ئیبراهیم محه‌مه‌د عه‌زیز 01/01/2024 294 جار خوێنراوەتەوە

درۆنەکان و ساڵی نوێ

بەداخەوە هەرێمی کوردستان بووەتە مەیدانی تەراتێنی درۆن و مەترسی جددین بۆ سەر پێگەو ئاسایشی هەرێم.

هۆکارەکەی هەرچی بێت و پاساوەکانی هەرچۆن بن، دەبێت لە کەمترین حاڵەتدا ئیدانە بکرێت و تائێستاش ناڕەزایەتییەکان لەو ئاستە تێپەڕی نەکردووە.
ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و کێشەکانی قۆناغێکی نوێی بەخۆیەوە دەبینێت، هەر لە غەزەوە بۆ یەمەن و لوبنان و سوریا و عێراق و هەرێم، گۆڕەپانی ململانێیەکی نوێیە و ئەم بابەتەش یەکێکە لەسەرەکیترین بابەتە هەستیارەکانی ناوەندەکانی توێژینەوە و دیراسات. چونکە ئاراستەیەکی نوێی وەرگرتووە و لێکەوتەکانی بەسەرناوچەکەوە جێگەی هەڵوێستەلەسەر کردنە بەتایبەت بۆ کورد!

 هێزە پاڵپشتی کراوەکانی شیعە لەلایەن ئێرانەوە و تورکیاش راستەوخۆ بوونەتە مەترسی بۆسەر هەرێم و رێگریشیان نییە.
 لە ئەگەری بەرەوپێشچوونی مەترسییەکان و گەرمبوونی زیاتری هێرشەکان، تەنها پشتبەستن بە ئەمریکا بەس نییە و حکومەتەکەی سودانیش ئەو هێرشانەی پێڕاناگیرێت.
ئەمریکا لە قۆناغێکدایە ناتوانێت بەرگری لە هاوپەیمانەکانی بکات لە ئێستادا، یان نایەوێت بیکات، بەجۆرێک مامەڵە دەکات کە لە سنووری پەرچەکردار دەرنەچێت، ئەمەش خۆی لە لێدانی ئامانجی گروپە هێرشکارەکان دەرنەچووە، ئەگەری هەیە لە داهاتوودا ئەم تەکتیکەی بگۆڕێت، بەتایبەت کە نزیک دەبینەوە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لەمانگی یانزەی ئەمساڵدا، ئەمەش سەرچاوەی گرتووە لە ململانێی ئەمریکا و ئێران نەک لەعێراقدا، بەڵکو لەکۆی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، بۆیە گەرمبوونی جەنگ لەناوچەکە هەرێمی کوردستان (بەداخەوە)دەکەوێتە بەرمەترسی زیاتر.
کورد لەهەرێم دەبێت چی بکات بۆ ئەم قۆناغە:
یەکەم: چارەسەر کردنی کێشەناوخۆییەکانی هاووڵاتیان، مووچەوبژێوی خەڵک وهەنگاونان بەرەوکەمکردنەوەی ناکۆکییەکان.
دووەم: یەکخستنی هەڵوێست و نەهێشتنی دابەشکاری زۆنەکان بەسەر ئەجێندای ئەملا و ئەولادا، ئەمەش پێویسیتی بەئیرادە هەیە!
سێیەم: هەوڵی دبلۆماسی یەکگرتوو کەمکردنەوەی زیانەکانی ئەو مەترسییانەی بەڕێوەن بۆ هەرێمی کوردستان هەنگاوێکی پێویستە، بەتایبەت لەگەڵ ئیران و ئەمریکا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەموو وتارەکانی ئیبراهیم محه‌مه‌د عه‌زیز

سەرەتا