عومهر گوڵپی
25/05/2023
268 جار خوێنراوەتەوە
بەڵێ کارەبا گرانکراوە
لە
سەرەتای ساڵی (٢٠٢١)، بۆ ماڵان تا (٤٥٠) یەکە، لە (١٥) دینارەوە کرایە (١٨) دینار، ئێستەش
کارەبای ٢٤ سەعاتی سیتیەکان لەسەر حسابی هاووڵاتیانی گەڕەکەکانە.
لەسەرەتای ساڵی (٢٠٢١)، بە ڕێنمایی
ژمارە (٢)، وەزارەتی کارەبا، بەکارهێنانی کارەبای بۆ هەرسێ جۆری ماڵانو
بازرگانیو پیشەسازی بەمجۆرەی خوارەوە زیاد کرد:
بۆ ماڵان تا یەکەی (٥٤٠)، لە (١٥)
دینارەوە کرایە (١٨) دینار، لە یەکەی (٢١٠٠ تا
٣٠٠٠) لە (٧٥) دینارەوە کردیە (٩٠) دینار، لە یەکەی (٥٠٠٠و زیاتر) لە (٢٠٠)
دینارەوە کردیە (٣٤٠) دینار.
لە جۆری بازرگانیش لە (١٣٠) دینار بۆ
یەکەیەک کردیە (١٥٦) دینار.
لە ئێستەشدا ژمارەیەک سیستی و شوێنی
شاهانە ژیان، کارەبای حکومیان کراوەتە (٢٤) سەعات، ئەوەش لەسەر حسابی
هاووڵاتیانی گەڕەکەکان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی عومهر گوڵپی