتی رێکەوتنەکە زۆر بەوردی
ئاگادارنەکرابوونەوە چونکە پارتی و یەکێتی وادەردەکەوتن کە هەردووکیان مەبەستیان
بووە تەنها خۆیان لەو پرۆسەیەدا قسەی کۆتای بکەن و جۆرێک لەقۆرخکاری دروست بکەن.
پاشان لە کابینەی دووەمی نوری مالکی لە ۲٠۱٠ تەنها پاریی و یەکێتی واژووی رێکەوتنیان
کرد لە گەڵ مالکی و هەرئەوانیش لەو پرۆسەیدا سوود مەندی گەورەبوون.
لەکاتی راسپاردنی
حەیدەر عەبادی وەفدی کوردی دیسان پێکهێنرا بۆ دانوستانی کابینەکەی حەیدەر عەبادی لە ۲٠۱٤ ئەوەی تێبیینی کرا ئەوە بوو هەردوو
حزبی دەستەڵاتدار هەمان شێوازی گفتوگۆکانی کابینەکەی مالکیان دووبارە کردەوەو سوودیان
لەوە نەبینی کە دەبێت هەموو کورد بەتەواوی پێکەوە هاوبەش بن لە هەموو پرۆسەکەدا نەک
لەقۆناغێکدا وەفدی دانوستان هەبێت و پاشان لەلایەکی ترەوە کاری تر بکرێت بەبێ
ئاگاداری وەفدە هاوبەشەکە.
هەمان پرۆسە لە
کاتی دروست کردنی کابینەکەی عادل عبدالمهدی بەشێوازێکی تر هاتەکایەوە کە یەک لایەن
کە پارتی یە زیاتر کۆنترۆڵی ئەو گفتوگۆ و ڕێکەوتنەی کرد لەگەڵ سەرۆک وەزیران و تائێستا
بە نوسراو هیچ لایەنێک جگە لەپارتی نازانێت ڕێکەوتنەکە چۆن کراوە ئەمە جگە لەو ناکۆکی
یە قوڵەی کە لەنێوان پارتی و یەکێتی دروست بوو لەسەر سەرۆک کۆمار و پاشان ناکۆکی
پارتی وکۆمەڵ لەسەر جێگری سەرۆکی پەرلەمان کە پارتی دەیوست مەلا بەشیر دابنێت و
احمدی حاجی رەشیدیش بۆ ئەو پۆستەکاندید ورکابەری بەهێز بوو هەرچەندە کاندیدی لایەنە
کوردیەکانیش هەبوو.
ئەمە جۆرە لە سیاسەت
کردنە کە سەرچاوەگرتووە لەوەی هەموو پۆستەکان و گفتوگۆکان لایەنێک قۆرخی بکات یان
دوولایەن لەڕابردوودا زۆر زیانی بەکورد گەیاندەوە لەهەموو روویەکانەوە.
ئێستا کە هەفتەیەک
تێدەپەرێت بەسەر راسپاردنی محمد تۆفیق عەلاوی بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێ لایەنەکان کەوتوونەتە
سەرەتای گفتوگۆ و دانوستانەوە. لایەنە کوردیەکانیش بەسەر دوو بەرەدا بگرە سێ بەرەدا
دابەش بوون بەجۆرێک هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی لەدەرەوەی پارتی و یەکێتی گفتووگۆ بکرێت
لەگەڵ عەلاوی بۆ بەرنامەو کابینەکەی لە ماوەی ئەم مانگەدا.لەلایەکی ترەوە سەرۆکایەتی
هەرێم کۆبوونەوەی هەیە لەگەڵ نوێنەری لایەنەکان لەسەر ئەو بابەتە و چارەسەر کردنی
گرفتەکانی ڕابردوو، هێشتا نەزانراویشە ئاخۆ کۆبوونەوەکە لەو ئاستەدایە بتوانێت ئەوکارە
بکات یان نا؟!!
ئەوەی لێرەدا جێگەی
سەرنجە ئەوەیە کە لایەنێک یان دوو لایەن نابێت قۆرخی ئەو پرۆسەیە بکەن و کۆکردنەوەی
لایەنەکان تەنها بۆ جوانکردن و پیشاندانی جۆرێک ڕێکەوتنی لایەنەکوردیەکان لە گفتوگۆ
و پاشان مامەڵەی دوای کابینەکە جۆرێکی تر بێت.
بۆیە ئاساییە لایەنەکانی
دەرەوەی پارتی و یەکێتی دەست بەگفتووگۆ بکەن لەگەڵ کاندیدی راسپێردراو وهەوڵی چەسپاندنی
بەرژەوەندییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بدەن. بەڵام ئەگەر پارتی و یەکێتی پەیمانی
دووبارە نەکردنەوەی سیاسەتەکانی پێشوتریان نەدەن ئاسان نابێت کورد ئەم جارە بەیەک
وەفد بەشداری گفتوگۆکان بکات. زۆر قورسە بەشداری گفتووگۆیەک بیت نەزانیت خاڵەکانی ڕێکەوتن
چی یە، تائێستاش نازانرێت عادل عبدالمهدی لەکاتی پێکهێنانی کانینەکەیدا چ ڕێکەوتنێیکی
لە گەڵ کراوە و بەندەکانی ڕێکەوتنەکەش کەسی لایەنەکانی تر نەی بینیوە. بۆیە ئەگەر
نیەتی وەفدی هاوبەش هە یە ئەوا پێویستی بەگرەنتی هەیە کە ئەم جارەش هەڵەی ۱۷ ساڵی ڕابردوو دووبارە نەکرێتەوە.
مەبەست لێرەدا
بانگەشە و داواکردنی جیاوازی دروست کردن نیە بەڵکو پیشاندانی شەفافیەت و دڵنیاییە
لە سیاسەتدا کە هەموومان هاوبەشیمان هەیە تیایدا بۆ یە زەرورە هەستی بەرپرسیارێتی
گشتی و وەلانانی بەرژەوەندی حزبی پرۆسەگەورەکە پەک نەخات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی ئیبراهیم محهمهد عهزیز