ئیبراهیم محه‌مه‌د عه‌زیز 18/10/2022 190 جار خوێنراوەتەوە

‎ئایا محەمەد شیاع سودانی هیچ دەگۆرێت؟

‎زۆر بەکورتی
جۆری حکومەتەکەی سودانی  درێژکراوەی هەمان فۆرمی کابینەکانی پێش خۆی دەبێت و ناتوانێت لە چوارچێوەی ئەو (توافق)ەی کە بەهەڵە ٢٠ ساڵە پراکتیکی دەکەن و لەسەری دەڕۆن لابدات.
گرنگە بزانرێت وەزیرەکانی کابینەکەی سودانی زۆرینەی رەهای (٥٠+١) لای شیعەکان دەبێت و سودانی لە بەردەم جێبەجێکردنی خواستەکانی یەک بەیەکی هێزە شیعەکاندا دەبێت و پشکی کورد و سوونەش لە هی حکومەتەکەی کازمی و پێشتریش باشتر نابێت، لە هەمانکاتدا چاوەرێدەکرێت کابینەکەی سودانی لە پەرلەمان متمانە وەربگرێت.

سەرەڕای ئەوەی ئەم حکومەتە شتێکی جیاوازی پێنیە، بەڵام لەهەمان کاتدا ڕووبەڕووی سەر سەخترین نەیاری دەبێتەوە ئەویش سەدر و هەوادارە گوێڕایەڵە توڕەکانیەتی.

سەدر سەرەڕای ئەوەی لەگەڵ بەشێک لە چوارچێوەی هەماهەنگی گرفتی هەیە، بەهەمانشێوە گرفتی لەگەڵ کەسایەتی سودانی هەیە کە بەرای ئەو کەسێکی تاقیکراوەیە و جێگەی دڵخۆشی ئەو نییە.
مادام سەدر لەگۆڕەپانەکە بوونی هەیە و هەوادارەکانی چاوەرێێ ڕێنماییەکانی وەزیرەکەی دەکەن، هەمیشە سودانی و حکومەتەکەی لە ژێر رەحمی شمشێری سەدردا دەبێت و گرفتی قوڵ و بەربەستی گەورەی بۆ دروست دەکات لەو ماوەیەی کە پێدەچێت تەمەنی درێژ نەبێت.
هەڵبژاردنی پێشوەختە، کە داواکاری سەدر بوو، یەکێکە لەو بابەتە سەرەکیانەی کە چاوەرێدەکرێت سودانی ئەنجامی بدات.
بەتایبەت سەدر زۆر فشاری لەسەر بوو کە هەڵبژاردنی پێشوەختە بەرێوە ناجێت، تاوەکو پەرلەمان  کارەکانی خۆی دەست پێنەکاتەوە و حکومەت تەشکیل نەکرێت، ئەو کاتە بەرنامەڕێژی دەکەن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە.
بۆیە دەکرێت بڵێین: هەرچەندە چاوەڕێی ئەزموونێکی نوێ ناکرێت لە سوودانی، لە هەمانکاتدا هەمیشە لەبەردەم مەترسی و ڕووخانی جدیدا دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەموو وتارەکانی ئیبراهیم محه‌مه‌د عه‌زیز

سەرەتا