عومه‌ر گوڵپی
15/05/2021
946 جار خوێنراوەتەوە
حكومه‌تی هه‌رێم له ئه‌رمینیا چی ده‌كات؟
شاندێكی حكومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆكی
حكومه‌ت له ئه‌رمینیایه، به پێی لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی حكومه‌ت، شانده‌كه
چووه‌ته ئه‌و وڵاته تا ئه‌زموونی ئه‌و وڵاته له بواری ئای تی و خوێندنی پیشەیی
و پەرەپێدانی توانای گەنجان بهێنێته‌وه بۆ كوردستان!
كوردستان گیرۆده‌ی قاچاخچێتی‌و تاڵانی زهویو
گهندهڵیو سه‌رانه وه‌رگرتنه، هێزه‌كانی ده‌سه‌ڵات له ڕێگه‌ی كۆمپانیاكانیانه‌وه
ژیان‌و بازاڕیان قۆرخ كردووه‌و هه‌ناسه‌یان له خه‌ڵك بڕیوه، گه‌وره به‌رپرسانی
حكومه‌تیش ده‌چنه ئه‌رمینیا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی ئه‌و وڵاته له بواری ئای
تی بهێننه‌وه بۆ كوردستان! به‌ڕاستی سه‌یره و كاره‌كه‌یان زۆر سه‌خته له ده‌وڵه‌تداری!
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی شانده‌كه جێگری سه‌رۆكی
حكومه‌ته ته‌كلیفی زیاده‌ی لێناكه‌ین، ئه‌زانین ده‌سه‌ڵاتی له پارێزگاكانی
دهۆكو هه‌ولێر نییه، به‌ڵام ئایا هیچ ده‌سه‌ڵاتیشی به‌سه‌ر سنوری پارێزگاكانی
سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانی ڕاپهڕینو گه‌رمیانیشدا نییه؟ ئایا ته‌نها
وه‌ك هاووڵاتیه‌ك ته‌ماشاكاری ئه‌م دزی‌و گهندهڵیو قاچاخچێتی‌و یاساشكێنیهیه
له‌م سنوره ئیدارییه؟
كوردستان گیرۆده‌یه به زۆر ده‌رده‌وه، به‌ڵام
ده‌ردی تاڵانی زهویو قاچاخچێتی ئاشكرای بهرپرسانو گهندهڵیو قۆرخكاریی
بازاڕ له ڕێگه‌ی كۆمپانیاكارییهوه له هه‌مووی سه‌ختتره‌و بووه‌ته هۆی ئیفلیجكردنی
دۆخی دارایی و ئابوری، ئایا بۆ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت باشتر نییه له‌م سنوره
كار بكات بۆ كۆتایهێنان به‌م نه‌زیفه گه‌وره‌یه‌ی داهات و موڵك‌و ماڵی ده‌وڵه‌ت؟
ئه‌وه له دۆخێك‌دا پارك‌و سه‌وزاییه‌كانی سلێمانی وشك ده‌بن به‌هۆی نه‌بوونی
ته‌نها چه‌ند ملیار دینارێك.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی عومه‌ر گوڵپی