عومهر گوڵپی
18/12/2023
224 جار خوێنراوەتەوە
بۆ هاونیشتیمانیانی شاری کەرکوک
بۆ هاونیشتیمانیانی شاری کەرکوک، کوردانی ئەزیز:
لە پرۆسەیەکی هەڵبژاردنو دیاریکردنی نوێنەراندا، ئەگەر هەر هاووڵاتیەکی سنوری ئیداری هەرێمی کوردستان یەک ئەرکی لەسەر شان بێت کە بە دەنگەکەی دژایەتی گەندەڵیو گەندەڵکاران بکات، ئەوە ئێوە ئەرکێکیتریشتان لەسەر شانە، ئەویش پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی و کوردستانیبوونی شارەکەتانە، ئەمەش لەسەر هەموو کوردێکی دڵسۆز پێویست دەکات کە بە دەنگەکەی هەوڵبدات ئەو تەعریبەی لە پێش (٢٠٠٣) ڕژێمی لەناوچوی بەعس بەسەر شارەکەیدا هێنا بیسڕێتەوەو ئەوەشی بە ناوی ترەوە لە پاش (٢٠٠٣) بەڕێوە دەچێت ڕایگرێت، پێویستە بە بەشداریتان بیسەلمێنن کەرکوک کوردستانیە، ئەوەش تەنها بە هەڵبژاردنی نوێنەرانێک دەکرێت کە بازرگانی بە دەنگەکانتانەوە ناکەنو ئەو ئەزمونە ناشیرینەی هەردوو حزبی دەسەڵات لە (٢٠٠٣ تا ٢٠١٧) دووبارە ناکەنەوە.
بۆ ئەو مەبەستە، هاوپەیمانی مەشخەڵی کەرکوک، لیستی ژمارە (١٦٣)، (لیستی هاوبەشی کۆمەڵی دادگەریی و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان)و کاندیدانمان چاوەڕێی پشتیوانی ئێوە دەکەنو داوامان وایە بە دەنگەکانتان پشتیوانیان بن:
م. یوسف ئەحمەد زەنگەنە، کاندیدی ژمارە (١).
م. فەرحان غەریب، کاندیدی ژمارە (٢).
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی عومهر گوڵپی